سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە 11/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. 


لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتیيەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-باڵیۆزی-ئەمەریکا-لە-عێراق-کۆبووەوە/

Read کد خبر: 3111

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی