سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە
ئەمڕۆ هەینی 2/17 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا،
لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای بازرگانیی فەرەنسی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان Mouvement des entreprises de France (MEDEF) لە شاری پاریس ، لە گەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندین کۆمپانیای فەرەنسی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتی ئابووری هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازرییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە .
سەرۆکی حکومەت ، هانی کۆمپانیا فەرەنسییەکانی دا کە زیاتر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن ، لەم ڕووەوە سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەموو هاریکاریی و هاوئاهەنگییەکی پێویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوا چالاكيى ئه‌مڕۆيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكهوهيى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ريكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-prime-minister-al-sudani-2/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا كۆبووه‌وه
هه‌ر له ميونشن له ئه‌لمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتيوس مۆراوسكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵۆنيا، دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پۆڵۆنياى كرد بۆ پشتگيرى و ئه‌و هاوكارييانه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا، قه‌يران و كێشه‌كانى وزه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-polish-prime-minister/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئيلهام عه‌ليێڤ كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18 له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان ڕايگه‌ياند كه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك عه‌ليێڤ، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پرسى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، تاوتوێ كران.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-ilham-aliyev/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 ، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جۆزيپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و دهرفهتهكانى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، بيروبۆچوونيان گۆڕييهوه.
به‌ڕێز بۆريل جه‌ختی له به‌رده‌واميى پشتگيريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و پرۆسه‌ى بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان و سه‌رخستنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه ئارامى و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا گرنگ و جێى بايه‌خه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئابوورى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، پرسى شه‌ڕ له ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى، چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى وزه له ئه‌ورووپا، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-the-vice-president-of-the-european-commission/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس له‌گەڵ ژیرار لارشێ سه‌رۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە
ئێواره‌ى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له کۆشکی ئەلیزیێ لە پاریس ، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانی‌یان لە هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
سەرۆک ماکڕۆن سڵاو‌و ڕێزی تایبەتی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوون لە سەر پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور و پاراستنی ئاسایش و سهقامگيريى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/february/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سەرۆکی-فەرەنسا-کۆبووەوە/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان ، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کار‌و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت ، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵيۆزى ژاپۆن كرد
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2023/2/15 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵيۆزى تازه‌ى ژاپۆن له عێراق، ده‌رباره‌ى دهرفهتهكانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارى ئاژانس و ڕێكخراوه ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پشتگيرى و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى كه‌رتى وڵاته‌كه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكييه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2/13 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی, لەگەڵ شێخ محەمەد بن
زاید سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/february/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لە-گەڵ-سەرۆکی-ئیمارات-کۆدەبێتەوە/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: خه‌ڵك له ناكۆكيى سياسى، بێزار و ماندووه
- سەرۆکی حکومەت : دەبێ پێوەر و ستانداردی جیهانی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکاندا هەبێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات
- په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەچێس سۆفی ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات
- چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی "شەهرام نازری" له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات
- سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا