پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد
بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەڵبەندی گشتیی و لقەکانی و سەرجەم نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە قۆناخە جیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی لە برەودان بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی‌دا گێڕاوە و هەمیشە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا کردووە. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین و هیوادارین، لە خزمەتکردنی زیاتری کاروانی ڕۆشنبیریی و پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستاندا بەردەوام بن و لەم ڕووەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پشتیوانیان دەبێت .
سڵاو بۆ گیانی پاکی نووسەرانی شەهید و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/february/پەیامی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بۆ-ساڵیادی-دامەزراندنی-یەکێتیی-نووسەرانی-کورد/
«سەلام رشدی» لەگەڵ چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان له تاران دیداری کرد
«سەلام رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران ده‌خوێنن، کۆبۆوه.
چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ره به خوێندن ده‌ده‌ن، ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی 6ی فێبریوه‌ری ٢٠٢٣ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن «سەلام عارف رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا که ئه‌م چه‌ند کچه قوتابییه‌ی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانیان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانیان کرد، جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، له نزیکه‌وه گوێبیستی گیر و گرفته‌کانیان بوو که له زانکۆی زانست و توێژینه‌وه‌ی (علوم و تحقیقات) تاران وانه ده‌خوێنن و به‌ڵێنیشی پێدان که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گیر و گرفتانه‌یان بکات.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، «سەلام رشدی» خۆشحاڵی خۆی له سەردانی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ده‌ربڕیی و له درێژه‌دا ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
رۆژی پێنجشەممە 2/2 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردنەکان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و ڕێکارە یاساییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە زووترین کات تەواو بکرێن و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردن.
باڵیۆزی بەریتانیا هاوڕابوو لە سەر گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەمساڵدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا. هەردوولا هاورابوون لە سەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ، بە زووترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پێشخستنی کەرتی وزە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/february/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-بەریتانیا-لە-عێراق-دەکات/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/2/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، پێشوازى و پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكختسنهوهى پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له به‌رده‌وامى و گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له‌مباره‌يه‌وه كرد. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، بايه‌خ و گرنگيپێدانى وڵاته‌كه‌ى به پرۆسه‌كه و خێراتركردنى، خسته ڕوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كاركردن بۆ سه‌ردانى شاندێكى بازرگانيى ئه‌مه‌ريكى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، ئازاديى ڕۆژنامه‌وانى و ڕاده‌بڕين و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-us-consul-general/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/2/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مايك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له برده‌وان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا پێشوازى له كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌ربڕى.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه پرسى ياساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵى و كاريگه‌ريى نه‌رێنييان له‌سه‌ر كه‌شى سياسيى وڵات خسته به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا دووپاتى كردوه كه وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به گفتوگۆ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كە به‌ڕێز كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، ئامادى كۆبوونه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-british-ambassador-3/
عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو
مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕیی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی هه‌رمانی کورد مامۆستا "محەمەدی ماملێ" جه‌ختی کرده‌وه: مامۆستا محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو.
"عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕیی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی هه‌رمانی کورد مامۆستا "محەمەدی ماملێ" وتارێکی نووسیوه که ده‌قی ته‌واویی ئه‌م وتاره سه‌باره‌ت به ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای کوردستان له خواره‌دا هاتووه:
مامۆستا محەمەدی ماملێ کەسێکە کە لەبەر دەنگە سیحراوییەکەی ناوی هاتە ناو دیوانی شاعیران؛ بۆ نموونە، کەسایەتییەکی وەک مامۆستا هێمن لە شیعری «یادم بکەن»دا دەڵێ: “لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ – لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قەتارێ”. وێڕای ئەو دەنگە خۆشە، پێویستە ئەو هونەرمەندە، ڕەسەن و پابەندە بە ڕەوشتی بەرزی کوردەواری، لە ڕوانگەی تریشدا ببینین.
ماملێ کوردانە وەفادار بووە بە ڕێچکەی هونەریی باب و باپیرانی و هیچ کات هونەری وەلا نەنا. لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیا هێندە پێشکەوتوو نەبووە، ئەو بۆتە پردێک بۆ گواستنەوەی دەنگ و گۆرانییەکانی باب و باپیران و پێشینانی خۆی بۆ ئەوەی ئەو دەنگ و کەلتوورە زارەکییانەی کوردەواری لە سەردەمی وەفاییەوە بگەیێنێتە نەوەی دوای ئەوان و بەم جۆرە توانی سەدان گۆرانی بۆ کورد تۆمار بکات.
ماملێ نەک هەر وەفادار بوو بە شاعیرێکی وەک وەفایی لە سەردەمی پێش خۆی، بەڵکوو لە سەردەمی خۆشی‌دا شیعری شاعیرانی بەرزی وەک هەژار و هێمنی بە دەنگە خۆشەکەی بڵاو دەکردەوە. هەروەها جگە لە شیعری ئەم شاعیرانە، گرینگی بە شیعری شاعیرانی تریش داوە؛ بۆ وێنە ماملێ شیعری “ڕاوچییان ڕاوە”ی سولەیمان ئەمیر عەشایێری [کاک سێمانی شاوەلە] کردۆتە گۆرانی و هەروەها شیعری “دەشتی پیرانان”ی مەعرووف ئەمین عەشایێری [مارف ئاغای قەڵاتە ڕەشێ] هێناوەتە ناو مۆسیقای کوردی. جگە لەوانە، مێلۆدییە کوردییەکانی لە ناو زمانەکانی دیکەدا دیتۆتەوە و دووبارە کورداندوونییەتەوە. هەروەها ئەو بە گوتنەوەی مێلۆدی فارسی و ئازەری کەلتووری پێکەوەژیانی کوردانی بێ جیاکاری بە نەتەوەکانی دیکە ناساندووە.
لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، ماملێ بە گۆرانییە خۆشەکانی خزمەتێکی زۆری بە فەرهەنگی کوردی کردووە و لە گۆرانییەکانی ئەوڕا دەکرێ شێوە ژیانی کوردەواری وێنا بکرێت. ئەو توانی بایەخی گۆرانی دیوانی و مەجلیسی لەناو کورددا بگەیێنێتە ئاستێکی بەرزتر.
هەروەها وەک کەسایەتییەکی پێشکەوتوو و هونەرمەندێکی کۆمەڵایەتی، بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی بۆ ژنی کورد بووە و کەسێکیش بووە کە ئازادیی ژنی لە ماڵەکەی خۆیدا دەست پێکردووە. ماملێ بە گۆرانی “یادگاری شیرین” بیرۆکەی پیرۆزبوونی ئافرەت و ئازادیی ژنی لە ناو کوردەواریدا شیرین‌تر کرد. شایانی ئاماژەیە ئەم بیرۆکەیە کە لە دێڕی “با هەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ – تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە”ی (یادگاری شیرین)ی مامۆستا هێمندا چەکەرەی کرد و وەک بەشێکی گرینگی فەرهەنگی کوردەواری، ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا بۆتە دروشمێکی مرۆیی و دیمۆکراسیانە کە کورد سەری پێ بەرز بووە.
ماملێ وەک کەسێکی زمان دۆست، جگە لەوەی بە گۆرانییەکانی سەدان وشەی کوردی ناوچەیی لە ونبوون پاراست، لە ناو گۆرانییەکانیدا ئەوەندە باسی شار و گوندەکانی کوردستان کراوە کە بیسەر خۆشەویستی نیشتیمانی زیاتر دەکەوێتە دڵ. گۆرانییەکانی ماملێ جگە لە ناوچەی موکریان لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش وەک ناوچەی ئەردەلان و کرماشان و سۆران و پشدەر و بیتوێن، هەوادار و تامەزرۆی زۆری لێ بوون. ماملێ بە گۆرانییەکانی ئەوەی سەلماند کە کورد یەک فەرهەنگ و زمانە و بەم جۆرە سنووری دەستکردی کوردستانی وەلا دەنا.
وێڕای توانا هونەرییەکەی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکەی، ماملێ کەسێک بوو کە لە بزووتنەوە سیاسییەکانی کوردی‌دا بەشدار بووە و بە هونەرمەندێکی سیاسیش ناو دەبرێ و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆری داوە. ئەو کەسێکی وەفادار بە نیشتیمان و نەتەوەکەی بووە و لە سەر بیروباوەڕی خۆی سەختی زۆری کێشاوە و تا کۆچی دوایشی کرد هەر بە سەربەرزی و عێزەتەوە ژیا.
https://mamle.net/archives/13097
په‌يامێك له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييه‌وه ده‌رباره‌ى بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق
بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و ستهمكارانهيه. ئه‌و بڕياره نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
عێراق به پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسهقامگيريدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكوومه‌تێك له به‌غدا هاته كايهوه كه خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى. هه‌موو چاوهڕوانييهك له دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بوو كه به پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به ڕه‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه ئهرێنييهى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشهكانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته مهترسييهوه!
ئه‌م بڕياره‌ى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنى ياسايهكى تازه بۆ دووباره دامهزراندنهوهى دادگهكه ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌ك به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/1/25
https://presidency.gov.krd/message-from-president-nechirvan-barzani-on-the-decision-of-the-federal-supreme-court-of-iraq/
سەرۆکی حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێگه‌یشت
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 1/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، برێت مەکگورک ، تیشکی خستە سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و هەولێر و گفتوگۆکانی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بودجە و پرسەکانی دیکە. هەروەها جەختی لە گرنگی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە.
لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە ڕێگری‌کردن لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیار بوو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ هەرێمی کوردستانەوە بنێردرێت تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت ، نیگەرانی خۆی لە دەرچوونی بڕیارەکە دەربڕی کە ئامانجی تێکدانی کەشی ئەرێنی و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە و مەبەستێکی سیاسی لە پشتە .
هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها پێشکەوتنەکانی کەرتی وزە و باشترکردنی ژێرخانی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی نەهێشتنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم گەشەپێدانی کەرتی وزە و وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها هاوڕابوون لە سەر ئەوەی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن .
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/1/26، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌يشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دهرفهتهكانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييهى ئه‌مڕۆ له جيهان و به‌تايبه‌تى له ئه‌ورووپا له بوارى وزه و گازى سروشتيدا دروست بووه.
گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-erdogan/
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له تۆبياس ليندنهر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بارزگانی. هەروەها باسی لەوەش کرد کە بڕیارە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەر و خاوەنکار و بازرگانانی ئەڵمانی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆر و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ، پێزانینی هەرێمی کوردستانيشی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ بەجێنۆساید ناساندنى كۆمهڵكوژيى ئێزدييان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا ، کە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ بۆ ڕێگەگرتن لە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی دیکەی ناڕەوای ئەم دادگایەیە، بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو کەشە ئەرێنیەیە کە لە دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا دروست بوو . گوتیشی بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و کارنامەی کابینەی نوێی عێراق ، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی عێراق، هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ و ئەنجومەنی ئیتیحادی دەربچن . چونکە هەنگاو و ڕەفتارەکانی ئێستای دادگای فیدراڵ ، بە داخەوە کێشە دروستکردنە لە بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق مارتن ییگەر ئامادەی بوو.
More...
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: خه‌ڵك له ناكۆكيى سياسى، بێزار و ماندووه
- سەرۆکی حکومەت : دەبێ پێوەر و ستانداردی جیهانی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکاندا هەبێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات
- په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەچێس سۆفی ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات
- چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی "شەهرام نازری" له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات
- سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا