
هەرێمی کوردستان
سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆمیدێشن کۆبووەوە
"سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ "ئیریک بلانجوت" بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆمیدێشن کۆبووەوەو باسیان لە پرسی ئاوارەو پەنابەران و بارودۆخی شنگال کرد.
بەرێوەبەری ڕیکخراوی پرۆمیدێشن باسی لە دوایین کاروچالاکی ڕێکخراوەکەیان کرد کە زیاتر پەیوەست دەبێت بە دووبارە ئاوەدانکردنەوەو بونیاتنانەوەی شنگال و هاوکاری کردنی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، باسی لە بارودوخی ئاوارە و پەنابەران کرد لە هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان بە سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەری سوری لەخۆگرتووە و بە گوێرەی توانا پێداویستیەکانی بۆ دابین کردوون.
هەروەها سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی كرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆمەک و یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران.
"سەفین دزەیی" هاوکات سوپاسی رێکخراوی پرۆمیدێشنی کرد بۆ ئەو چالاکیانەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن.
مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) – "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا کۆبووەوە.
"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کردووە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ کرا هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی لە ( کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا) پێشکەش کرد
• هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت بگاته ئاستی خۆبژێوی و کار دەکەین بۆ ئەوەی له پێنج ساڵی داهاتوودا بەرهەمەکانی هەناردەی عێراق و ناوچەکە بکات.
• هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكایی و ده‌كرێت ده‌روازه‌یه‌كی باشیش بێت بۆ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری له (كۆنفرانسی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا ) کرد کە بە هاوبەشی لە لایەن ژووری بازرگانیی ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو و به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسەکەدا گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و داوای له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و بیانییه‌كان كرد، ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن. گوتیشی هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و ده‌مانه‌وێت كۆمپانیا بیانییه‌كان هان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارئاسانی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كه‌ین.
ئەمەش پوختەیەکی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
هەرێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریكا پەیوەندییەکی مێژوویی باشیان هه‌یه، به تایبه‌تی دوای 2003 و ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوكار بوون له ڕزگارکردنی عێراق له ده‌ستی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام. ئێستاش عێراق له دۆخێكی خراپدایه. خه‌ڵك و نه‌وه‌ی نوێمان ده‌یانه‌وێت و چاویان له‌وه‌یه ئابوورییه‌كی باش و هاوكارییه‌كی زیاتر بكرێن. په‌یامی من ئه‌وه‌یه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م كۆنفرانسه‌مان رێكخستووه. ئێمه دۆستی زۆر باشمان هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا، ئێستا له‌گه‌ڵمانن. ده‌مه‌وێت سوپاسی رێكخه‌رانی ئه‌م كۆنفرانسه و هاوكاره‌كانمان له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م. ده‌مه‌وێت سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراقیش بكه‌م، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمانه. بێگومان پێشوازی له هاتنی كۆمپانیا كوردی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ له‌م كۆنفرانسه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز درووست بكه‌ن. په‌یوه‌ندی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1990 و ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوایه‌كی بۆ گه‌لی ئێمه گه‌ڕانده‌وه و ده‌رفه‌تی پێداین، ئه‌و هه‌زاران گونده‌ی له‌سه‌رده‌ستی سه‌دام وێرانكرابوون، ئاوەدانیان بکەینەوە. هه‌روه‌ها هاوكارمان بوون له زۆر بواری دیكه‌دا، بۆیه پێموایه ئه‌مڕۆش ده‌توانین ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و هاوكارییه به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین.
ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌یان ساڵی کارکردنی هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌ر له له‌ناوبردنی تیرۆر و پاراستنی وڵاته‌كانمان و پاراستنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان، بۆیه ئێمه پێزانینمان هه‌یه بۆ ئه‌و كاره قاره‌مانانه‌ی کە بەهۆیەوە ئێمه سه‌لامه‌ت ماوینەتەوە و بتوانین ئه‌م كۆنفرانسه به‌ڕێوه به‌رین.
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی زۆر پڕ له ئاسایشه، له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به گشتیی. ئێمه ده‌زانین هێزه ئه‌منییه‌كان، ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیریان درووست كردووه. بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان زۆر له بواری ئه‌منی زیاتره و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی زۆر باش و له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بێنه ئێره و ده‌رفه‌تی كار بدۆزنه‌وه. دۆخی ژیان زۆر باشتر بكه‌ن. زۆر خۆشحاڵم لێره كه پابه‌ندبوون و جدییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان بۆ ئێوه دووپاتبكه‌مه‌وه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئێمه ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی ئاسان هه‌نگاوه‌كانمان پێشبخه‌ین. حكومه‌ته‌كه‌م چه‌ندین هه‌نگاوی باشی ناوه له كه‌رته جیاوازه‌كاندا و چووینه‌ته قۆناغێكی دیكه و كارده‌كه‌ین بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووریمان. به به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دیجیتاڵكردنی سێكته‌ره‌كان و بازرگانی. ئێمه كه‌رتی باجدان و وه‌رگرتنی باجمان زۆر توندتر و باشتر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك باجی خۆی بدات به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه. هەروەها کارکردن بۆ بە مۆدێرنكردنی سیستمی بانكیمان و هێنانه ناوه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیا بۆ ناو كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئێمه له‌م رووه‌وه پێشوازی له شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكایی ده‌كه‌ین و ئێمه پابه‌ندین و به‌رده‌وامین له‌م چاكسازیانه.
زۆر خۆشحاڵم كه وەزیری وزەی ئەمەریکا دان برولیێتم بینی و چەند جارێک گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەوەی چۆن وه‌به‌رهێنانێكی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. ئێمه پێشوازی له وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كانی وزه، ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده و كشتوكاڵ ده‌كه‌ین.
حكومه‌تی هەرێمی کوردستان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری زۆر زیاتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی كۆمپانیا بیانییه‌كان بێنه هه‌رێمی كوردستان و ئاسانکاریی پێویستیان بۆ دەکرێت له تۆماركردنی كۆمپانیاكان و پێدانی ڤیزا و بابه‌ته‌كانی دیكه.
بۆردی وه‌به‌رهێنانمان كاری زۆر باشی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاساكان به باشی رێكبخه‌نه‌وه و گۆڕانكاریان تێدا بكه‌ن، بۆیه تۆماركردنی كۆمپانیاكان و وه‌رگرتنی ڤیزا و هاتنه ناوه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر ئاسان كراون . بۆیه من پێموایه له یاسای چاكسازیشدا، كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڵاومان كرده‌وه، ئێمه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌ته‌وه، دڵنیاییمان داوه‌ته خه‌ڵكی خۆمان و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاریمان نه‌هێشتووه و وامانكردووه، كه خزمه‌تگوزاری گشتی به شێوه‌یه‌كی باشتر و دادپه‌روه‌رانه‌تر بگاته خه‌ڵك.
ئه‌مانه وامان لێده‌كات بڕیاره‌كان خێراتر بدرێن و چاكسازی له كه‌رتی دارایی و ئابووری وڵاته‌كه‌مان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی هه‌موو كه‌س مافی ته‌واوی خۆی پێده‌درێت. ئێمه چاومان له‌وه‌یه رێككه‌وتنێكی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی واژوو بكه‌ین. كه ده‌بێته ئه‌جێندایه‌كی زۆر باش بۆ داهاتووی ئێمه. بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی كه‌رتی تایبه‌ت بتوانن رۆڵێكی باش ببینن.
ئێمە پابه‌ندین به‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین لە سەر بنەمای دەستوور و ئه‌و ماف و شایسته داراییانه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق به‌ده‌ستیان بهێنین.
هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكایی و ده‌كرێت ده‌روازه‌یه‌كی باشیش بێت بۆ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێزێكی كاریگه‌ری كارمان هه‌یه و له رووی ته‌كنۆلۆژیا و ئای تیی و له رووی زمانه‌وانییه‌وه، به تایبه‌تی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی زۆر باشن. بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیابینه‌وه جیا له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت، به‌ڵكو سوود له توانا و وزه‌شیان ببینرێت و به‌م جۆره ده‌توانین پێشبكه‌وین.
بۆیه جارێكی دیكه پابه‌ندبوونی خۆمان به فره چه‌شنكردنی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی دووپاتده‌كه‌مه‌وه، هاوشێوەی ئه‌مه‌ریكا. بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌رفه‌تی زۆر باشمان ره‌خساندووه، له‌وانه كه‌رتی كشتوكاڵ کە ده‌بێته به‌ش و كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی ئابووری كوردستان و ده‌كرێت ببێته سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ عێراق.
هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م شوێن بووه كه كشتوكاڵی تێدا كراوه، هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ده‌یه‌وێت بگاته ئاستی خۆبژێوی و له پێنج ساڵی داهاتوودا ببێته شوێنێك هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆ عێراق و ناوچه‌كه بكات. ئه‌مه‌ش به سیاسه‌تێكی باش ده‌كرێت به ده‌ست بێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوودی بینیوه له زه‌وی به پیت و هه‌بوونی كه‌شوهه‌وایه‌كی باش و سه‌رچاوه‌ی ئاو، کە پشتیوانی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵێكی گرنگ له بواری كشتوكاڵدا بگێڕێت و پشتیوانی جووتیاره‌كانی خۆمان بكه‌ین و ژێرخانی ئابووری خۆمان باش بكه‌ین به هێنانی ته‌كنۆلۆژیای زیاتر.
بایەخێکی زۆر بە گه‌شه‌سه‌ندنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دەدەین هیواش ده‌خوازین ببینه شوێنێك بۆ به‌رهه‌م هێنانی غاز، هه‌روه‌ها ببینه شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان بكرێت بۆ ناوچه‌كانی دیكه.
درووستكردنی به‌نداو و كۆگاكان یه‌كێك بوون له‌و هه‌نگاوانه‌ی ناومانه. ده‌مه‌وێت دڵنیایی بده‌م له‌وه‌ی ده‌توانین له داهاتوودا بۆ 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین. نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش.
ئێمه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین له باشتركردنی رێگه و بانه‌كان و له چه‌ند مانگی رابردوودا سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری، كه به هۆی كۆرۆناوه درووست بووه، من به شانازییه‌وه به‌شداریم كردووه له كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پرد و رێگه و پڕۆژه‌ی دیكه. ئه‌مه له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌رته ئه‌و پڕۆژانه كراون و ئه‌مه‌ش سوود به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ژیانیان باشتر ده‌كات و بۆ بازرگان‌یش زۆر گرنگه. پێموایه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی.
جیهان رووبه‌ڕووی سەختی وئاستەنگی پێشبینی نه‌كراو بووه‌وه، به هۆی كۆرۆناوه، ئێمه‌ش لێی بێبه‌ری نه‌بووین، به‌ڵام هیوادارم له 2021 جیهان بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی و هه‌بوونی ڤاکسین ببێته چاره‌سه‌رێكی باش بۆ ئه‌و په‌تایه. وه‌ك ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه تا راده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بووه، تا بتوانین رووبه‌ڕوو گفتوگۆ بكه‌ین.
هیوادارم ئێوه ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نەوە و خۆتان به چاوی خۆتان گۆڕانكارییه‌كان ببینن، كه لە ماوەی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئەنجام دراون.
له كۆتاییدا هیوادارم ئه‌م كۆنفرانسە، بازرگانی كوردی و ئه‌مه‌ریكایی كۆبكاته‌وه و ده‌رفه‌ته‌كان یه‌كبخات و هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بچێته قۆناغێكی دیكه.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/november/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%DA%AF%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DA%A9%DB%86%D9%86%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D8%B3%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%A8%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D9%88%D8%A7%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D8%B1%DB%86%D9%86%D8%A7-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%DA%A9%DB%95%D8%B4-%DA%A9%D8%B1%D8%AF/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيريى فه‌ره‌نسا ده‌كات
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ده‌ستخۆشى له ده‌ستپێشخه‌رى و پڕۆژه‌ى بنياتنانى نه‌خۆشخانه‌يه‌ك له شه‌نگال كرد كه له ڕێگه‌ى ڕێكخراوێكى ناحكووميى فهرهنسييهوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕايگه‌ياند سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و هاوبه‌شانى ديكه، به‌شدارى له بنياتنانى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێزان برونۆ ئۆبێر، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و ئێريك شۆفاليێ، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى پشتگيريى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌ريان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به ڕۆڵ و پشتگيريى فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. شاندى ميوانيش دووپاتى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رده‌واميى هاوكارييه مرۆيييهكانى كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌يان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆويستانهيان بۆ شوێنه‌كانيان و پێويستيى دابينكردنى ئاسايش و ئارامى و خزمه‌تگوزارييه سهرهتايييهكان كرده‌وه تا زه‌مينه‌يه‌كى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارهزوومهندانهيان فه‌راهه‌م ببێت و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌رێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆرستانى داعش، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
کۆنفرانسی "ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" بە بەشداری مەسرور بارزانی سازدەکرێت
بە بەشداری "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی "ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە رێکدەخرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکا، کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 23 و 24ـی 11-2020 بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، رێکدەخرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی: چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک، ئاییندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و، بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکات.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ى رۆژی پێنجشه‌ممه 19/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
تيايدا به‌ڕێز چاوشئۆغلو بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مييان.
https://presidency.gov.krd/mevlut-cavusolu-condoles-the-president-of-the-kurdistan-region/
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: هێرشەكەی ئەمریكا كاریگەری لەسەر پەیوەندی هەرێم‌و ئێران نابێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێگەیشت
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان كرد
- سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە
- ڕاستەوخۆ.. نوێنەری هەرێم لە تاران باس لە پەیوەندەیەکانی نێوان هەرێم و تاران و دواین گۆرانکاریەکانی ناوچەکە دەکات
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانیی عیراقیون دەکات
- قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووە
- پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەولێر
- نازم دەباغ: چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی دەوڵەتی عێراق بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانین
- نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران: هێرشه‌كانی هه‌ولێر كۆتا ڕووداو نابن