
هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆنه‌وه ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا باس له دهرفهتهكانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى، كرا.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتالیا کرد.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا .
وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتالیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن . بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتالیا .
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له هۆتێلى ڕۆتانا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ميوانان ئاماده‌ى بوون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئەڵمانیا کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا کردووە، هیوای سەرکەوتنيشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیرکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا ، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لەم مانگەدا ، شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن .
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له يۆخن فلاسبارت جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتسەر جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا و هه‌رێمى كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرالی کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییان ، خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە .
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا کردەوە .
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و زەوینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
Media
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: خه‌ڵك له ناكۆكيى سياسى، بێزار و ماندووه
- سەرۆکی حکومەت : دەبێ پێوەر و ستانداردی جیهانی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکاندا هەبێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات
- په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەچێس سۆفی ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات
- چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی "شەهرام نازری" له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات
- سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا