نازم دەباغ لەگەڵ جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران دیداریی کرد.

دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" Dr. Oliver Schnakenberg جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران کە یەکەم سەرقونسوڵی ئەڵمانیا لە کوردستان بووە، رۆژی سێشەممە 19/09/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوێمەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازی گەرمی لێکرا.

دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" دەستخۆشی لە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی ئەم سەردان و چاوپێکەوتنانە خواست و پرسیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەروەها باسی پرسی ریفراندۆمی کرد. 

نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سوپاسی سەردانی جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕالی ئەڵمانیا لە تاران بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی کرد و ڕاگەیاند ئەمرۆکە کورد و هێزی پیێشمەرگە هەموو هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هیێزی پێشمەرگە لە بەرچاوە و سوپاسی کرد.

"نازم دەباغ" گوتیشی: بەڵام ئەمرۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کورد پێویستی بە پشتیوانی سیاسی هەیە بۆ گەیشتن بە مافەکانی و سەرکردایەتی سیاسی کورد سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕاپرسی و لە هەمان کاتیشدا پشتیوانی بۆ گرتنەبەری ڕێگای گفتوێگۆ و ئەگەریش پێشنیاری گونجاو هەبێت بە مسۆگەرکردنی ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی پێشوازیی لێدەکرێت.

دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" بە هەمان سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە لەگەڵ گفتوگۆکردنن لەگەڵ بەغدا و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق.

Read کد خبر: 1978

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی