نوێنەرایەتی
نازم دهباغ لهگهڵ مارتینا کازوبک سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران کۆبۆوه
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران دیداریی کرد.
"مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران رۆژی شەمە ١٥/١٠/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و "ئەمجەد بابە حاجی" و "لوقمان لەتیف محهمهد" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای ڕیفراندۆم کرا و "نازم دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومهتى ههرێمى کوردستان خستەڕوو، و هەوڵەکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەد و باسی لەوە کرد کە کورد لەگەڵ ئەوەدایە کێشکان لەسەر مێزی گفتووگۆ چارەسەر بکرێت نەک بە هێزی چەکداریی.
"مارتینا کازوبک" لە پرسیارێکی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بۆچوونی وڵاتی پۆلەندا لەسەر پرۆسەی دەنگدان، ووتی: بە بۆچوونی تایبەتی خۆم کورد لە مێژە لە هەوڵی سەربەخۆیی دایە و بە مافی کوردی دەزانم کە رفراندۆم ئەنجام بدات و پێویستە ڕچاوی دەستوری عێراق بکرێت.
نازم دهباغ جێگری لهگهڵ بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد
"نازم دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران لهگهڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومهتى ههرێمى کوردستان له ئێران، لهوانه "هیوا رهسووڵ" و "فهخرهالدین عهزیز" و "سۆران عهلی ئەمین" پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتا خاتوو مالینا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنهی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند و ویستی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ بێت، دوای پرۆسەی رفراندۆم.
نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران راوبۆچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی ڕوونکردەوە و باسی لەوە کرد کە هیچ بژارێک لەبەردەم کوردا نەمابوو و هەموو هەوڵێکماندا بۆ پابەندبوونی بەغدا بە ریکەوتنەکانی لەگەڵ کورد، هەر بۆیە سەرکردایەتی کورد و هاوڵاتیان ئەوپرۆسەیەیان ئەنجامدا و کە سەرکەوتوش بوو.
سهلاح الزهواوی باڵیۆزی فەلەستین سەرەخۆشی خۆی بە بۆنهی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی راگەیاند
"سهلاح الزهواوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین له دیدار لهگهڵ "نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی بە بۆنهی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند.
"سهلاح الزهواوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومهتى ههرێمى کوردستان له ئێران، لهوانه "هیوا رهسووڵ" و "فهخرهالدین عهزیز" و "سۆران عهلی ئەمین" پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای ئهم کۆبوونهوهیهدا "سهلاح الزهواوی" سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی راگەیاند بە بۆنهی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" و هاوکاری باڵیۆزخانەکەی نیشاندا بۆ راپەراندنی کاروباری پرسەکەی بەرێزیان لە تاران.
نازم دهباغ لهگهڵ فیلیپ مۆرێل سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کۆبۆوه
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران دیداریی کرد.
"فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە ٢/١٠/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ههرێمى کوردستان له تاران کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرێوبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن پێشوازی گەرمی لێکرا.
فیلیپ مۆرێل بە پەرۆشەوە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراقی پرسی و نیگەرانی وڵاتەکەی خستە روو لە پێشهاتەکان وە گووتی فەرەنسا زۆر بە جدی دەروانێتە بارودۆخەکە و هەر بۆیە دوای پرۆسەی رفراندۆم فەرەنسا هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ رێگرتن لە هەر کاردانەوەیەکی ناخوازراو لە لایەن عێراق و وڵاتانی دراوسێ. و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا وەکوو دۆستێک سەیری کورد دەکات سەرەڕای ئەوەی کە داواکاری وڵاتەکەی بە دواخستنی پرۆسەی رفراندۆم جێبەجێ نەکرا، و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا سوورە لەسەر یەکپارچەی خاکی عێراق و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.
نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران وێرای سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو هەوڵانەی فەطەنسا بۆ رێگرتن لە دروست بوونی توندووتیژی لە ناوچەکە، دووپاتی کردەوە کە هەمیشە ئەو چاوەڕوانییەمان لە فەڕەنسا و وڵاتانی دۆست هەبووە. و کورد چاوەڕوانە فەڕەنسا رۆڵێکی ئەرێنی ببینێ بۆ سەرکەوتنی گفتووگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و رێز بگرێت لە ئیرادەی گەلی کوردستان و لەو راستەیەدا هاوکار بێت.
نازم دهباغ لهگهڵ "مالتێ مولێر چریستێنسێن" جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کۆبۆوه
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "مالتێ مولێر چریستێنسێن" جێگری باڵیۆزی وڵاتی دانیمارک لە تاران دیداریی کرد.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" Malte Moller Christensen جێگری باڵیۆزی وڵاتی دانیمارک لە تاران ئێوارەی رۆژی دووشەممە 25/09/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران پێشوازی گەرمی لێکرا.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" دەستخۆشی کرد و هیوای بەردەوامی ئەم سەردانانەی کرد و پرسیاری دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد و هەروەها باسی شێوازی ریفڕاندۆم و هەڵوێستی دراوسێکان لە ئێستا و دوای ریفراندۆمی کرد.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەردانی جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کرد و بە وردی پێی راگەیاند: ئەمرۆکە کورد و سەرکردایەتی کورد بە شێوەیەکی هێمنانە و پر لە جۆش و خرۆشی گەلی کورد ئەم پرۆسە نیشتیمانییە بە سەرکەوتوویی و دوور لە هەموو تووند و تیژییەک و بە بەشداری هەموو لایەنەکان ئەنجام دەدرێت و هیوادارم ئەم پرۆسە پیرۆزە سەرکەوتوو بێت.
"نازم دهباغ" داوای لە جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کرد کە پشتگیـری تەواوی دوای ریفڕاندۆم بکهن و پشتیوانی وڵاتی شانشینی دانیمارک له سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد و کوردستان گرنگە. هەرێمی کوردستان لە ئێستا و دوای ریفراندۆم بەردەوام دەبێت لە گفتووگۆ و سەردان لەگەڵ دراوسێکانیدا.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" سوپاسی بۆ ڕاوبۆچوونەکانی نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران کرد و دڵنیاییدا کە ئەم پەیامە دەگەێنیت بە وڵاتی دانیمارک.
نازم دەباغ لەگەڵ جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" Dr. Oliver Schnakenberg جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران کە یەکەم سەرقونسوڵی ئەڵمانیا لە کوردستان بووە، رۆژی سێشەممە 19/09/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوێمەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازی گەرمی لێکرا.
دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" دەستخۆشی لە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی ئەم سەردان و چاوپێکەوتنانە خواست و پرسیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەروەها باسی پرسی ریفراندۆمی کرد.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سوپاسی سەردانی جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕالی ئەڵمانیا لە تاران بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی کرد و ڕاگەیاند ئەمرۆکە کورد و هێزی پیێشمەرگە هەموو هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هیێزی پێشمەرگە لە بەرچاوە و سوپاسی کرد.
"نازم دەباغ" گوتیشی: بەڵام ئەمرۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کورد پێویستی بە پشتیوانی سیاسی هەیە بۆ گەیشتن بە مافەکانی و سەرکردایەتی سیاسی کورد سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕاپرسی و لە هەمان کاتیشدا پشتیوانی بۆ گرتنەبەری ڕێگای گفتوێگۆ و ئەگەریش پێشنیاری گونجاو هەبێت بە مسۆگەرکردنی ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی پێشوازیی لێدەکرێت.
دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" بە هەمان سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە لەگەڵ گفتوگۆکردنن لەگەڵ بەغدا و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز