نوێنەرایەتی
نازم دەباغ بە بۆنەی دەست بەکاربوونی باڵیۆزی تازەی عێراق ئێوارەخوانێکی ساز کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی تازەی عێراق لە ئێران، ئێوارەخوانێکی ساز کرد.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٧/٦/٢٠١٩ بانگهێشتی "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی تازەی عێراق لە تاران و "ئه‌بوو عارف" نوێنەری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە ئێران و ستافی باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته‌ی کرد بۆ ئێوارەخوانێک بە بۆنەی دەست بەکاربوونی باڵیۆزی عێراق بە کارەکەی لە شاری تاران که "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "ئه‌مجه‌د باباحاجی" و "هیوا ڕه‌سووڵ" و "فەخره‌الدین عه‌زیز ساڵح" و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" و "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌باس عه‌بدواڵڵه بایز" و "عه‌لاء غوڵام" تیایدا ئاماده‌بوون.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ باڵیۆزی عێراق لە کارەکەیدا و هه‌روه‌ها باڵیۆزی عێراقیش سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی باڵیۆزخانه‌ی عێراق لە تارانی نیشاندا بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوکاریی کردنی هەر دوولا لە بوارە جیاجیاکاندا.
نازم دەباغ نوێنه‌ريى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى عێراق لە تاران کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران له‌گه‌ڵ "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" باڵيۆزى عێراق لە تاران دیداریی کرد.
شاندیى نوێنه‌رايه‌تى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران كه پيكهاتبوون له "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگرى نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى نوێنه‌رايه‌تى "ئەمجه‌د بابا حاجی" و "لوقمان له‌تيف محه‌مه‌د" و "هيوا ڕه‌سوڵ ڕه‌شيد" و "فه‌خره‌الدين عه‌زيز ساڵح" و "عه‌لاء غوڵام" ئەمرۆ دووشمە ڕێكه‌وتی ٢٤/٦/٢٠١٩ سه‌ردانى باڵيوزخانەی عێراق له تارانی پێته‌ختی ئێرانيان كرد و له لايه‌ن "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" باڵيۆزى عێراق لە تاران پيشوازيان لێكرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، پيرۆزبايی له "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" باڵيۆزى عێراق لە وڵاتی ئێران كرد به بۆنه‌ى وه‌رگرتنی پۆستى تازه‌يانه‌وه و سوپاسی باڵیۆزخانەی عێراق لە تارانی کرد بۆ ئەو هەماهەنگییەی کە له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران هەیە و هیوای خواست لە ئایندەدا زیاتر بێت.
لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی عێراق و ناوچەکە و هه‌روه‌ها گیروگرفتی هاوڵاتیانی عێراقی لە ئێران و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
باڵیۆزی عێراق لە تاران، سوپاس و ستایشی نوێنه‌رايه‌تى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد بۆ سەردانەکەیان و هەروەها لە ڕووی هەمانگی و پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ باڵیۆزخانە عێراق لە وڵاتی ئێران و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بەشدارن و هەماهەنگ و یەک دەنگن.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" ئامادەیی باڵيۆزخانه‌ى عێراق لە تارانی نیشاندا بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایه‌ن.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداری له کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پە‌ڕلەمانی عێراق کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران به‌شداردی له کۆبوونەوەی دکتۆر "بەشیر حه‌داد" جێگری سەرۆکی پە‌ڕلەمانی عێراق له تاران کرد.
دکتۆر "بەشیر حه‌داد" جێگری سەرۆکی پە‌ڕلەمانی عێراق و شاندی یاوەریی رۆژی سێشەمە رێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٩ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسیەکانی عێراقی لە تاران و کەسایەتییە ناودارە عێراقییەکانی بواریی بازرگانی و پێشەسازیی و نوێنەریی خوێندکارانی عێراقی لە تاران ئەنجامدا.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران که پێکهاتبوو له "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕەسول" و "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر "بەشیر حه‌داد" باسی سه‌ردانی بۆ وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد و هه‌ندێک له ئامادەبووانیش باسیان لە کێشە و گرفتەکانی ڕەوەندی عێراقی لە ئێران کرد.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەلای خۆیەوە سوپاسی دکتۆر "بەشیر حه‌داد" و "سه‌عد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە و هیوای خواست کە سەرکەوتوو بێت لە سه‌ردانه‌کەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تاران به‌شداریی له ئاهەنگی کۆتایی خوێندکارە عێراقییەکان لە زانکۆی تاران کرد.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له ئاهەنگی کۆتایی خوێندکارە عێراقییەکان کرد
رێکخراوی رۆشنبیری و زانستی عێراقی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرشتی "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق له تاران دوێنێ چوارشەمە رێکەوتی ١٩/٦/٢٠١٩ ئاهەنگی کۆتایی خوێندنیان بۆ خوێندکارە عێراقییەکان لە زانکۆی تاران ساز کرد کە چەندین خوێندکاری کوردیشیان لەگەڵدا بوو و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کە پێکهاتبوو لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و "فەخره‌الدین عه‌زیز" و "لوقمان لەتیف" و "عه‌لاء غوڵام" ئەندامانی نوێنەرایەتی لەم بۆنەیەدا بەشداربوون.
له‌م ڕێو‌ڕه‌سمه‌دا ئاغای ڕەحمانی نوێنەری رێبەری ئێران و "سه‌لمان عه‌لی شاكر" پاشکۆی سەربازیی عيراقی لە باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته له تاران و "ئه‌بو عارف" نوێنەری مجلس الاعلى و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی خوێندکاره‌کان تیایدا ئاماده‌بوون.
هەر بەو بۆنەیەوە خەڵاتی رێزلێنان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا و لەسەر داوای ئەنجوومەنی خوێندکاران، خەڵاتەکان لە لایەن جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران پێشکەشی خوێندکاران کرا.
خوێندکاره‌کانی زانکۆی تاران خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنی شاندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران و ئاماده‌بوونیان له‌م ڕێوڕه‌سمه ده‌ربڕیی.
نازم دەباغ لەگەڵ فەلاح مستەفا دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "فەلاح مستەفا" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، رۆژی چوارشەمە 19/6/2019 لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ "فەلاح مستەفا" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
لەم دیدارەدا تاوتوێی دوایین کار و چالاکییەکان و پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
نازم ده‌باغ لەگەڵ دکتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق کۆبۆوه
دکتۆر "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد" جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد.
دکتۆر "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد" جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق لەگەڵ شاندی یاوەریی ئەمرۆ دووشەممە ڕێکه‌وتی 17/06/2019 سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، "سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "ئه‌مجه‌د باباحاجی"، "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "عه‌باس عه‌بدوالله" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها سەرجەم ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی گەرمی لێ‌کرا.
لەم سەردانەدا باسی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەگشتی ناوچەکە کرا و هەروەها به تایبه‌ت باسی پەیوەندیی نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی کوردستان و ڕاییکردنی کاره‌کان له نێوان دوو لایه‌ن کرا و ته‌ئکید کرایه‌وه که لە ڕووی هەماهەنگییه‌وه باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران پێکه‌وه بەردەوام له په‌یوه‌ندیی دابن.
جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق دەستخۆشی لە ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد کە لە هەموو پارتەکانی کوردستان پێکهاتووە.
له کۆتایی ئه‌م سه‌ردانه‌دا لە لایەن "به‌شیـر حه‌داد" ئاڕمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەش بە "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه