نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" لە باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران به‌شداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" لە باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران به‌شداریی کرد.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران دوێنی چوارشه‌مه 13/12/2017 دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن خاتوو "هێلێنا سۆنگەلاند" باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" Lucia له‌گه‌ڵ نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداریی کرد.
رونکردنەوەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبارەی وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی ئاژانس
نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئەو هەواڵەی کە بە ناوی ئەوەوە بڵاو بۆتەوە لە رۆژنامەی ئاژانس ژمارەی ٦٤ لە رێکەوتی ١٥/١١/٢٠١٧ رەتی دەکاتەوەو پێی وایە بۆ مەبەستی تایبەت ئەم هەواڵەیان بڵاو کردۆتەوە.
نازم ده‌باغ له رۆژی لە دایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و جەژنی میللی ئه‌م وڵاته بەشداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له رۆژی لە دایکبوونی "ئاکی هیتۆ" ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و هەروەها جەژنی میللی وڵاتی ژاپۆن لە تاران بەشداریی کرد.
دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "هیرویاسو کوبایاشی" باڵیۆزی ژاپۆن لە تاران کە بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی "ئاکی هیتۆ" ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و هەروەها جەژنی میللی وڵاتی ژاپۆن ئاراستەی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرابوو، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە وڵاتی ئێران ئێوارە خوانێکیان بەم بۆنەیەوە سازکرد و نوێنەرایەتی هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران تیایدا بەشداربوو.
له‌م بۆنه‌یه‌دا باڵیۆز و نوێنه‌ریی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له تاران و هه‌روه‌ها دکتۆر "عه‌باس عه‌ڕاقچی" بریکاری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش تیایدا ئاماد‌بوون.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی سیاسی و سەربازی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی و عه‌قید "هیرویوکی کانە کو" بەرپرسی بەشی سەربازی باڵیۆزخانەی ژاپۆن دیداریی کرد.
"هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی و عه‌قید "هیرویوکی کانە کو" بەرپرسی بەشی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٥/١١/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران و "هیوا ره‌سووڵ" و لوقمان لەتیف محه‌مد" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، و باسی لە سیاسەتی ئێستای حکوومەتی عێراق کرد بە فشارهێنانی زیاد بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەنجامدانی گفتووگۆی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بە هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی ڕیفڕاندۆم.
"نازم ده‌باغ" ئومێدی خواست نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دۆستی وەکوو ژاپۆن و وڵاتانی دراوسێ پارێزەری مافە ڕەواکانی گەلی کورد بن لە پرۆسەی گفتووگۆکاندا، و ئاماژەی بەوە کرد کە کاردانەوەی سەربازی جگە لە زیان و ماڵ وێرانی بۆ هیچ لایەک سوودی نابێ.
لە وڵامدا "هیدە ئاکی ئاداچی" بەڵێنیدا کە ئەم داواکارییە بگەیەنێتە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ بەدواداچوون.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەکرد کە کورد لەگەڵ خەباتکردندا بۆ سەربەخۆیی مێژویەکی زۆری هەیە و سەلماندوویەتی کە کێشەی کورد بە هێزی چەکداری لەبن نایەت.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نووری کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نووری" جێگری سەرۆکی هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نووری" جێگری سەرۆکی هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان هاورێ لەگەڵ بەرپرسانی سنوورەکانی باشماخ و پەروێزخان و ئەندامانی ئەو بەرێوبەرایەتییە سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
مەبەست لە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، بینین و سەردانی پێشانگای "ئێران ئێکسپۆی"ه Iran Expo 2017 کە لە شاری تاران بەرێوەدەچێت.
لە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران باس لە باروودۆخی خاڵە سنووریەکان و هەوڵەکانی کردنەوەیان کرا، کە لەبەرژەوەندیی هەرێمی کورستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی چوارشەمە 18/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەرەتا خاتوو مالینا بە پەرۆشەوە ویستی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستان بێت دوای ڕووداوەکانی رۆژی دووشەمە 16/10/2017 و هەڵمەتی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابرێنراوەکان و کاریگەری لەسەر ڕەوشی ئەمنی هەرێمی کوردستان.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران راوبۆچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران ڕوونکردەوە و باسی لەوە کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی خاوەن دەسەڵات پێویستە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشکە بن و مافی گەلی کورد ڕه‌چاو بگرن، بۆ ئەوەی کێشەکان لەوەی هەیە گەورەتر نەبێت و زوو بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.
خاتوو مالینا ووتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای رۆژی 16ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧ وە زیاتر چاودێری مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز