نازم دەباغ: ئەمەریکییەکان نەیانتوانی پێش هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر هەرێم بگرن
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جیهازە پێشکەوتووانەی کە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە بۆ پاراستنی ئەمنی ئاسمان و عەزری دەیکەن، چۆنە کە ئەمەریکییەکان نەیانتوانی مەترسی ئەمنی لە مەودای چەند کیلۆمەتر لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بدۆزنەوە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکان بێن و عەمەلیاتی خۆیان ئەنجام بدەن؟
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری بەشی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵنێری "تەسنیم" سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەند و پایەگا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی: ئەم هێرشانە بە تایبەت بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دەریخست کەسانێک و هەروەها چەندین هۆکار بوونی هەیە کە دەیانەوێت سەقامگیری باروودۆخی ئەمنی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدەن، چونکە هەندێک لایەن لە ئێستادا مەبەستیان ئەوەیە کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوژمنی بکەن و ئێمە ئەم بابەتەمان مەحکووم کردووە.
گوتیشی: ڕەنگە یەکێک لەو هۆیانە ئەوە بێت کە دوژمنان بیانەوێت لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، بە جۆرێک دلهێشان و گومانێک پێک‌بێنن.
دەباغ" لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هەندێک کەس لە هێرش بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئەمەریکا قامکی تاوانیان بەرەو کەسانێک ڕاداشتووە کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دۆستایەتییان هەیە بەڵام بەختەوەرانە تا ئەم کاتە، ڕای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە کەسانێک ئەم کارەیان ئەنجامداوە کە دوژمنی پەیوەندیی عێراق، هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانن. چونکە تێکدانی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک لەواندا نییە. ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان، هێمنی و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. هێمنی و ئاسایشی ئێرانیش، هێمنی و سەقامگیری عێراقە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە "هەندێک لە کەسایەتییە سیاسییە کوردەکان لەو بڕوایەدان کە ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە هۆی تێکدانی سەقامگیری لەم هەرێمەدا، بیرووڕای ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟" ڕایگەیاند: من بۆخۆشم هەر ئەو بیرووڕایەم هەیە. ئەم پرسیارەش بۆ من لە ئارادایە؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جێهازە پێشکەوتووانەی کە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە بۆ پاراستنی ئەمنی ئاسمای و عەزری دەیکەن، چۆنە کە ئەمەریکییەکان نەیانتوانی مەترسی ئەمنی لە مەودای چەند کیلۆمەتر لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بدۆزنەوە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکان بێن و عەمەلیاتی خۆیان ئەنجام بدەن؟! منیش تا ئێستا نەمبیستووە کە ئەمەریکییەکان ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەیان خستبێتە خوارەوە. ئەگەر ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەیان نەخستبێتەوە خوارەوە، کەوایە ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە لە کوێوە هاتوون و بەرەو کوێوە دەڕۆن و چۆن دەگەڕێنەوە؟! کەواتە، منیش لەوبڕوایەدام ئەمەریکییەکان بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە. ئەوان ناتوانن دەورووبەریی خۆیان بپارێزن و نەزانن ئەم مووشەکانە یا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە لە کوێوە هاتوون یا ڕاستییەکەی ئەوەیە ڕووداوەکە دەزانن بەڵام ڕایناگەیێنن.
دەباغ بە ئاماژە بە بوونی پایەگا سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان گوتی: هاتوو لەواندا هێزە سەربازییە ئەمەریکییەکان جێگیربن یا غەیەرە ئەمەریکییەکان، ئەم پایەگایانە بوونەتە بیانوویەکە بۆ ڕەخساندنی هەندێک نائەمنی لەم هەرێمە و ئێمە دەبێت بەشوێن ئەوەوەبین کە ئەم نائەمنیانە چارەسەر بکەین.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەبارەت بە سێبەری ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان گوتی: ئاسۆی ئەم باروودۆخە پەیوەندیی بە خودی عێراقەوە هەیە، یانی بەرپرسانی بەغداد سەبارەت بە میلیشیاکان کە تاوانبارن بە هێرشکردن بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا، چ بڕیارێک دەدەن؟ ئێوە دەزانن ئەمەریکییەکان تەنیا لە هەرێمی کوردستان بوونیان نییە، ئەوان لە بەغداش هەن و هەر جارەو دەبیستین کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەم شارەیان کردۆتە ئامانجی هێرشی هاوەنەکانی خۆیان. بە بڕوای من، حکومەتی بەغداد دەبێت دەربارەی هێرشەکانی ئەم میلیشیایانە بڕیارێکی بەبڕشت بگرێت. گریمان دەوڵەتی عێراق ئەو توانیاییەی هەبێت؛ دەبێت کۆنتڕۆڵی بکات تاکوو کەسێک نەتوانێت سەقامگیری ئەم وڵاتە تێکبدات. دووهەم، هیچ لایەنێکی بیانی نابێت لە دەرەوەی ڕێککەوتنە ئیستراتیجییەکان، پایەگا و سەربازەکانی خۆیان لە عێراقدا هەبێت.
لینکی چاوپێکەوتن:
https://www.tasnimnews.com/fa/news/1400/01/29/2486760/ناظم-دباغ-آمریکایی-ها-نتوانستند-جلوی-عملیات-پهپادی-به-اقلیم-را-بگیرند-مصاحبه-اختصاصی
"نازم دەباغ" بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاینی هەفتەی دیپلۆماسی کوردی بە سەرپەرشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەڕانسا کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداریی لە هەفتەی دیپڵۆماسی کوردیی لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ڕۆژی شەمە 17ی ئەپرێلی 2021 لە ڕۆژی شەشەم و لە کۆبوونەوەی دەهەمدا، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداریی لە هەفتەی دیپڵۆماسی کوردیی لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا کرد و سەبارەت بە چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشە جۆراوجۆرەکان، لەوانە: سیاسی، ئابووریی، کەلتووری، زانستی، خوێندنی باڵا و ... و هەروەها پەیوەندیی دیپڵۆماسی لەگەڵ نوێنەر و باڵیۆزانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەوانە: بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ڕووسیا، یابان، سویسڕا، تورکیا، کوێت، فەلەستین، ناوەندە دیپڵۆماسییەکانی دیکە و هەروەها نوێنەریی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران و چەندین بابەتی گرینگی دیکە هاتە ئاخاوتن.
هەفتەی دیپڵۆماسی کوردیی بە بەشداریی "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ئەمەریکا، سویسڕا، بەریتانیا، ئێران، فەڕەنسا و هەروەها یەکێتی ئەورووپا لە ڕۆژانی 12 تا 18ی ئەپرێلی 2021 بە هۆی بڵابوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
لینکی ئاخاوتن:
https://www.youtube.com/watch?v=ZnbxeYipYm0&list=PLPTM45qEAMSj4w9pBebIM3wTX2TWSWhZ2&index=10
له سێيه‌م و دوايين ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/4/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به جيا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه له سه‌ركرده‌ى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به‌ڕێزان سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو، هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراقى، ئه‌ياد عه‌لاوى، ئه‌ميندارى گشتيى پارتى ويفاقى نيشتمانى و خه‌ميس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕوانگه‌ى خۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق دووپات كرده‌وه به‌وه‌ى پێويسته هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه ديدگه و لێكگهيشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌مووان سوود له هه‌ڵه و ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن. به‌ڕێزيان به‌غداى به قووڵاييى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه دواى هه‌ژده ساڵ له ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق و بنياتنانى عێراقى تازه، ئيتر ده‌بێ كۆتايى به قۆناغى ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێ بكات كه به دهوڵهمهنديى مرۆيى و سروشتيى عێراق، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاريى زياتر و باشتر پێشكه‌ش به هه‌موو عێراقييه‌كان له سه‌رتاسه‌رى وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهانى وه‌ربگرێته‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌ركرده عێراقييه‌كانيش هاوڕاى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بوون كه به ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش كار بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر له عێراق بكرێت و به بوونی ئیراده‌ی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌کرێت کۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی لاببرێن، بۆ ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق و هه‌مواری یاسای دادگای فیدراڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به نموونه هێنایه‌وه.
هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کان سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی‌یان بۆ به‌غدا به ده‌رفه‌تێك زانى بۆ نوێكردنه‌وه‌ى تۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه سیاسییه‌کان و كارى پێكهوهيى له‌پێناو په‌ڕاندنه‌وه‌ى وڵات بۆ قۆناغێكى باشتر كه سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و هاوبه‌شى و به‌شداريى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتيبوون و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دابين بكات و هيوايان خواست ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه و ئه‌م سه‌ردان و دیدارانه بۆ هاوهه‌ڵوێستی و دروستکردنی زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تاوان و هاريكاريى هه‌ردوولا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ته‌ندروستى و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڤيد_19 و زيادبوونى ژماره و ڕێژه‌ى تووشبوون به په‌تاكه و هه‌وڵه‌كان بۆ دابينكردنى خزمهتگوزرايى ته‌ندورستى و پێكوته، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى دامه‌زراندنى ميكانيزمه ده‌ستوورييه ناوخۆيييهكانى كرد و ئاماژه‌ى به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى دادگاى فيدراڵى و تێپه‌راندنى ياساى بودجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا و هيواى خواست به وردى جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى دادگه‌رى له دابه‌شكردنى سامانه‌كاندا، پابه‌ندى پێوه بكرێت.
به‌ڕێز كازمى هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێويستيى تۆكمه‌كردنى هاريكاريى ئه‌منيى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه سهقامگيريى ناوخۆيى دابين بكات و ڕێ له هه‌ر بۆشايييهكى ئه‌منى بگرێت كه تيرۆر و تاوانى ڕێكخراو بيقۆزێتهوه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌يامى دروست بۆ ته‌واوى عێراقييه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى بنياتنانى متمانه و نيشاندانى نيازپاكييه، گيانى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌نديى وڵات‌دا، ئاماژه‌ى به سه‌ردانى داهاتوويشى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى به‌غدا ده‌ربڕى و باسى له هه‌وڵه سياسى و ديپلۆماسى و ئابوورييه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى ڕابردووى عێراق و سه‌ردان و ديداركانى به‌ڕێز كازمى، پێگه‌ى عێراقى خسته‌وه به‌رچاو و ڕۆڵى ئاساييى وڵاتى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى دانايى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاريكاريى ئه‌منى و به‌ره‌وپێشبردنى به پێويست له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو پشتگيرييه‌كيشى بۆ حكوومه‌تى فيدراڵ و تۆكمه‌كردنى پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت دووپات كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك بتوانێت به‌ره‌نگارى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ڕێگه بۆ سهقامگيريى زياتر و پێشكه‌وتنى عێراق خۆش ده‌كات.
بارودۆخى ئێستاى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆڤيد_19 و كاريگه‌رييه‌كانى، پرۆسه‌ى كوتان و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبهشيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هاوكارى و پێكهوهكردنى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر كرده‌وه و هيوايان خواست په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراق سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ميكانيزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و پشتگيريى هاوپه‌يمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش پێويسته و ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چواچێوه‌ى سيستمى فيدراڵيدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان پێكه‌وه كار بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه بكات، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ به كليلى ئارامى و سهقامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبووه‌وه
رۆژی پێنجشه‌ممه 8/4/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سياسييه تازه‌كاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كان، تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى دووپاتكردنهوهى ده‌ستخۆشى و پێزانين بۆ ده‌ستپێشخه‌ريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، له كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نيگه‌رانييه‌كان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێويستى و گرنگيى يهكڕيزى، تهبايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرايه‌وه.
كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه كه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن، هاوبه‌شى، تهبايى و يهكڕيزى ده‌خوازێت و به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتهكهيان و سازدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه و دووپاتى كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، تهبايى و پێكهوهيى و يهكڕيزييه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى كۆكهرهوهى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە یادی چل و یەک ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا
له يادى چل و یەک ساڵه‌ى زنجیرە تاوانەکانی جينۆسايد و وڵاتبەدەرکردن و بێسه‌روشوێنكردنى خوشک و برایانی كوردی فه‌يليدا، شەهیدان و ستەملێکراوانی لەیادنەچووی ئەو تاوانانە بە ڕێز و شکۆوە یاد دەکەینەوە.
وڵاتبەدەرکردنی سه‌تان هه‌زار كوردى فه‌يلى و بێسه‌روشوێنكردنى ده‌يان هه‌زارى ديكه‌يان، لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە و زەوتکردنی ماڵ و موڵکیان، جینۆسایدێکی ڕەگەزپەرستانهى به‌عس بوو بەرامبەر به کوردانی بێگوناهی فەیلی کە جگە لە کوردبوون و داکۆکيكردن لە ناسنامە و مافە ڕەواکانی میللەتەکەیان، هیچ تاوان و خەتایەکیان نەبوو.
ناساندنی ئەو تاوانانە بە جینۆساید لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە، بڕیارێکی دادپه‌روه‌رانه و ڕەوا بوو، ئەو بڕیارە دەوڵەت و حکوومەتی عێراق دەخاتە بەر ئەرک و بەرپرسیاريه‌تیی قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەويی قوربانییان و زیانلێکەوتووان.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ين ئەو ئەرکە یاسایی و ئەخلاقی و ویژدانییەی بەجێ بگەیەنێت و موڵک و ماڵ و ڕەگەزنامە و مافە مەدەنییەکان و قەرەبۆی زیانەکان بۆ کوردانی ستەمدیدەی فەیلی بگێڕێتەوە و کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردى فه‌يلى. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان دەنێرین. خەبات و دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازیی گەلەکەمانە.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
4/4/2021
بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجه‌ى عێراقه‌وه، پيرۆزبايى له گه‌لى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم. هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككه‌وتن، مايه‌ى ڕيز و سوپاسن. بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و ئاينده‌يه‌كى باشتر، عێراق پيويستى به هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكهوهيى هه‌يه و ده‌بێ هه‌موومان پشتيوانى له‌و ئاراسته‌يه بكه‌ين.
ده‌ستخۆشييه‌كى تایبەت لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكوومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به پشوودرێژی و سه‌ركه‌وتووانه دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند. دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ده‌كه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكوومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا.
هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن. په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنى یاساكه دەبێته هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان. دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان ده‌كاته‌وه تا پێكه‌وه له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵات‌دا كار بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/4/1
https://presidency.gov.krd/statement-by-president-nechirvan-barzani-on-the-approval-of-the-iraqi-budget/
سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق ده‌كاته‌وه
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژی داعشدا، جه‌ختی له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌رکی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر كرده‌وه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر – به‌غدا و هاوپه‌یمانان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی به پێویست زانی.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی به به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد كه چوارچێوه‌یه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌سنیشان ده‌كات و وه‌ك نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ كاری هاوبه‌ش، ده‌رفه‌تێكی گونجاویشه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و دیالۆگه به‌تایبه‌تی له بواری كه‌رتی تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گشتیدا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێجنشه‌ممه 1/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له جەنەرال جۆن تایگەرت، گەورە ڕاوێژکاری سه‌ربازیی باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکا لە به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه به‌ڕێزان کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌ردوولا ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان پیرۆزباییان له تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و هاوبه‌شیی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانیان دووپات كرده‌وه و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد و جه‌ختی له خواستی برودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
به‌ڕێزیان سوپاسی هاوكارییه‌کانی ئه‌مه‌ریكای له شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی چاكسازیدا كرد، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا. له‌مباره‌یه‌وه چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له عێراق به كلیكی چاره‌سه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جیهان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 30/3/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست زانی.
باسکردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نازم دەباغ و سەلام عارف روشدی لەگەڵ سەفین دزەیى کۆبوونەوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە دیداریان کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی سێشهمه ٣٠ی مارسی ٢٠٢١ له شاری هه‌ولێر، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونه‌وه.
له‌م دیداره‌دا، بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران باسی لێوه‌کرا و له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پەرەپێدانی زیاتریی پەیوەندی دۆستانە و فراوانکردنی جووڵەی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: ئەمەریکییەکان نەیانتوانی پێش هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر هەرێم بگرن
- "نازم دەباغ" بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاینی هەفتەی دیپلۆماسی کوردی بە سەرپەرشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەڕانسا کرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له پێويستيى ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق ده‌كاته‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبووه‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە یادی چل و یەک ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا
- پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجەی عێراقه‌وه
- سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق ده‌كاته‌وه
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
- نازم دەباغ و سەلام عارف روشدی لەگەڵ سەفین دزەیى کۆبوونەوه