
هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/6/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگه‌يشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى و پێويستيى پاراستنى سهقامگيريى ئه‌منى و سياسى له وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له وڵات كرده‌وه.
له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق، كليلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عيراقه و ئاڵۆزكردنى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه و كه‌س تيايدا براوه نابێت.
گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنجشەممە 30ی حوزەیرانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەت پرسی نەوت و گاز لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدراڵیش، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگرێت و وەک قەوارەیەکی فیدراڵی، ڕەفتار لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/6/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و به‌ڕێزان وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز جه‌نه‌رال برێنان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زراه‌تى پێشمه‌رگه و يه‌ك فهرماندهييدا كۆبكرێته‌وه و بكرێته هێزێكى نيشتمانيى پیشه‌گه‌ر كه به هێز و توانا بێت و بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-met-with-coalition-commanders-in-iraq-and-syria/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 28 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق کرد کە زۆرینەی یاریزانەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لێکردن بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە سێیەم پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ فوتساڵی خانمان کە لەم دواييانە لە عەرەبستانی سعودی بەڕێوەچوو.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە وەرزش جیا لە سوودە تەندروستییەکانی، ڕۆڵێکی گرنگیش دەبینێت لە ناساندن و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان گەلانی جیهان. خۆشحاڵیشی نیشاندا کە هەماهەنگییەکی باش هەیە لە نێوان ئەندامانی هەڵبژاردەکە کە لە پێکهاتە جیاواەکانی عێراق پێکهاتوون و توانیان بەیەکەوە عێراق بەهێزتر بکەن. سەرۆکی حکومەت گوتیشی ئافرەتانی کوردستان، وەک چۆن وەک پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریکردن لە کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو و جیهانیشیان سەرسام کرد ، ئەمڕۆش لە بواری وەرزشدا، ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە سەرکەوتن و بە دەستهێنانی پلەی یەکەم بو هەڵبژاردەی عێراق. .
لە بەرامبەردا فیراس بەحرولعلوم ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی شاند و ئەندامانی هەڵبژادەی فوتساڵی خانمان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیپێدان و پشتیوانی سەرۆکی حکومەت لە وەرزش و وەرزشکاران دەربڕی .
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/june/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%95%DB%8C-%D9%81%D9%88%D8%AA%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%D8%AE%D8%A7%D9%86%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2022/6/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ران و ئەکادیمیست و ڕۆشنبيرانى كوردستانى ئێران كرد كه بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى دوێنێى ناساندنى زنجيره په‌رتووكێكى به‌ڵگه‌نامه‌ييدا ده‌رباره‌ى شۆڕشه‌كانى بارزان، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردبوو.
له ديدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندەکە، جه‌ختى لەسەر پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ڕووى كولتوورى و ڕۆشنبيرييه‌وه، کردەوە. هیوای خواست پردی پەیوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو گەل و وڵاتی دۆست و دراوسێ، هەرچی زیاتر پتەوتر بێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا ئه‌مڕۆى نووسين و ئه‌ده‌بياتى كوردى و بزاوتى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى له هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چه‌ند بابه‌تێكى په‌يوه‌ست به‌م بواره‌وه، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
له ديدارهكهدا تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌يوه‌ست به مێژووى كوردستان و شۆڕشهكانييهوه له ئهرشيفخانهكانی وڵاتانى دراوسێ و جيهاندا و له‌مباره‌يه‌وه كار و كۆششى ئهنستيتۆى كوردستان له تاران و به‌ڕێز بارامى وهڵهدبەگی و هاوكارانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان و لهچاپدانيان به‌رز نرخێنرا.
شاندى میوان ستایشی ڕوانگەی ئاشتیخوازانە و هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستانیان لەسەر ئاستەکانی ناوخۆی کوردستان و عيراق و ناوچەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-kurdistan-region-receives-a-group-of-writers-and-intellectuals-from-iranian-kurdistan/
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/6/2022 به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه.
كۆبوونه‌وه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی سڤیلی لێكهوتهوه و ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدديی بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگیریی عيراق لێكدرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدڕالی عیراق كرا كه پێویسته كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه بهێنرێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بدات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه بڕیاری دا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا ڕێككهوتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات.
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و دووپاتیان كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-has-announced-the-results-of-the-meeting-of-the-political-parties-in-the-kurdistan-region/
دوایین هەواڵەکان
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
- په‌یامی سەفین دزەیى به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی