نوێنەرایەتی
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له هەفتەی فەرهەنگی تورکەمه‌نستان کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له هەفتەی فەرهەنگی تورکەمه‌نستان کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی له هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان لە شاری تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران کرد.
کۆرێک بە بۆنەی هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦/٦/٢٠١٩ لە ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تارانی پێته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا ئامادەبوون.
لەسەر داواکاریی باڵیۆزخانەی تورکەمه‌نستان، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی لە شاری تاران و که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌کان له هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان لە تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران بەشداربوون.
لەم کۆرەدا "ئاتاگلدی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگی تورکەمه‌نستان، سه‌ید "عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری ئێران، "ئه‌بووزه‌ر ئیبڕاهیمی تورکه‌مان" سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌کانی ئیران وتاریان پێشکه‌ش کرد.
له هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان لە شاری تاران، پێشانگای به‌ڵگه ده‌سنووسه‌کانی سه‌رده‌می سه‌لجووقییه‌کان، پێشانگای هونه‌ریی ده‌ستکرد، پێشانگای هونه‌ریی شێوه‌کاریی و چه‌ندین چالاکی دیکه به‌ر‌ێوه‌چوو.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بەشداری لە یادی کوردە فەیلییەکان کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداری لە یادی ٣٩ ساڵەی کوشتنی کوردە فەیلییەکان کرد.
یادی ٣٩ ساڵەی کوشتنی کوردە فەیلییەکان له لایه‌ن ئەنجومەنی کوردی فەیلی نیشتەجێی تاران رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤/٦/٢٠١٩ به‌ڕێوه‌چوو و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران بەشداری ئەو کۆرە ماتەمینیه‌ی کرد که "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران و "هیوا ڕه‌سووڵ" و "سۆران عه‌لی ئەمین" و "شێرزاد قادر خورشید" و "عه‌لی غوڵام عه‌لی"، "سه‌عد عه‌بدوالوه‌هاب جه‌واد قه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لەتاران، هەندێک لە بەرپرسانی ئێران و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی عێراق و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی دیکه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئامادەبوون.
"سه‌عد عه‌بدوالوه‌هاب جه‌واد قه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لەوڵاتی ئێران بەو بۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد و پشتیوانی حکوومەتی عێراق و باڵیۆزخانەی عێراق لەتارانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردە فەیلییەکان و هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ئێران دووپات کردەوە.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران، بە پێشکه‌شکردنی چەپکە گوڵێک یادی شەهیدانی بەرز نرخاند.
نازم دەباغ: ئێران لە زاخۆوە تا خانەقین هەژموونى هەیە
نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئێران ڕایگەیاند، هەژموونى ئێران لە زاخۆوە تا خانەقین هەیە و بەردەوامیش دەبێت.
نازم دەباغ لەمیانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەى بەوە کرد، ئێران دەیەوێت یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزرێت و هەرێمیش بەشداربێت لەو پاراستنە، هەربۆیە كاتێك ئێران زانیی هەرێم گەڕایەوە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق مامەڵەكانی خۆی لەگەڵدا ئاسایی كردەوە.
وتیشی، تاک حزبى لە کوردستاندا مەترسی بۆ سەر ئێران زیاترە و وڵاتەکە پشتگیریی یەك ئیدارەیی لە هەرێم دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا نییە تەنها حزبێک حکومەت بەڕێوەببات.
نازم دەباغ ڕاشیگەیاند، ئاساییە ئێران بزانێت لە كوردستاندا چی دەگوزەرێت، ناكرێت وەك دراوسێیەك ئەوە نەزانێت.
http://www.nrttv.com/News.aspx?id=14073&MapID=1
نازم دەباغ بەشداری لە سێمیناری "حکیم محور الوحده "ی لە تاران کرد
لە رێکه وتی 9-3-2019 له سه ر بانگهێشتنامه ی فه رمی ره وتی حیکمەی نیشتمانی عیراقی که به بونەی ساڵیادی الحکیم سیمینارێک لە ژێر ناوی بحکیم محور الوحده له تاران رێکخرابوو ، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران و دکتۆر ئەمیریان و باڵیوزی عیراق و فەلەستین له ئێران و چه ندەها که سایه تی و روناکبیرو ئەندام پەرلەمان و ئه ندامانی "مجلس الاعلی" و "تیار الحکمه العراق"ی و به رپرسانی ئێرانی ئاماده ببون ، له و سیمیناره دا باس لە رۆڵ وهاوکاری الحکیم لە پرۆسەی سیاسی نێوان عراق و ئیران وسەرکردە کوردەکانی هەرێم کرا .
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له کرماشان کرد
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له زانکۆی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی کرماشان کرد.
لەسەر بانگهێشنامه‌ی فه‌رمی زانکۆی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی کرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/٢٠١٩ شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که پێکهاتبوون له "ئه‌مجه‌د باباحاجی" و "سه‌لام عارف رشدی" به‌شدارییان له ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وەرگرتنی بڕوانامەی ١٢٥ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له شاری کرماشان کرد که له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پزیشکی گشتیی و ده‌رمانسازی و پزیشکی ددان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو.
شایانی باسە کۆمەلیک لە قوتابییەکانی هه‌رێمی کوردستان توانیبوویان بڕوانامەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلیژەکانی خۆیان بە‌دەستبێنن.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌تا به خوێندنەوەی چەند ئایه‌تێک له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر وتارێک له لایەن دکتور "عه‌لی خه‌زایی" جێگری سه‌روکی زانکۆی کرماشان پێشکەش کرا که لە وتارەکەیاندا ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانە چەندەها قوتابی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی قۆناغی خوێندن لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی کرماشان وەردەگیرێن، هەروەها داوای هەماهەنگی زیاتریان کرد لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کرماشان.
جێگری سه‌روکی زانکۆی کرماشان هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی شاندی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که له ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وەرگرتنی بڕوانامەی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له شاری کرماشان به‌شدارییان کردووه.
دواتر لە لایەن "ئەمجەد باباحاجی" وتارێکی پیروزبایی بە ناوی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران خوێندرایه‌وه و دووپاتیان کرده‌وه که ده‌بێت زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانی زانکوکانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان بدرێت.
باباحاجی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ستخوشی له ستافی زانکوی کرماشان کرد و سوپاس و پێزانینی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ زانکۆی کرماشان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌یان که پێشکه‌شی سه‌رجه‌م قوتابیانی هەرێمی کوردستانیان کردووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا چه‌ند کلیپێک سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ژیان و خوێندنی قوتابییه‌کان نمایشکرا و له لایه‌ن گرووپی مۆسیقای قوتابیانی زانکوی کرماشانه‌وه چه‌ند پارچه موسیقا و گۆرانی به زمانی کوردی پێشکەش کرا و ئاهه‌نگه‌که‌یان به هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیی و گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌کی بیره‌وه‌ریی کوتایی پێهێنا.
نازم دەباغ بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد
"نازم دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" له وڵاتی ئێران کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/2019 له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد که ساڵانه له وڵاتی ئێران ئه‌و بۆنه‌یه به‌رز دەنرخێندرێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا که له ته‌لاری شێخ ئه‌نساری کۆلێژی ماف و زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، "سه‌لاح زه‌واوی" فەڵه‌ستین، "ماجد غه‌ماز"، باڵیوزی وڵاتانی عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها چه‌ندین بەرپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و ئێران و "عبدالموحسدن اله‌حه‌کیم" نوێنەری بنەماڵەی الحه‌کیم تیایدا بەشداربوون.
له ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" چه‌ندین وتار له لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستا زانکۆ، له‌وانه: دکتۆر "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و "ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م" پێشکه‌ش کرا و رۆڵی خوالێخوشبوو شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم"یان بەرز نرخاند.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات