مەنسوور جیھانی ـ "عەباس غەزالی" کەسایەتی چالاکی فەرھەنگی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لێبوونەوە و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" لە نووسینی "سەلاح پایانیانی" لە خانەی فەرھەنگیی موکریان لە شاری ھەولێر، جەختی کردەوە: نووسین و چاپی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە، چونکە بناغەیەکی پتەوی فەرھەنگیی و شێوازێکی زانستیانەی فەرھەنگ نووسی ھاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە.
"عەباس غەزالی میرخان" کەسایەتی چالاکی فەرھەنگی و ئەندامی بەرچاو و ڕاوێژکاری فەرھەنگی و ھونەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنەری پێشووی پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان؛ لە پەیامێکدا نووسیوییەتی: "بە بۆنەی جەژنی لێبوونەوە لە "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" بە سەری بەرزەوە پیرۆزبایی لە ھەموو گەلی کوردستان، بە تایبەتی دڵسۆزانی بواری کەلتوور، دەکەم کە بناغەیەکی پتەوی فەرھەنگیی و شێوازێکی زانستیانەی فەرھەنگ نووسی ھاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە. ھەروەھا پیرۆزبایی لە شاری مەھاباد دەکەم کە بووە پێشەنگی ئەو شێوازە فەرھەنگ نووسییە.
فەرھەنگیی زارەکیی موکریان جگە لەوەی لە کاتێکی ھەستیاردا زمانی پاراست و فەرھەنگیی شەفاھی ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کوردی ھێنایە ناو کتێب و کتێبخانەی کوردییەوە، بەڵکوو بە شێوازە زانستییەکەی وای کرد کە لە داھاتوودا ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش بەو ڕێچکەیەدا بڕۆن و فەرھەنگی ڕەسەنی نەتەوەی کورد دەوڵەمەند بکەن.
ئەم کارە پڕ مشەقەت و کاتگرە، کە لە ڕاستیدا کاری دەزگایەکی دەوڵەتییە، کاری سی ساڵ تێکۆشانی بێ وچانی لاوی لێھاتوو، سەنگین، بەڕەوشت، خاکی و لەخۆبردووی کورد، مامۆستای ڕوح سووک و بیرگران کاکە سەلاحی پایانیانییە کە نموونەی کاری وەک ئەو لە ئاستی جیھاندا دەگمەنن.
وەک کەسێکی خەڵکی دەڤەری بارزان بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەتی کاک سەلاح بکەم کە شانازیی چاپ کردنی ئەو کارە گرانسەنگەی داوەتە خانەی فەرھەنگیی موکریان لە شاری ھەولێر و ھەروەھا سوپاسی خانەی فەرھەنگیی موکریان دەکەم کە بەپیری پێشنیاری کاک سەلاحەوە ھاتن و ئەو ئەرکە فەرھەنگی و مێژووییەیان بە باشترین شێوە لەئەستۆ گرتووە."
عەباس غەزالی میرخان
ھەولێر
٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی
٢٧/٣/٢٠٢٤ زایینی
عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
Read کد خبر: 3190 |
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» لهگهڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد