نوێنەرایەتی
بۆ ئه‌و پێنووسانه‌ی که زوڕناژه‌نی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه‌کان و دروستکردنی قهیرانیترن بۆ هه‌رێمی کوردستان
له‌م رۆژانه‌دا زۆر ده‌نگی نه‌شاز ده‌بیستین، به تایبه‌تی دوای ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌خیری تۆپبارانه‌کانی مه‌حکومکراوی ئێران و ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌دوای چالاکی سه‌ربازی له‌ناو کۆماری ئیسلامی روویدا. ئێمه خۆمان به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان زانیوه له پرۆسه‌ی سیاسی و دپلۆماسی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا. کاری دڵسۆزانه‌و دروست له‌م بواره‌دا گه‌یاندنی په‌یامی راست و دروستی لایه‌نه‌کانه و ئارامکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که له دروستبوونی شه‌ڕ و دروستبوونی قه‌یرانی تازه.
مێژووی رابردوو ده‌یسه‌لمێنێت و له داهاتووش زیاتر به‌ده‌ر ده‌که‌وێت که رێگای راست و دروست، رێگای سیاسه‌تی ژیرانه‌و ورده. ئه‌وانه‌ی له پێناو گیرفان پڕکردن و پاراستنی پله‌و پایه و دروستکردنی قه‌یران له‌دوای قه‌یراندا یان ئه‌وانه‌ی له رێگای ئاشتی و سیاسه‌ت و نه‌رم و نیانی ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل بپارێزن و قه‌یران و کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت له پێناوی خوشگوزه‌رانی گه‌له‌که‌ی، یان نوسینی ژه‌هراوی و قسه‌ی ئه‌وانه‌ی که وه‌کو تووتی قسه ده‌ڵێنه‌وه‌و وه‌کو نهعامهش سه‌ریان ده‌خه‌نه ناو لمهوهو که خه‌ڵک نابینن به‌ڵام خه‌ڵک ده‌یانبینێت، زوڕناژه‌نی و له‌ناوبردن و برسیکردنی خه‌ڵک له پێناوی پارێزگاری له‌و پله‌و پایه‌ی به ناحه‌ق وه‌ریانگرتووه که به‌داخه‌وه له‌م رۆژانه گوێبیستی دهها ناونیشانی به‌ناو سه‌رکردایه‌تی و راوێژکار و سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی ده‌بین، که لێکدانه‌وه‌و بیروڕای سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌ڵێن له که‌ناڵه‌کان و رۆژنامه‌کاندا، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ڵگه مێژووییه‌کان و رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌م گه‌له که له ئه‌نجامی سیاسه‌ته ناڕاسته‌کانی لایه‌ن و ئه‌م جۆره سیاسه‌تمه‌دار و راوێژکارانه و دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی گه‌لی کورد به‌سه‌ریاندا هاتووه، پرسیار ئه‌وه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه به دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕین نوێنه‌ری حکومه‌ت کێیه بۆ ناپرسن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی میلله‌ت کێیه؟ هێز و دڵسۆزی به‌رپرس له‌م گه‌له کێیه؟ کێیه کێشه‌کانی ئه‌م گه‌له به‌سته‌زمان و فیداکاره چاره‌سه‌ر ده‌کات؟ کێیه بژێوی و مافه‌کانی ئه‌م گه‌له دابین ده‌کات؟ کێشن ئه‌وانه‌ی گیرفانییان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م گه‌له پڕ ده‌که‌ن؟ قه‌ڵه‌مه‌کان و هۆکاره‌کانی راگه‌یاندن ده‌که‌نه که‌ره‌سته‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و دروستکردنی قه‌یران، ئۆمێد ده‌که‌م بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن کێ نوێنه‌ری حکومه‌ته به‌دوای ئه‌وه‌شدا بگه‌ڕێن کێ نوێنه‌ری گه‌له و له کام په‌رله‌مان چاره‌نوسی گه‌له‌که‌ی دیاری ده‌کات و به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێت کێ نوێنه‌ری حکومه‌تێکه که حکومه‌تی هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستانه؟ کام په‌رله‌مانیش چاودێره له‌سه‌ر ئه‌م حکومه‌ته؟ ئۆمێد ده‌که‌م ئه‌م وڵامه به‌ند بێت، بۆ ناسینی زانینی راستییه‌کان.
دونیا به‌س ئه‌مڕۆکه نییه، دونیای رابردوو، دونیای ئێستا، ئاینده‌شه. ناشمانه‌وێت بکه‌وینه بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌کان. کێ خه‌باتی بۆ کورد کردووه و کێ نوێنه‌ری کورد بووه و ناتوانن که‌سیش بێ‌تاوان بکه‌ن، ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌وه‌ری زۆر بێت هه‌ڵه‌شی هه‌بووه. ئٶمێد ده‌که‌م هه‌موو راستگۆ بین له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانمان، دروشمی سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتن بۆ کورد، دروشمی یه‌کڕیزی و ته‌بایی.
نازم عومه‌ر ده‌باغ
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و قونسووڵی ژاپۆن لە ئێران دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و "کەیجی سوزوکی" قونسووڵی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران کۆبۆوە.
ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٣/٧/٢٠١٦ "هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و "کەیجی سوزوکی" قونسووڵی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا دوو لایه‌ن به‌تایبه‌تی باسیان لەبارەی باروودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان کرد و به گشتیی له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق ئاخاوتنیان کرد.
له درێژه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران تێروانینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەر باروودۆخەکان بۆ شاندی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران روونکردنەوە و بەتایبەت ته‌ئکیدی له‌سه‌ر رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کرد و باسی لە چاوەڕوانی هەرێمی کوردستانی کرد لە دۆستەکانی لە بواره‌کانی ئابووریی و سیاسیی و بوارە جیاوازەکاندا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "هاچیمە ئویدا" دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هاوکاربووە و لە داهاتووشدا له هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.
راوێژکاری سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تارانیکرد بۆ ئەو سەرنج و روونکردنەوانە و هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایه‌ن توندوتۆڵ‌تر بکرێت و حکوومەتی ژاپۆن له‌وه زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات لەشەری دژیی تیرۆر و یارمه‌تی به‌خشین بە ئاوارەکان.
نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود دیداریی کرد
جه‌ماوه‌رنیوز:مامۆستا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له‌گه‌ڵ به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" که‌سایه‌تی ناسراویی کورد کۆبۆوه.
ئێواره‌ى رۆژى 23ى حوزه‌یرانى 2016، به‌رێز"محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" به ئاماده‌بونى "مه‌لا لوقمان" به‌رپرسى مه‌کته‌ب و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له شوێنى تایبه‌تى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێران چاویکه‌وت به مامۆستا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆمارى ئیسلامى ئێران.
له دیدارێکدا باس له ره‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که کرا و تیشک خرایه سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌که و عێراقى گرتۆته‌وه، ئه‌و گۆڕانکارى و رووداوانه‌ش باسیان لێوه‌کرا که له ماوه‌ى رابردوو روویانداوه و تا هه‌نووکه به‌رده‌وامیان هه‌یه، کاریگه‌ریى رووداوه‌کانى ناوچه‌که‌ش له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق شیکرانه‌وه، به‌تایبه‌تیش مه‌ترسى هێرش و په‌لاماردانه‌کانى چه‌کدارانى داعش و ئه‌و گۆرانکاریانهى له ئاینده‌دا روبه‌رووى ناوچه‌که ده‌بێته‌وه.
له به‌شێکى تر‌ى دیداره‌که‌دا به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" به‌گرنگییه‌وه باسى قاره‌مانێتى و تواناى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانى کرد که له ئێستادا به‌و توانا که‌مه‌وه به‌ره‌نگارى گه‌وره‌ترین هێزى تیرۆرستان بۆته‌وه که له برى هه‌موو جیهان شه‌ڕه ده‌کات، ئه‌مه‌ش مایه‌ى سه‌رفرازیى و شانازیه بۆ گه‌لى کورد که خاوه‌نى پێشمه‌رگه‌یه که له ئێستادا هه‌موو جیهان شانازى پێوه‌ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نها گه‌لى کورد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئاوه‌دانى هه‌رێمى کوردستان کرا و ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌وڵدانى زیاتر کرایه‌وه له‌پێناو نه‌هێشتنى قه‌یرانى دارایى و ئابوورى که هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى بۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه ساسیهى گۆڕه‌پانى هه‌رێمى گرتۆته‌وه به‌پێویستیش زاندرا هه‌مولایه‌ک کۆتایى به کێشه‌کان بهێنن له چوارچێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نێکى نیشتمانى کۆببنه‌وه و سود له‌و گۆرانکارییهى ناوچه‌که وه‌ربگرن.
له لاى خۆیه‌وه مامۆستا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران رۆڵى به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى به‌رز نرخاند لهروبهروبونهوهى دوژمنان ، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوه له به‌ره‌کانى پێشه‌وه بوون و پارێزگاریان له خاکى کوردستان کردووه له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى شه‌هید و بریندار بووه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له‌ئێستادا هێزه کوردییه‌کان پێویستیاین به یه‌کریزیی و تهباى هه‌یه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کان و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى گه‌له‌که‌مان.
"نازم دەباغ" لەگەڵ "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران کۆبۆوە
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، لەگەڵ "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران دیداریی کرد.
لەسەر بانگهێشتی "ریزا هاکان تەکین" Riza Hakan Takin باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران، "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 22/6/2016 سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای کرد و لە لایەن باڵیۆزی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا "ریزا هاکان تەکین" بەخێرهاتنی گەرمی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و باسی لە خۆی کرد کە دەمێکە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر پەروەندەی عێراق و ئێران و کورد کاردەکات و گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیای بەرز نرخاند بەتایبەت لە بواری ئابوورییە و لە دیدارەکەدا جەختکرا کە پێویستە ئەم پەیوەندییانە بەهێز بکرێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دوو لایەن سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکان و بەتایبەت داعش هاتنە ئاخاوتن و باروودۆخی ئێستای ناوچەکە و هەروەها گرینگی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێکرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا "نازم عومەر دەباغ" دڵنیاییدا کە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پتەوکردنی پەیوەندییەکانییەتی و بە ئەندازەی یەکتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگە بەتایبەت هەر یەک لە تورکیا و ئێران تایبەتمەندییەتی خۆی هەیە لە جوگرافیای ناوچەکەدا.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی زیاتریی هاوکارییەکانە لەو قەیرانەی ئێستادا و هەروەها شەڕ لەگەڵ داعش، پێویستە هەر وەکوو لە سەرەتاوە ئێران و تورکیا و بەتایبەتی هاوپەیمانان ڕۆڵی گرینگ‌یان هەبووە لە هاوکاریی دژی داعش.
"نازم دەباغ" لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەویەدا باسی ڕۆڵی گرینگی هێزیی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێویستە لە پڕۆسەی سیاسیی ئەمڕۆ زیاتر پشتیوانی لە کورد بکرێت هەر وەکوو چۆن لە شەڕی داعش هێزی پێشمەرگە ڕۆڵی گرینگی هەیە هەر بەو جۆرە لە چەسپاندیی ئارامی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و عێراق ڕۆڵی گرینگ دەبینێت.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و داوای زیاتری ئەم جۆرە چاوپێکەوتنانە کرد بۆ گۆڕینەوەی بیر و بۆچوونەکان و ڕاوێژکردن.
بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" فیلمی "زمناکۆ" لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایشکرا
مەنسوور جیھانی ـ بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی ھەڵەبجە لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایشکرا.
بە ئامادەبوونی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران، فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" Zemnaco لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "مێھدی قوربانپوور" و لە بەرھەمھێنانی "محەمەد شەکیبانیا" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی سەدام، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە چەندین سانسی جیاوازدا، لە بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران چووە سەر پەردەی سینەماکان.
دوای نمایشی ئەم فیلمە کوردییە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆشکی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە لایەن سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "ڕەزا میرکەریمی" و سەرۆکی ئەم فیستیڤاڵە بە گەرمیی پێشوازیی لێ‌کرا و پاشان چاویی بە چەندین ئەکتەری ناودار و بەئەزموونی سینەمای ئێران لەوانە: "ڕەزا کیانیان"، "فاتمە موعتەمیدئاریا"، "عەلیڕەزا شەجاع نووری" کەوت.
ھەروەھا پەیامنێر و بەرھەمھێنەریی بەرنامەی سینەمایی "ڕخنەی ٤" لە کەناڵی ٤ی تەلەفیزیۆنی ئێران لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕەوشی سینەمای کوردستان و بەرھەمھێنانی فیلمی کوردیی وتووێژێکی تێرووتەسەلی ئەنجامدا.
فیلمی "زمناکۆ" لە یەکەمین سانسدا سەرەتا لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیی ٢١ی ئەپرێل لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسوو و پاشان لە دووەمین سانسدا لە کاتژمێر ٩ی شەوی ٢٣ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما، ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێرانی سینەما و ھۆگرانی ھونەریی سینەماوە پێشوازیی لێ‌کرا.
فیلمی کوردیی "زمناکۆ" بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جۆراجۆر، لەوانە: فەڕەنسا، چین، ئەرمەنیستان، ئێران، بڕازیل، ئیماڕات، فەلەستین، قەتەر، لوبنان، سووریا، ھۆڵەندا، ئەڵمانیا، کۆماری چێک، ژاپۆن، بەریتانیا، ئەمەریکا و پاڕاگۆئە لە ڕکابەریدا دەبێت.
چیرۆکی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە سەبارەت بە ژیانی کوڕە کوردیی ھەڵەبجەیی زمناکۆیە کە لە ڕۆژی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەدا لە دایکی جوێی دەبێتەوە و پاش ٢٢ ساڵ تێپەڕکردنیی ژیان لە ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ زێدیی باب و باپیرانی لە شاری ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان.
فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "زمناکۆ محەمەد ئەحمەد" و ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە لە بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەما حەقیقەت" لە سینەماکانی سپێدە و فەلەستینی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمی دیکۆمێنتیبەدەستبێنێت.
ئەم فیلمە کوردییە لە درێژەدا لە حەڤدەیەمین خولی جەژنی ماڵی سینەمای ئێران بەشداریی کرد و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئێرانیش بەدەستبێنێت.
"زمناکۆ" لە دوایین بەشداریی خۆیدا لە بەشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا و ڕێزی لێ‌گیرا.
ئەم فیلمە کوردییە مانگی ڕابردوو لەسەر داوای "محەمەد عەبدوالوەھاب" پارێزگاریی ھەڵەبجە و لە ساڵڕۆژی کارەساتی دڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بەدەستی ڕژێمی بەعس و بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی فەھەنگی و ھونەری، ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە و ھەروەھا خەڵکی شاری ھەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ھەڵەبجە لە مێنۆمێنتی شەھیدانی ئەم شارە نمایشکرا.
سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان، بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان، بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای فەڕەنسا"، پێشانگای ئێوەکانی فیلمی سینەمایی "مانگا" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری ئێران "داریووش مێھرجویی" و فیلمی سینەمایی "بای سەبا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرچکردووی فەڕەنسی "ئاڵبێر لامۆڕیس" و ھەروەھا بەشی "ڤەرکشۆپەکانی قوتابخانەی سینەمایی دارۆلفۆنوون" بە بەشداریی چەندین دەرھێنەر، ئەکتەر و وێنەگریی ناوداریی سینەمای ئێران و وڵاتانی بیانی، لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران بەڕێوەچوو.
"نازم ده‌باغ" له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی موج: چاکسازی عێراق له بنبه‌ستی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی عێراقی
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران پێیوایه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی چاکسازی حکومه‌تی عێراق پێویستی به رابه‌ریی که‌سێکه که ته‌ندروستی ئابووری و سیاسی سه‌لمابێت.
به پێی راپۆرتی په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی موج، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران، سه‌باره‌ت به چاکسازییه‌کانی حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: بارودۆخی عێراق به شێوه‌یه‌که که ده‌کرێت بڵێین ئه‌م وڵاته له رووی ئابووری و گه‌نده‌ڵییه‌وه، له بارودۆخێکی قهیرانئاویدایه. له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانێت بگاته ئه‌نجامێک، پرۆژه‌یه‌کی ئه‌رێنییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت، ده‌بینین بڕێک له‌و که‌سانه‌ی که دروشمی چاکسازی ده‌ده‌ن خۆیان له هه‌موو که‌س گه‌نده‌ڵتر بن. له‌م رووه‌وه ئه‌م پرۆژه پێویستی به که‌سانی ته‌ندروست هه‌یه.
ده‌باغ وێڕای ئاماژه به دژایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ حکومه‌تی تهکنۆکهراتی پێشنیارکراوی سه‌رۆک وه‌زیر رایگه‌یاند: په‌رله‌مان پێکهاتووه له گروپ و فراکسیۆنی جیاواز که نوێنه‌ری خه‌ڵکن. بۆیه عه‌بادی پێش پێشکه‌شکردنی پلانی چاکسازی ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه راوێژ بکات تاوه‌کو ئێستا ئه‌م دژایه‌تیکردنه نههاتایاته ئاراوه. چونکه پێش جێگورکێکردنی ته‌کنۆکراته‌کان له‌گه‌ڵ که‌سانی پێشوو له حکومه‌ت، پێویست بوو به‌رنامه‌ی کاری وه‌زیره‌کان پێشکه‌ش بکرایا تاوه‌کوو به روونی دیاری بکرێت که هۆکاری ئه‌م دوورکه‌وتنه‌وه ئه‌وه بووه که تووشی گه‌نده‌ڵی یان لادان له یاسا بوون یان نا.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له درێژه‌دا وێڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کورده‌کان پشتیوانی له هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ چاکسازی ده‌که‌ن، وتی: پشتیوانی ده‌بێت دوولایه‌نه بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕێک هه‌نگاوی چاکسازی دژی خواستی هه‌ولێر بووه. چونکه ئه‌گه‌ر بڕیار له گۆڕینی وه‌زیره‌کان بێت، ده‌بوو له‌گه‌ڵ کورده‌کان راوێژ بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌بوو ناساندنێکی روون له که‌سی تهکنۆکهرات بدرێت که تهکنۆکهرات به مانای که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن خوێندنی باڵای زانکۆییه یان که‌سێک که سیڤیییهکی باشی له به‌ڕێوه‌بردنی کارناسانه‌ی وه‌زاره‌تدا ببێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له‌سه‌ر چاکسازی رایگه‌یاند: تا ئێستا له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا هاوههڵوێستییهک نابینین و ته‌نانه‌ت بڕێک لایه‌ن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕیاره ته‌کنۆکراته‌کان به‌سه‌ر حکومه‌تدا زاڵ بن خودی عه‌بادیش ده‌بێت له‌و که‌سانه بێت که بگۆڕدرێت.
ده‌باغ له کۆتاییدا رایگه‌یاند که به پێی بارودۆخی ئێستای عێراق، دڵخۆش نییه به چاکسازی. چونکه به‌ڕای ئه‌و بڕێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆژه به ئاکامی هه‌وڵه‌کانی خۆیان و نه ئاکامی هاوکاری نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان به خه‌ڵکی عێراق بناسێنن.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه