نوێنەرایەتی
نازم دەباغ له‌گه‌ڵ قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێراندیداریی کرد.
"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی پەنابه‌رانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن رێكکەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی تەواوهەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەری گرفت و کێشەى پەنابه‌رانی کوردستان و عێراق.
روونکردنەوەی نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌م وڵاته روونکردنەوەیهکدا که ده‌قه‌که‌ی له خواره‌وه‌دا هاتووه:
به هۆی کێشه‌و قه‌یرانه داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌کان به تارانیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له کاتێکدا که له هه‌رێمی کوردستان باسی بودجه و موچه‌ی مانگی ٦ ده‌کرێت بۆ دابه‌شکردن، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تییه‌کان ١٠ مانگه بودجه‌یان بۆ نه‌هاتووه، واتا له مانگی ٨ی ٢٠١٥ه‌وه، هه‌رچه‌ند نووسینگه‌ی تاران بودجه‌ی مانگی ٩ی وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که نه‌توانین پاره‌ی نوسینگه و کرێ خانووی نوسینگه و ئاو و کاره‌با و خه‌رجی رۆژانه دابین بکه‌ین، نهشمانتوانیوه گرێبه‌ستی خانووه‌که تازه بکه‌ینه‌وه و خاوه‌ن موڵکه‌که داوای کرێی ئه‌م چه‌ند مانگه و نوێکردنه‌وه‌ی ده‌کات، ئێمه‌ش نوسراومان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامدا داوایان لێکردووین دان به خۆماندا بنێین و له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه به زووترین کات چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێت خانووه‌که چۆڵ بکه‌ین و شوێنێکی دیکه‌ی گونجاو دابین بکه‌ین بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانمان.
ده‌بێت بڵێم ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی داراییه‌وه هه‌یه و هیچ بابه‌تێکی دیکه له‌وانه بابه‌تی سیاسی له ئارادا نییه، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له تارانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامه له تێپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا و کاری په‌ک نهخستووهو له هه‌وڵی پاراستنی پێگه‌ی نوێنهرایهتیدایه.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران
"نازم دەباغ" بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی میسردا کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" سەردانی باڵیۆزخانەی میسری کرد و بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌دا کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" پارێزەریی بەرژەوەندییەکانی میسر لە تاران بە بۆنەی رۆژیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاتە، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٦سەردانی باڵیۆزخانەی میسریان کرد لە تاران بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا.
"خالید ئیبراهیم عه‌مارە" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌و بۆنه‌یه‌دا و ئومێدی خواست کە سەردانەکان دووبارە بێتەوە.
هەر لە میانه‌ی ئەو سەردانەدا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیدار و گفتووگۆی لەگەل هەندێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی له تاران کرد کە لەو بۆنەیەدا ئامادەبوون.
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا له وڵاتی ئێران و شاندی هاوڕێد دیداریی کرد.
"بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران به هاورێیه‌تی لەگەڵ خاتوو "شا‌رلۆت والەر" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی به‌ریتانیا له وڵاتی ئێران، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٤/٧/٢٠١٦سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا "بێن فیندەر"ی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و پرسیاریی لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان کرد بە تایبەت لە جەنگی دژ بە داعش.
"نازم دەباغ" ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەمەر ڕووداوەکان بۆ میوانەکان ڕوونکردەوە و بە تایبەت چاوەڕوانی گەلی کوردی لە وڵاتانی زلهێز و نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو بەتایبەت لە بواری هاوکاریی کردنی پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە بری جیهان بەرەنگاری تیرۆریستان بوونه‌تەوە سەرەرای ئەو بوارع دژوارەی دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوەڕاستی عێراق کە بە هۆی جەنگەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها داوای کرد کە پێویستە بەریتانیا وەکوو وڵاتێکی زلهێزی دنیا رۆڵێکی کاریگەرتری هەبێت لە پشتیوانیکردنی کێشەی ڕەوای گەلی کورد لە مەیدانە نێودەڵەتیەکاندا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران رایگه‌یاند که بەریتانیا هەریمی کوردستانی بۆ گرنگە هەر لەبەر ئەوەش بوو زوو قونسولگەری لە هەولێر کردەوە و ووتەکانی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و بانگهێشتی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کرد بۆ نیوەرۆ خوانێک له باڵیۆزخانەی بەریتانیا تاکوو زیاتر لەسەر باروودۆخەکە گفتووگۆ بکەن و سوپاسی میوانداریەکەی بەرێزیانی کرد.
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران کۆبۆوە
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی "یۆنامی" واته نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە تاران، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەمە ١٧/٧/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە "سۆران عه‌لی ئه‌مین" و "سەلام عارف روشدی" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازی گەرمیان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا بە تایبەتی باس لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە بارودۆخی عێراق و ئێران کرا و خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" پرسیاری هەبوو لەسەر دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ناوچەکە.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، راوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی یۆنامی لە وڵاتی ئێران ڕوونکردەوە و چاوەڕوانی گەلی کوردیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو، بەتایبەت لە پشتیوانیکردنی کورد بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی و دۆزینەوەی چارەسەرییهکی ڕیشەیی دەستووری بۆ کێشەی کورد و هەروەها پشتیوانی لە هێزیی پێشمەرگەی کوردستان کە قارەمانانە بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەتەوە وهاوکاریی کردنی ئاوارەکان.
لە کۆتاییدا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" بەڵێنیدا کە ئەو داواکارییانە بگەیەنێتە بەرپرسانی "یۆنامی" واته نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە وڵاتی ئێران.
نازم دەباغ لەگەڵ یەحیا ئال ئێسحاق سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران کۆبۆوە
نازم دەباغ نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "یەحیا ئال ئێسحاق" سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران و شاندێکی هاوڕێی دیداریی کرد.
شاندێکی ژووریی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق بە سەرۆکایەتی "یەحیا ئال ئێسحاق" سەرۆکی ژووریی بازرگانی و وەزیری پێشووی بازرگامی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندیی هاوڕێی ڕۆژیی دووشەمە 4/7/2016 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران پێشوازییان لێ‌کرا.
لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا "یەحیا ئال ئێسحاق" خۆشحاڵی خۆی دەربڕیی وەکوو شاندی هەڵبژێردراویی ژووریی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی کە بتوانێت زیاتر درێژە بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بدات بە تایبەتی لە بواریی ئابووری و سەرمایەگوزاریدا.
لە درێژەدا سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران دڵنیاییدا دەبێت بە هەموو لایەکمان بەرز بڕوانینە ئەم پەیوەندییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران و نابێت ئەم رووداوە نەخوازراوانە کار بکاتە سەر پەیوەندییەکانیان.
"یەحیا ئال ئێسحاق" هیوای خواست کە دەبێت بە هەموو لایەک بە رێگای گفتووگۆ و ئاشتی چارەسەریی ئەو کێشە نەخوازراوانە بکەین بۆ ئەوەی زەمینەیەکی باش و پڕ لە ئاسایش بۆ بازرگانی و بازرگانان و هاوڵاتیانی خۆمان بەدیبهێنین.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا "نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دوای پیرۆزبایی سەرکەوتن بۆ سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران، دڵنیاییدا کە هەمیشە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاڵپشتی و هاوکاریی بووە بۆ گەشەپێدانی بواریی ئابووری و بازرگانی و سەرمایەگوزاریی لەو بوارەدا بە دابینکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بۆ بازاڕێکی ئارامی بازرگانان و هاووڵاتیان.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، کار و ئەرکەکانی لە پێناو ئەم پڕۆسەیەی بە شاندیی ژووریی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق راگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه