نوێنەرایەتی
نازم دەباغ لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران کۆبۆوە.
"رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" Rene C. Aquarone سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران لەگەڵ خاتوو "کارا جانسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران ئەمرۆ سێشەممە 12/09/٢٠١7 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
"رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" پرسیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد کە "نازم دەباغ"
بە وردیی وڵامی دایەوە و سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەستخۆشی لە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد بۆ ئەو زانیاریانەی کە ئاراستەیان کراوە.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە وردی مەسەلەی ڕیفڕاندۆمی بۆ ڕوونکردنەوە و ڕایگەیاند کە سەرکرادیەتی کورد سوورە لەسەر ئەنجامدان و جێبەجێی کردنی ڕاپرسی و دوایی سەربەخۆیی و داوای لە یۆنامی کرد کە بۆ پشتیوانی لە نەتەوە زۆڵم لێکراوەکان دروست بووە، وەکوو هەمیشە هاوکاری و یارمەتی گەلی کورد بدەن و جارێکی¬ دیکە پشتیوانی لە گەلی کـورد بکەن.
نازم دهباغ لهگهڵ تیم پاتەرسۆن جێگری باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، "تیم پاتەرسۆن" جێگری باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
"تیم پاتەرسۆن" باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (١٤/٨/٢٠١٧) ، سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێکرا.
ئامانجی سەردانەکەی "تیم پاتەرسۆن" بۆ لە نزیکەوە ئاگابوون لە رەوشی پرۆسەی ریفڕاندۆم بوو کە بڕیار وایە لە 25/9/2017 لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت. سەرەتا نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، باسێکی پوختی لەسەر مێژووی کورد و هەوڵەکانی سەبارەت بە سەربەخۆیی روونکردەوە، لە مەلیک مهحموودەوە تاکوو ئێستا و لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی کورد باروودۆخەکە بە گونجاو دەزانن ئەم کاتەیان هەڵبژاردووە.
لە درێژەی وتەکانی "نازم دهباغ" باسی لە رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و پارێزگاری کردنیان لە کورستان و عێراق، و باسی لە هەموو هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پێکەوە ژیانێکی ئارام لەگەڵ حکوومەتی بەغداد کە گەیشتۆتە بنبەست و له درێژهی قسهکانیدا گووتی: بۆیە تەنها چارە لەبەردەستمان ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەیە. حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی خستۆتە گەر بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەند بەتایبەت وهەروەها وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەرێوەبچێت.
"تیم پاتەرسۆن" باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران لە وڵامی پرسیاری نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، سەبارەت بە تێروانینی وڵاتەکەی لەسەر پرۆسەکە، گووتی: رۆڵی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنێن لە روبەروبوونەوەی تیرۆریستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەداین کە پرۆسەکە دوابخرێت تا جەنگی داعش تەواو دەبێت.
نوێنهری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، لە وڵامدا ئاماژەی بە وڵامەکەی سەرۆک بارزانی کرد کاتێک "تیلەرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەمان داواکاری هەبوو لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەویش لە وڵامدا گووتی: "بەدیلی و گەرەنتی ئێوە چییە بۆ مافی چارەنووسی گەلی کورد و دواخستنی ڕاپرسی".
نازم دهباغ لهگهڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە ئێراندیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی دووشەمە ٣١/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد ولە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێکرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تارانڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران خستەڕوو.
خاتوو "مالینا" لە پرسیارێکدا نیگەرانی خۆی دەربری لە ئەگەرەکانی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم، که لە وڵامدا "نازم دهباغ" سەبارەت بە ڕیفڕاندۆم ومافی چارەی خۆنووسین گوتی: گەلی کوردستان وەکوو گەلانی تری دونیا مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و هەر لەبەر ئەوەشە کە خەبات و هەوڵیداوە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی.
نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران له درێژهی قسهکانیدا ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانی وڵاتانی دراوسێیە لەسەر ئەو پرۆسەیە، و ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمەوە توانیوییەتی بەسەرکەووتویی ئارامی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت.
"نازم دهباغ" داوای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دەبێت رۆڵی ئەرێنی بەرچاویان هەبێت لەسەر ئەو پڕۆسەیە و گوتی: پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بریاریی سەرکردایەتی کورد و گەلی کوردستانە و ١٦ پارتی سیاسی واژۆی لەسەر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات