
هەرێمی کوردستان
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سی و چوارەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین و بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە.
هەڵەبجە مەڵبەندێکی گرنگی ڕووناک‌بیری و زێدی چەندین شاعیر و نووسەر و زانا و دانا و عارفی ناودار و بەناوبانگی کوردستانە، پێگەیەکی گرنگی لە دڵ و دەروونی کوردستانیاندا هەیە و بووەتە یەکێک لە سیمبولە هەرە دیارەکانی قوربانیدانی گەلی کوردستان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی، بۆیە لەم یادە خەمناکەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و برینداران و زیانلێکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە و گشت قوربانیانی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دیکەی کوردستان بگرێتە ئەستۆ و بەپێی ماددەی 132ی دەستوور قەرەبوویان بکاتەوە و ڕێز لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی هەڵەبجە بگرێت، بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەشی هاووڵاتییانی بەشمەینەتی ئەم شارە ئازیزەمان بکرێت.
ئەگەرچی چەند ساڵێکە هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە پارێزگا، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش، حکومەتی فیدراڵی لە ئاستی پێویستدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا ناکات و ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی، کێشە و ئاستەنگی بۆ دروست دەکرێت.
بۆیە داوا لە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە زووترین کاتدا ئەو ڕێکارانە تەواو بکەن و چیتر ئەم بابەتە پشتگوێ نەخرێت. لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی پێکهاتەی ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە بە هێنانەکایەی ئەو دامەزراوانەی دیکەی پارێزگا کە ماون.
حکومەتی هەرێمی كوردستان، خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەزانێت و ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە کە خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجە و دانیشتووانە خۆشەویستەکەی بکات.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەلام رشدی بانگهێشتی ڕێوڕه‌سمی جیهانی نه‌ورۆز کرا
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ شاندی شاندی باڵیۆزخانەی عێراق له تاران دیداری کرد و بانگهێشتنامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی جیهانی نه‌ورۆزی پێشکه‌ش کرا.
"محه‌مه‌د عهبدوالزهرا" و "ئوستاد سه‌یف" ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری تەشریفاتی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران، ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی 15ی مارچی ٢٠٢٢ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بانگهێشتنامه‌ی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی جیهانی و دیپڵۆماتیکی نه‌ورۆز، ڕاده‌ستی جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرا که ئه‌م چالاکییه نه‌ته‌وایه‌تییه ڕه‌سه‌ن و که‌لتووریی و ڕۆشنبیرییه بڕیاروایه به ئاماده‌بوونی باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دانیشتووی شاری تاران، سبەی چوارشەممە 1٦ی مارچی ٢٠٢٢ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەبچیت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌یشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، تهبايى و يهكڕيزى و كارى پێكهوهيى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت.
داوا له حكوومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سهقامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/13
https://presidency.gov.krd/statement-issued-by-the-president-of-the-kurdistan-region-5/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشی تیرۆریستی سەر شاری ھەولێر کرا و هەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە ئەمە ھێرش و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری عێراق .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە بووە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، هێرشی و پەلاماردانی هەولێریش دەستدرێژییە بۆ ئاسایش وسەقامگیری عێراق.
سەرۆک وەزیرانی فيدرال ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هێرشە قبوڵ کراو نییە و نامانەوێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکی وڵاتان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان كرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
نيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه 2022/3/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقى فيدرال و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عيراق، باسيان له هێرشى مووشه‌كيى بهرهبهيانيى رۆژی 13ى ئازار بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد كه دواتر سوپاى پاسدارانى ئێران بهرپرسياريهتيى خۆيان له ئه‌نجامدانى ڕاگه‌ياند.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كه پێشهاتێكى جددى و پێشێلكردنێكى زه‌قى سهروهريى عيراقه و دهستدرێژييهكه ئاسايش و ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى عيراق ده‌خاته مهترسييهوه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقى فيدرال دووپاتى كردوه كه ئه‌وان به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ڕوانن و گوتى ئه‌مڕۆ هاتووين تا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵتان بين و وه‌ك پشتگيرييهك بۆ هه‌رێمى كوردستان لێره‌ين. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه هه‌ر كێشهيهك هه‌بێت، به لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌رباره‌ى پاساوى بۆردۆمانهكهش گوايه بنكه‌يه‌كى ئسرائيلى كراوه‌ته ئامانج، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕهتيكردهوه كه هيچ بنكه‌يه‌كى ئسرائيلى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى به پاساوێكى بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى به پشتگيرى و هاوسۆزى بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه فاكته‌رى سه‌قامگيرى بووه و ده‌بێت، بايهخيش به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌دات.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له كارى پێكهوهيى و له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌ى ليژنه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕاى گشتى و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ئاشكرا بكرێت و لێى ئاگادار بكرێنه‌وه.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-and-the-iraqi-prime-minister-discuss-the-situation-of-the-country/
دوایین هەواڵەکان
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى ئه‌نفالى بارزانيياندا
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيى ڕوفاتى ئه‌نفالكراوانى بارزانيدا ده‌كات
- سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو كونسولی و ڕووسیا و كوێت دەكات
- لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لە گەڵ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئێران دەردەبڕێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال کۆبووەوە
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی کوەیت دەکات
- پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
- په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- اظهارات ناظم دباغ دربارە میانجی‌گری ایران میان حزب دمکرات و اتحادیە میهنی کردستان