سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یانەی الاتحادی سعوودی دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 11/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی الاتحادی سعوودی کرد.


لە دیدارەکەدا کە محەمەد بن سلێمان عەسێری کونسولی گشتیی عەرەبستانی سعوودی لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخيرهێنانی شاندی یانەی الاتحاد، ئاماژەی بە پەیامی گرنگی وەرزش کرد کە جیا لە بەخشینی چێژ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سوودی تەندروستی، لە هەمان کاتدا دەکرێ وەرزش ڕۆڵێکی گرنگیش لەیەک نزیکكردنەوە و برەودان بە تەبایی و ئاشتەوایی نێوان گەلان بگێڕێت.


سەرۆک و یاریزانانی یانەی (الاتحاد) خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنیان بۆ کوردستان و پێشوازی گەرمیان لەلایەن خەڵکی هەولێرەوە دەربڕی.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-یانەی-الاتحاد-ی-سعوودی-دەکات/

Read کد خبر: 3110

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی