نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری پارتی سوشیالیستی کوردستان لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ "محەمەد حاجی مەحموود" سکرتێری پارتی سوشیالیستی کوردستانی عێراق دیداریی کرد.
"محەمەد حاجی مەحموود" سکرتێری پارتی سوشیالیستی کوردستانی عێراق بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "لوقمان لەتیف"، ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی ۲٥/۷/۲۰۱۸ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "فەخرەدین عەزیز" پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بە گشتی باسی باروودۆخی هه‌رێمى کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا.
باڵیۆزی فەڕه‌نسا بە بۆنەی رۆژی نەتەەوەیی فەڕەنسا بانگهێشتنامەی ئاراستەی نازم دەبا‌غ کرد
باڵیۆزی فەڕه‌نسا بە بۆنەی رۆژی نەتەەوەیی وڵاتی فەڕەنسا بانگهێشتنامەی ئاراستەی "نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران کرد.
رۆژی شەممە ١٤/٧/٢٠١٨ بە بۆنەی رۆژی نەتەەوەیی فەڕەنسا، باڵیۆزخانەی وڵاتی فەڕەنسا لە تاران ئاهەنگێکی گێرا و بانگهێشتنامەی ئاراستەی گەورە بەرپرسانی ئێرانی و باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە تاران کرا، هەروەها بانگهێشتنامەی باڵیۆزی فەڕه‌نسا ئاراستەی "نازم عومەر دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرا.
رۆژی نەتەوەیی فەڕەنسا، جه‌ژنێکه که له ساڵی ١٨٨٠ هه‌موو ساڵێک له ١٤ ژوئیه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م جه‌ژنه سیمبولێکه له کۆتایی حکوومه‌تی پاشایه‌تی له‌م وڵاته‌دا. ئه‌م رۆژه له فه‌ڕه‌نسا پشوودای ڕه‌سمییه و له لایه‌ن باڵیۆزی فەڕه‌نساوه بۆ به‌شداریی له‌م جه‌ژنه بانگهێشتنامە ئاراستەی باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ده‌کرێت.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران، ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٨/٧/٢٠١٨ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران پێشوازی لێ‌کرا.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" دەستخۆشی پێشوازیی و میواندارییەکەی کرد و وتی هەمیشە راوبۆچوونەکانی نوێنەری نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران بەلامانەوە گرنگە و دەربارەی بارودۆخی عێراق و کوردستان، بەشداری کردنی کورد لە پێکهێنانی حکوومەتی ئایندەی عێراق و پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر پرسیاری له نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران راوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ بەشداری کردن لە حکوومەتی ئایندەی عێراق ڕوونکردنەوە و ڕایگەیاند کە حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ بەشداری کردنی، سوورە لە سەر پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئایندە ئەو هەڵانەی پێشوو دووبارە نەکاتەوە بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە هەموو چین و توێژەکانییەوە لە ئارامی و ئاسوودەیی ژیان بەسەربەرن.
نازم دەبا‌غ بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فیدڕاسیۆنی روسیای کرد
نازم دەبا‌غ بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فیدڕاسیۆنی روسیای کرد
"نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فیدڕاسیۆنی روسیای کرد.
"نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، رۆژی چوارشەممە 27/06/2018 لەسەر بانگهێشتی فەرمی "لێڤان دژاگاریان" Levan Dzhagaryan باڵیۆزی وڵاتی فیدڕاسیۆنی روسیای فیدراڵ لە تاران بەشداری ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی روسیای کرد. لەو ئاهەنگەدا ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتانی جیهان لە تاران و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران تیایدا بەشداربوون.
لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دەستە گوڵێکی شایستە بەم بۆنەویەوە پێشکەشی باڵیۆزخانەی ڕووسیا کرا و هەروەها لە لایەن "لێڤان دژاگاریان" باڵیۆزی ڕووسیا و ستافی باڵیۆزخانەکه‌وه پێشوازی گەرم له "نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرا.
"نازم دەبا‌غ" له‌گه‌ڵ "راجح الموسه‌وی" باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە تاران دیداری کرد
"نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ "راجح سابر عه‌بود الموسه‌وی" باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ لە ئێران کۆبۆوه.
"نازم عومەر دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران رۆژی چوارشەممە 27/06/2018 بە مەبەستی هاوکاریی و ئاگاداریی لە یەکتری سەردانی باڵیۆزخانەی عراق لە شاری تارانی پێته‌ختی ئێرانی کرد و له لایه‌ن "راجح سابر عه‌بود المووسه‌وی" باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م کۆۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوو له‌یه‌ن گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلیان کرد و باڵیۆزی عێراق بەڵێنیدا وەکوو هەمیشە بەردەوام دەبین لە
نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداریی لە پرسه‌ی عادل موراد کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران به‌شداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو "عادل مراد" له مزگه‌وتی حوسه‌ینییه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان له شاری تاران کرد.
"نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، هاورێ لەگەڵ کارمەندانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران رۆژی هه‌ینی ٢/٦/۲٠۱۸ به‌شداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو "عادل مراد" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له مزگه‌وتی حوسه‌ینییه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی شاری تاران کرد.
له‌م ڕێوره‌سمه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، له‌وانه: "ئه‌حمه‌د ناسری گوهه‌ری" نوێنه‌ری پێشووی ئیلام له په‌ڕڵه‌مانی ئێران، "عه‌دنان جه‌واد فه‌یلی"، "مسته‌فا به‌یگی" به‌رپرسی ڕێکخه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی ئیلامیی‌کانی ناوه‌ند و ئه‌ندامی کورده فه‌یلییه‌کانی تاران، مه‌لا "به‌ها فه‌یلی" و حاجی "موراد ئه‌نساری" (فارس فه‌یلی) سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی خوالێخۆشبوو "عادل مراد" و هه‌روه‌ها رۆڵی کورده فه‌یلییه‌کان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان هاتنه ئاخاوتن.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات