پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٤ بڵاوکردەوە، ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٤، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە.
ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسیی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و ستەم و بێدادییەک بێت کە بەرانبەر گەلی کوردستان دەکرێت.
نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی‌دا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٣/٢٠
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٢٧ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە ئێمە داکۆکی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/march/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-بەریتانیا-لە-عێراق-دەکات-1/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به جيا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو حزبى CDU و CSUى ئه‌ڵمانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له كه‌رته جياكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له بەرەنگاربوونەوەی تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد.
دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-two-groups-of-german-parliamentarians/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دهيڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهات و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا ديد و تێڕوانينى خۆيان له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه‌يان، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييهكان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سهقامگيريى ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووريا و پرسى كۆچى ناياسايى، باس كران.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى پشتگيرى و هه‌ڵوێستى به‌ريتانياى به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، په‌يوه‌نديى دوولايهنه تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌يانيى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و پشتگيريى به‌رده‌وامى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و جه‌خت له بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و فراوانكردنى دهرفهتهكانى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو ڕوويهكهوه، كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زه‌مينه و دهرفهتهكانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و كوێت كرا و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-kuwaits-foreign-minister-discuss-bilateral-relations/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكرايينا، خرانه به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرييان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييهكان كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-prime-minister-of-armenia-discuss-bilateral-relations/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فينله‌ندا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 2024/2/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئان‌و سارێلا باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينله‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينله‌نداى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى هێزه‌كانى فينلهدا كرد كه هێشتا له هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌ركدان.
كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-finnish-ambassador/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان پێشوازى له كونسولى گشتیی كۆريا و سه‌رۆكى كۆيكا كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/2/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێزان سيونگچۆل ليم كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له هه‌رێمى كوردستان و كۆ هيسۆك سه‌رۆكى ڕێكخراوى كۆيكاى كۆرى كرد.
له ديدارێكدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكييه‌كانى ڕێكخراوى كۆيكا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران كه ساڵانێكى درێژه يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و چه‌ندين پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ناوچه جياكانی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و دۆستايهتيى كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كار و چالاكييانه دا كه ڕێكخراوى كۆيكا له چه‌ندين كه‌رت و بوارى جيادا بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجاميان ده‌دات، هه‌روه‌ها كار و خزمه‌تى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوونى كۆرى به‌بير هێنايه‌وه كه بيست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌نديى هه‌ردوولايان پته‌و كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-received-the-consul-general-of-korea-and-the-president-of-koica/
عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
مەنسوور جیھانی ـ "عەباس غەزالی" کەسایەتی چالاکی فەرھەنگی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لێبوونەوە و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" لە نووسینی "سەلاح پایانیانی" لە خانەی فەرھەنگیی موکریان لە شاری ھەولێر، جەختی کردەوە: نووسین و چاپی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە، چونکە بناغەیەکی پتەوی فەرھەنگیی و شێوازێکی زانستیانەی فەرھەنگ نووسی ھاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە.
"عەباس غەزالی میرخان" کەسایەتی چالاکی فەرھەنگی و ئەندامی بەرچاو و ڕاوێژکاری فەرھەنگی و ھونەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنەری پێشووی پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان؛ لە پەیامێکدا نووسیوییەتی: "بە بۆنەی جەژنی لێبوونەوە لە "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" بە سەری بەرزەوە پیرۆزبایی لە ھەموو گەلی کوردستان، بە تایبەتی دڵسۆزانی بواری کەلتوور، دەکەم کە بناغەیەکی پتەوی فەرھەنگیی و شێوازێکی زانستیانەی فەرھەنگ نووسی ھاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە. ھەروەھا پیرۆزبایی لە شاری مەھاباد دەکەم کە بووە پێشەنگی ئەو شێوازە فەرھەنگ نووسییە.
فەرھەنگیی زارەکیی موکریان جگە لەوەی لە کاتێکی ھەستیاردا زمانی پاراست و فەرھەنگیی شەفاھی ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کوردی ھێنایە ناو کتێب و کتێبخانەی کوردییەوە، بەڵکوو بە شێوازە زانستییەکەی وای کرد کە لە داھاتوودا ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش بەو ڕێچکەیەدا بڕۆن و فەرھەنگی ڕەسەنی نەتەوەی کورد دەوڵەمەند بکەن.
ئەم کارە پڕ مشەقەت و کاتگرە، کە لە ڕاستیدا کاری دەزگایەکی دەوڵەتییە، کاری سی ساڵ تێکۆشانی بێ وچانی لاوی لێھاتوو، سەنگین، بەڕەوشت، خاکی و لەخۆبردووی کورد، مامۆستای ڕوح سووک و بیرگران کاکە سەلاحی پایانیانییە کە نموونەی کاری وەک ئەو لە ئاستی جیھاندا دەگمەنن.
وەک کەسێکی خەڵکی دەڤەری بارزان بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەتی کاک سەلاح بکەم کە شانازیی چاپ کردنی ئەو کارە گرانسەنگەی داوەتە خانەی فەرھەنگیی موکریان لە شاری ھەولێر و ھەروەھا سوپاسی خانەی فەرھەنگیی موکریان دەکەم کە بەپیری پێشنیاری کاک سەلاحەوە ھاتن و ئەو ئەرکە فەرھەنگی و مێژووییەیان بە باشترین شێوە لەئەستۆ گرتووە."
عەباس غەزالی میرخان
ھەولێر
٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی
٢٧/٣/٢٠٢٤ زایینی
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
پێشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م بن حوسهين، شاى ئوردن، كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا باسيان له مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت.
هه‌ردوولا خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى په‌يوه‌نديی له‌مێژينه‌ى شانشينى ئوردن و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شاهانه‌ى هاشمى، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريان له ناوچه‌كه، باس كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-bazzani-met-with-his-majesty-the-king-of-jordan/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه