هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان دەکات

ڕۆژی دووشەممە 12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆس ستێریولاس، کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی یۆنان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی کولتووری و بازرگانی و کشتوکاڵیدا.

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسوڵی-گشتیی-نوێی-یۆنان-دەکات/

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 12/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

باڵیۆزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەكه‌دا، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا بۆ ئەوەی چیتر ستەمیان لێ نەکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئوسترالیا-لە-عێراق-دەکات/

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فه‌ڕەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.

كونسولى گشتيى فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-نوێی-فەڕەنسا-دەکات/

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 11/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا کرا.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیى دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا لە زووترین کاتدا. لەمبارەیەوە باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن دەربڕی.

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-تورکیا-لە-عێراق-دەکات/

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیى نوێی کۆریا دەکات

رۆژی یەکشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور.

کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور.

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسوڵی-گشتیى-نوێی-کۆریا-دەکات/

پەڕەى 11 لەکۆى 347 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی