نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ "پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید له تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
"پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران دوێنێ یەکشەممە ٢/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێ‌کرا.
لیننەر بەهۆی تەواوبوونی کارەکەی لە تاران و گەڕانەوەی پێی‌خۆش بوو بۆ دواجار سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بکات و داواکار بوو کە پەیوەندییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی سوید لە وڵاتی ئێران دوای خۆی بەردەوام بێت و سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و ئەنجامدانی ریفراندۆم له هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی وڵاتان لەسەر ئەو پرۆسەیە گفتوگۆ بکات.
لە لای خۆیەوە نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لەسەر رووداوەکان بۆ سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران ڕوونکردەوە، کە ئەوە بریارێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کوردە بۆ جێبەجێ کردن و بریاردان لە مافی چارەی خۆنووسین.
"نازم ده‌باغ" له به‌شێکی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە کورد لە مێژە لە خەباتدایە بۆ ئەو مەبەستە و ئێستاش کاتێکی لەبارە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم له هەرێمی کوردستان و ئەگەر سەرکردایەتی کورد ئێستا ئەنجامی نەدات ئەوا نەوەکانمان ئەنجامی دەدەن.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران وتیشی: هەروەها ئەو عێراقەی کە بەژداربووین لە بنیادنانی لە ئاستی چاوەڕوانی گەلی کورددا نەبوو و چەندین کێشەیان بۆ دروست کردین .
"نازم ده‌باغ" سەبارەت بە پرسیاری "پییر لیننەر" کە وڵاتانی دراوسێ لەوە نیگەرانن کە پارچەکانی کەی کوردستان داوای سەربەخۆیی بکەن، ووتی: کە بێ گومان وڵاتانی دراوسێ نیگەرانن بەڵام دەبێت ڕازییان بکەین و بۆیان ڕوونبکەینەوە کە نابینە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا وتیشی: وڵاتی سوید هەمیشە دۆستی کورد بووە و هیوادارین له‌م پرۆسەیەشدا پشتیوانمان بن.
"پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران لە پرسیاری نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران سەبارەت بە هەڵوێستی حکوومەتی سوید لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم وتی: ئێمە پێمان باشە لە چوارچێوەی عێراقدا بە ئامانجەکانی خۆتان بگەن.
نازم ده‌باغ له ئێواره‌خوانی خوێندکاره عێراقییه‌کانی زانکۆکانی ئێران به‌شداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له ئێواره‌خوانی خوێندکاره عێراقییه‌کانی زانکۆکانی ئێران له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران به‌شداریی کرد.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران رۆژی شه‌ممه ١٧/٦/٢٠١٧ ئێواره‌خوانێکی بۆ خوێندکاره عێراقییه‌کان سازکرد که له زانکۆکانی ئێران ده‌خوێنن و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه "راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، بانگهێشتی "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانی کرد و هه‌روه‌ها "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران و "سه‌لام عارف روشدی" ئه‌ندامی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌شدارییان کرد.
باڵیۆزی عێراق لە تاران خۆشحاڵیی خۆی له ئاماده‌بوونی "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌ربڕیی و جه‌ختی له به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئێران کرده‌وه.
رۆژنامەی ئێل تیمپۆی کۆلۆمبیا لەگەڵ نازم ده‌باغ وتوووێژی کرد
خاتوو "کاتالینا گۆمیز ئانجێل" پەیامنێری رۆژنامەی "ئێل تیمپۆ"ی کۆلۆمبیا لەگەڵ "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران وتوووێژی کرد.
خاتوو "کاتالینا گۆمیز ئانجێل" Catalina Gómez Angel رۆژنامەنووسی کۆلۆمبی و پەیامنێری رۆژنامەی "ئێل تیمپۆ"ی El Tiempo Newspaper کۆلۆمبیا ئەمرۆ یەکشەممە ١٨/٦/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانی کرد و لەگەڵ "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهه‌رێمى کوردستان و کاردانەوەی وڵاتان لەسەر ئەو پرۆسەیە چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.
"نازم ده‌باغ" لە لایەن خۆیەوە راوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی لەسەر رووداوەکان بۆ پەیامنێری رۆژنامەنووسی کۆلۆمبی روونکردەوە، کە ئەوە بڕیارێکی سەرۆکایەتی هه‌رێمى کوردستان و هه‌روه‌ها سەرکردایەتی سیاسی کوردە بۆ جێبەجێ کردن و بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که بڕوامان وایە کە راگەیاندنەکان دەتوانن لەوبوارەدا پشتیوان بن بۆ ناساندنی مافی رەوای کورد لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بە رای گشتی جیهانی.
"نازم دەبا‌غ" له‌گه‌ڵ "سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی کویت لە ئێران دیداریی کرد
"نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ "سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کویت لە ئێران کۆبۆوە.
"سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کویت لە تاران کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ رۆژی سێشەممە ١٣/٦/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێ‌کرا.
البه‌نای لەسەر پرسی ریفراندۆم کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت پرسیاری هەبوو و هەروەها لەسەر ڕاوبۆچوونی وڵاتانی دراوسێ لەسەر ئەم بابەتە لە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران پرسیاری کرد.
له به‌شێکی ئه‌م دیداره‌دا "نازم دەبا‌غ" راوبۆچوونی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی لە وڵاتان بە تایبەت دۆستەکانمان ئەوەیە کە پشتیوانی بکەن لەو راپرسییە و رێز لە راوبۆچوونی میللەتی کورد بگیرێن.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکومەت پرسیاری لە راوبۆچوونی وڵاتی کویت و وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە ریفراندۆم کرد، که "سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کویت لە تاران لە وڵامدا گوتی پێم وایە زۆرینەی وڵاتانی کەنداو و عەرەب لەگەڵ مافەکانی گەلی کوردبن بەڕەچاوکردنی رەزامەندی حکوومەتی ناوەند.
نازم دەبا‌غ بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی فدراسیۆنی روسیاوه بانگهێشت نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت
"نازم عومەر دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، لە لایه‌ن "لێڤان دژاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فدراسیۆنی روسیاوه بانگهێشت نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت.
"لێڤان دژاگاریان" باڵیۆزی وڵاتی روسیای فیدراڵ بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فدراسیۆنی روسیاوه واته رۆژی چوارشەمە رێکەوتی 24/5/2017 بانگهێشت نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد لەو ئاهەنگەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتانی جیهان لە تاران و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران تیایدا بەشداربوون
نازم ده‌باغ له په‌نجایه‌مین ساڵیادی لە دایک بوونی پادشای هۆلەندا "کینگ ڤیلیم" بەشداری کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له په‌نجایه‌مین ساڵیادی لە دایک بوونی پادشای هۆلەندا "کینگ ڤیلیم" بەشداری کرد.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، دوای بانگهێشت نامەیەک لە لایەن خاتوو "سوسانا ترستال" باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە تاران رۆژی پێنجشەمە ٢٧/٤/٢٠١٧ له په‌نجایه‌مین ساڵیادی لە دایک بوونی پادشای هۆلەندا "کینگ ڤیلیم" King Willem بەشداریی کرد.
خاتوو "سوسانا ترستال" باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە تاران خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم بەشداربوونەی نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران دەربری
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات