
نوێنەرایەتی
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
"عه‌بدوڵا حاجه مه‌حموود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانبە یاوەریی شاندێکی باڵای وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێم و ئەندامانی نوێنەرایەتی پێشوازییان لێ‌کرا.
"عەبدوڵا حاجی مه‌حموود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی فه‌رمیان و وڵاتی ئێران، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە رێکەوتی ۲۸‌ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تاران و ئەندامانی نوێنەرایەتی و سەرجەم ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌دا، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و ئەمانجی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بۆ وڵاتی ئێران ڕوونکردەوە.
لە به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها تیشک خرایە سەر گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی "عەبدوڵا حاجی مه‌حموود"، بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ۲٦ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، به بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی شاری تارانی پێته‌ختیان کرد و ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۷‌ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، لەگەڵ دکتۆر "ئه‌میر قازی زادەی هاشمی" جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی دامەزراوەی بونیادی شەهیدی ئێران، "مه‌حموود پاکدڵ" و "محه‌مه‌د سادق هاشمی" جێگرانی سەرۆکی ڕێکخراوه‌ی شەهید و کاروباری قوربانیان کۆبوونەوە و لەسەر هاوکاری زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونی هەر دوولا لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان هاتنه ئاخاوتن و جەخت لەسەر هەماهەنگی دوو لایەنە کرایەوە.
«سەلام رشدی» بە‌شداری له دووەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی پەیوەندییەکانى دەرەوە بۆ دیپلۆماتکاران کرد
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به‌شداری له دووەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیپلۆماتکاران، کونسوڵ، نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
هەولێر، هەرێمی کوردستان. ئێوارەى رۆژى دووشەممە ١١/٩/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونى "سەفین دزەیی" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، جێگرى سەرۆکى هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسان و دیپلۆماتکار و کونسوڵ و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و پیاوانى کار، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، دووەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.
لە وتەیەکدا "سەفین دزەیی" بەخێرهاتنى میوانانى کرد و بەناوی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وێڕای بەخێرهاتن کردن، سوپاسی و پێزانینی دەربڕی بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کونسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکان بۆ گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و ڕابردوودا.
بەڕێز دزەیی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکومەتی مەغریب کرد بە هۆی ئەو بوومەلەرزە دڵتەزێنەی وڵاتەکەی گرتەوە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی بوونە قوربانی و برینداربوون. هاوکات سەرەخۆشی ئاڕاستەی کۆماری تورکیا و بولگاریا و یۆنان و ئەو وڵاتانە کرد کە بەهۆی ڕووداوی لافاوەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشت و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانیان بوونە قوربانی.
بەڕێزیان تیشکی خستەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکوک و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەڕێز "مەسرور بارزانی" لە کۆبوونەوەکانیدا، کونسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکانى لە بارەی دوایین پێشهاتەکان و پەرەسەندنەکان ئاگادار کردۆتەوە و بەردەوامە لەوەی کە هەرێمی کوردستان خواستی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و گرفتەکانی هەیە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لە سەر بنەمای دەستوور و دانوستان و ڕێککەوتنی لایەنەکان، هەروەها جەخت لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدڕاڵ و گرنگیی پاراستن و ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچەکە دەکەینەوە. لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی کە ئێستا هاتۆتە پێش.
بەڕێز دزەیی ئاماژەی بە گرنگیی پاڵپشتیی و هاریکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەوەی بەشداربن لە چارەسەرکردنەکان و ڕۆڵی پۆزەتیڤانەیان هەبێت لە بەرەوپێشچوون و ئاشتی و ئارامی زیاتر.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، بەڕێز "سەفین دزەیی" دووبارە سوپاسی ئامادەبوونی سەرجەم میوانە بەڕێزەکانی کرد و جەختی لە خواستی گەل و حکومەتی هەرێمی کردەوە بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگییە دوولایەنەکان لە سەرجەم بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، و هەرێمی کوردستان دەرگای واڵایە بۆ هەر دەستپێشخەرییەک و هاوئاهەنگییەک لەو پێناوەدا.
نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر دیداری کرد.
"سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له تۆڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی "تویتێر" بڵاویکرده‌وه که؛ له‌گه‌ڵ کاک "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کۆبوومه‌وه. باسمان له ڕووداو و پێشهاته‌کان به گشتیی کرد و جه‌ختمان له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیم له به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م ستافی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران کرد بۆ کار و ماندووبوونیان.
نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌سه‌ر بانگهێشت نامه‌ی فه‌رمی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران، به‌شدارییان له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد.
کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به به‌شداری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە ئێران و نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمى کوردستان له تاران و به ئاماده‌بوونی زانایان و به‌رپرسانی ٣٧ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د باقر قالیباف" سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "محه‌مه‌د باقری" سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رتاسه‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی" فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌ڕته‌ش، سه‌رله‌شکه‌ر "ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" ڕاوێژکاری باڵای ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی ته‌واویی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، ده‌ریادار "عه‌لی فه‌ده‌وی" جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداڕان، ئه‌میر ده‌ریادار "شه‌هرام ئێرانی" فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌ڕته‌ش و سه‌ردار "مێهدی فه‌ڕه‌حی" جێگری وه‌زیری دیفاع و پشتیوانی هێزه چه‌کدارییه‌کان، له ڕۆژانی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه ١٠ و ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به مه‌به‌ستی ناساندنی مانای نه‌زه‌رییه‌کان له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی جیهانی، سازکردنی ئاخاوتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بیاتی نه‌زمی نوێی جیهانی و هه‌روه‌ها میحوه‌ره‌کانی مانای نوێی له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و پێناسه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت، بناماکان له نیزامه‌کانی ئایینده، کۆماری ئیسلامی و هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی له خۆده‌گرێت.
سه‌ردار "ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" فه‌رمانده‌ی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ئاشکرای کرد: له سه‌رده‌می ئێمه‌دا گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا زۆر خێراتر له جاران ڕووده‌دات، وه‌کوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م که ئیمپڕاتۆری عوسمانی له‌ناو چوو. له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌میشدا بینیمان که زلهێزه‌کان تێکشکان، دوای ئه‌م شه‌ڕه ڕووخانی شۆڕه‌وی ده‌ریخست که جیهان به‌ره‌و تاک لایه‌نه ده‌ڕوات، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌کوو به‌هێزبوونی ڕووسیا، چین و سه‌رهه‌ڵدانی هێزه نوێیه‌کان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که نه‌زمی جیهانی به‌رده‌وام له گۆڕاندایه.
گوتیشتی: شه‌ڕی ئۆکڕاین و کاریگه‌رییه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شۆڕشی دژی حوکمی دۆڵار و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی جیهان ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م نه‌زمه جیهانییه له گۆڕاندایه. که‌وایه کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی هێزێکی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌توانێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوو کاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت و ئه‌وه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌ی وردیی زانستی هه‌یه.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ژووریی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداریی کرد.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٥/٢٠٢٣ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها ئەندامان و ستافی نوێنەرایەتی لە باڵه‌خانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، شاندی هەناردە و هاوردەکاران و ئه‌ندامانی ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به سەردانیان بۆ شاری تاران و به‌شدارییان له پێنجه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی ده‌سکه‌وته‌کان و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی "ئێکسپۆ" EXPO گفتووگۆیان کرد و هاتنه ئاخاوتن.
شاندی هەناردە و هاوردەکاران بە هاوبەشی لەگەڵ ژووریی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بە‌شداری لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی "ئێکسپۆ" EXPO سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه که بۆ ماوەی ٤ سێ ڕۆژ له ڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢ (٧ ژه ١٠ی مای ٢٠٢٣) له پێشانگای نێودەوڵەتی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
«سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبۆوه
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٧ی ماڕچی ٢٠٢٣ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی ناوچه‌که، عێراق و هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانى نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به گشتیی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دەرەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران: ئێران ئامادەیی بۆ دۆزینەوە منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەربڕیوە
- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ مارشاڵ سامى سامپسۆن كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات
- سەرۆکی حکومەت: هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چیتر دوا نەخرێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە
- سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی MEPS: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق مایەی نیگەرانین
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: بە هیچ شێوەیەک نابێ عێراق بخزێتە ناو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە
- سه‌رۆكی حكومەت پێشوازی له شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات