نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ یوشینوری تەکەدا کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ "یوشینوری تەکەدا" کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران و بەرپرسی دۆسیەی سیاسی عێراق و ئێران و ئەفغانستان دیداریی کرد.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران ئەمرۆ سێشەمە رێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٨ لە "یوشینوری تەکەدا" کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران و بەرپرسی دۆسیەی سیاسی عێراق و ئێران و ئەفغانستان و هه‌روه‌ها "تاکە شی کۆمۆتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته لە شاری تاران پێشوازیی کرد.
"یوشینوری تەکەدا" کە تازە لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربووە بۆ ئاشنابوون لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و درێژەپێدانی ئەو پەیوەندییە توندووتۆڵەی که لە نێوان باڵیۆزخانەی وڵاته‌که‌ی و نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستاندا هەیە ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م چاوپێکەوتنەکەدا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، وێرای بەخێرهاتی "یوشینوری تەکەدا" هیوای خواست کە لە کارەکەیدا سەرکەوتووبێت و ده‌رگای نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان له تاران هەمیشە بۆی واڵایە.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "یوشینوری تەکەدا" لەسەر بابەتی ئابلۆقەی ئابووریی به‌سه‌ر سەر ئێران و کاریگەریی لەسەر بواری ئابووری کوردستان پرسیاری کرد و نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، راوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی بۆ کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران خستەروو و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمان رێوشوێنی حکوومەتی ناوەند دەگرێتە بەر سەبارەت بە ئابڵوقە ئابوورییەکان.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە هەرێمی کوردستان وەکوو دۆستێک دەڕوانێتە وڵاتی ژاپۆن و هیوادارین که هەمیشە وەک پشتیوانێک بێت بۆ خەڵکی ستەم دیدەی هەرێمی کوردستان.
نازم ده‌باغ له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن له ئێران بەشداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن له وڵاتی ئێران بەشداریی کرد.
دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "میتسوگو سایتۆ" باڵیۆزی وڵاتی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی یادی ساڵانەی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کە ئاراستەی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران کرابوو، رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ١٤/١١/٢٠١٨ بالیۆزخانەی وڵاتی ژاپۆن له تاران ئاهەنگێکی تایبه‌تی گێڕا و نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا بەشداریی کرد.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران، بە بۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە وڵاتی ئێران ئەمرۆ سێشەمە رێکەوتی ١٣/١١/٢٠١٨ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" سوپاسی نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانی کە لەو ماوەیەدا هەمیشە ڕوونکردنەوەی پێداوه لەسەر ڕووداوەکان و ڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خستووتە ڕوو.
لەچاو پێکەوتنەکەدا باس لە رێوشوێنی دروست کردنی کابینەی تازەی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پەوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی تازەی عێراق باس و گفتوگۆی لە بارەوە کرا و "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەریم و چاوەڕوانییەکانی لە حکومەتی تازەی ناوەند بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران خستە ڕوو.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، خاتوو مالینا ئومێدی خواست کە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگاتە چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو کارا جانسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جانسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی له وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جانسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 02/10/2018 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا خاتوو "کارا جانسۆن مالینا" دەربارەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان و هەروەها حکوومەتی داهاتووی عێراق و ناوچەکە پرسیاری له نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد.
لە درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" بە وردی باسی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کرد کە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بە هێمنانە و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداربووان بە نیسبەتی هەڵبژاردنی عێراق ڕێک و پێکتر و باشتـر بوو.
هەروەها ڕوونی کردەوە ئەمرۆکە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری بکرێت کە پشکی کوردە بە پێی د‌ستووری هەمیشەیی عێراق. و پێمان باشە کورد یەک کاندیدی هەبێت بەڵام ئەگەر نەکرا دەکرێت لە پەڕلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ دکتۆر ئۆلیڤەر شناکنبێرگ جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "ئۆلیڤەر شناکنبێرگ" جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا له وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
دکتۆر "ئۆلیڤەر شناکنبێرگ" جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران ئەمڕۆ سێشەمە رێکەوتی ١١/٩/٢٠١٨ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران پێشوازی لێ کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆیە کرا. نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی لەسەر ڕووداوەکە خستەڕوو کە هەمیشە حکومەتی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگای گفتوگۆوە دەبێت ئەنجام بدرێت نەک بە بەکارهێنانی توندوتیژی. و سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە بە درێژای جەنگی داعش پشتیوانی کوردستان و پیشمەرگە بووە.
دکتۆر "ئۆلیڤەر شناکنبێرگ" تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتی ئەڵمانیا هەمیشە پشتگیری هەرێمی کوردستان دەبێت لە دژی تیرۆریستان و ئومێدی خواست ئەو کێشە و نەهامەتیانە کۆتای‌یان بێت و کوردستان گەشەکردن بە خۆیەوە ببینێت.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ مارتینا کازوبک سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران، ئەمڕۆ دووشەمە رێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٨ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاراني کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لە بارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕوداوەکانی بەسرا کرا. نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی خستەڕوو، و هەوڵەکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق سەبارەت بە بەشداری کردن لە حکوومەتی نوێي خستەڕوو و لایەنی کورديی بە یەک مەسافە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا گفتووگۆ دەکات و چاوەرێی سەلماندنی داخوازيیەکانی کوردە بە سازان و هاوبەشی و هاوسەنگی و جێبەجێي کردنی بەندەکانی دەستور.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو "مارتینا کازوبک" خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو سەقامگیری دەڕوات و ئومێدی خواست بە زووترین کات حکوومەتی نوێی عێراق دابمەزرێي و کێشەکانی ئەم دواییە کۆتایی پێ بێت.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات