
هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان دا و جەختیان لە پشتیوانیی ئەڵمانیا لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە .
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی ئەڵمانیا بۆ هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش. خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە .
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆکردنی ئابووری ، برەودان بە وەبەرهێنانی ئەڵمانی و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كاديميستى ديارى كورد خه‌مبارى كردين. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى گه‌وره داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى به درێژاييى ته‌مه‌ن به خامه به‌پێزه‌كه‌ى به‌تايبه‌تى به وه‌رگێڕانى شاكاره ئه‌ده‌بييه‌كانى جيهان بۆ سه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبيریی كوردى كرد و چه‌ندين نه‌وه‌ى ڕۆشنبيرانى كوردستان، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به ئه‌ده‌بى جيهانى ئاشنا بوون.
به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره و جێپه‌نجه‌ى بۆ هه‌ميشه به بوارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/6/6
https://presidency.gov.krd/condolence-letter-from-the-president-of-the-kurdistan-region-5/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى رۆژی چوارشه‌ممه 2022/5/25، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى سياسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى تێڕوانين و لێكگهيشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه عيراقييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕيار و ئيراده‌ى سياسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌يه لايه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى تێپه‌ڕێنێت.
هه‌ردوولا نيگه‌رانييان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى كه بوونه هۆى دووباره ئاوارهبوونهوهى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختيان له گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوور کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان ، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا.
دوایین هەواڵەکان
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
- په‌یامی سەفین دزەیى به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی