هیوادارم ساڵی 2015 ساڵی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی. ئومێد دەكەم ساڵی نوێ ساڵی كۆتایهاتنی تیرۆر و نكۆلیكاری و توندڕۆیی بێت و چیتر شكۆ و كەرامەتی مرۆڤ پێشێل نەكرێت و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت و بەها مرۆڤییەكان بەسەر شەڕانگێزی و ڕقدا سەربكەون.
بەبۆنەی سەری ساڵی تازە هەزارن سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و، بۆ ڕۆحی بێگەردی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی لەشەری دژی تیرۆریستانی داعش ئازایانە گیانی خۆیان فیدای گەل و نیشتیمان كرد. لەوە دڵنیام كە گەلی كوردستان بەو بەها باڵایانەی كە هەیەتی سەردەكەوێت و شكست و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی دەمێنێتەوە.
بە پێویستی دەزانم لەم بۆنەیەدا سوپاسی خۆڕاگریی تاك تاكی خەڵكی كوردستان بكەم و هەروەها هەموو ئەو ئازیزانەی لە ئاوارەیی و كەمپەكاندا ژیان بەسەر دەبەن كە لە بارودۆخێكی سەخت و دژوار‌دا تەحەمولی قەیران و ناخۆشییەكانیان كرد و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و دامودەزگەی هەرێمی كوردستان بوون. پشت بە خوای مەزن و گەلی كوردستان لە ساڵی تازەدا هەموویان بە سەربەرزی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەگەڕێنەوە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31ـی 12ـی 2014
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی سەری ساڵ و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیانی كوردستان و عێراق و سەرجەم كریستیانەكانی جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازم.
جەژنی لەدایكبوونی ئەمساڵ و سەری ساڵی تازە لە كاتێكدایە كە وڵاتەكەمان تووشی هێرشی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی بووەتەوە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەسیحی و ئایین و نەتەوەكانی دی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە. لێرەدا دەمەوێ بە تایبەت بە خوشك و برا مەسیحییەكانم ڕابگەیێنم كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی ئازیز و ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و لە ئێش و ئازار و كێشەكانیان دەگەم بەڵام لەوە دڵنیایان دەكەمەوە كە تیرۆر و توندڕەوی و وەحشیگەری هیچ ئاییندەیەكی نییە. ئەوەتا دەبینین كە تیرۆریستانی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكان تووشی شكستی زۆر گەورە هاتوون و زۆربەی ناوچەكان لەژێر دەستیان ئازاد كراون.
ئەو ناوچە مەسیحینشینانەی هێشتا لەژێر دەستی تیرۆریستان‌دا ماون بە دڵنیاییەوە ئازاد دەكرێن. دەمانەوەێ خوشك و برا مەسیحییەكانمان بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و دوور لە هەڕەشە دەستپێبكەنەوە. داوا لە خوشك و برا مەسیحییەكانم دەكەم كە بیر لە كۆچ و جێهێشتنی وڵات نەكەنەوە و هیوایان بەهێز بێت. دوژمنانی پێكەوەژیان و ئاشتی دەیانەوەێ ئێوە لەم وڵاتەدا نەمێنن. مانەوەی ئێوەی ئازیز شكاندنی مەرامی گڵاوی دوژمنانی مرۆڤایەتی و تیرۆریستانە.
كوردستان وڵاتی هەموومانە و پێویستە ڕێز لە ئاسوودەیی و خواست و داواكاری و مافی خوشك و برا مەسیحییەكان بگیرێت. دەبێ پێكەوە بژیین و سەر لەنوێ وڵاتێكی پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان بنیات بنێنەوە و ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندەی هەزاران ساڵە لە وڵاتەكەمان بووەتە هۆی بەدیهێنانی پێكەوەژیان، قووڵتر بكەینەوە.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ئێوەی ئازیز و سەبر و تەحەمولتان هەبێ چونكە شكست و نەمانی هەوری تاریكی تیرۆریستان نزیكە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24ـی 12ـی 2014
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26/12/2014 له شاری دهۆك به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ثیل ئه‌لنجوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری نه‌ینه‌وا پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری زوممار و ره‌بیعه و شنگال و رایگه‌یاند، ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شنگال و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه هاوكێشه‌كانی گۆڕی و هیوای دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌رزكرده‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵ و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ كرد و به كاریگه‌ر وه‌سفی كرد.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی شاری مووسڵ تاوتوكرا و باس له پلانی ئازادكردنی مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش كرا و جه‌خت له به‌شداری دانیشتوانی شاری مووسڵ له ئازادكردنی ئه‌م شاره له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/12/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می سه‌ردانی دایك و خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌و سێ برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه( ئه‌حمه‌د عوسمان یوسوف، نه‌جات عوسمان یوسوف و مه‌ولود عوسمان یوسوف) ی كرد، كه له رێكه‌وتی 25/10/2014 دا به‌یه‌كەوە و له‌یه‌ك شوێندا له شه‌ڕی به‌رگری له سه‌روه‌ری خاك و شه‌ره‌فی گه‌لی كورد له زوممار شه‌هید بوون.
له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به دایك و خانه‌واده‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه راگه‌یاند و گوتی، من ده‌مویست رۆژی یه‌كه‌م بێمه حزورتان، به‌ڵام بۆ من زه‌حمه‌ت بوو به‌رگه‌ی ئێش‌وئازاری ئێوه بگرم و ئێوه ببینم. پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه له‌خۆم را دیت، كه بێمه خزمه‌تان، هیوادارم ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ببنه سه‌به‌بی ساڕێژكردنه‌وه‌ی ئێشوئازاره‌كانتان. هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێستا له سه‌نگه‌رن و ئه‌وه‌ی شه‌هید بووه كوڕی تۆن و تۆ دایكی هه‌موویانی. ئێمه به ئێوه سه‌ربڵندین. له‌جیاتی چوونم بۆ لای هه‌موو دایكە شه‌هیدان، هاتوومه‌ته لای تۆ تا له‌رێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو دایكی شه‌هیدان بكه‌م و په‌نا به‌خوا له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا به خزمه‌ت هه‌موو دایكە شه‌هیدانی دیكەیش ده‌گه‌م.
هه‌روه‌ها ئەوەیشی بە دایكی هەر سێ شەهیدی قارەمان رایگه‌یاند كە هه‌ر سێ كوڕه شه‌هیده‌كه‌ت سه‌روه‌ری و شه‌ره‌فێكی مه‌زنیان تۆماركرد و له‌پێناو شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خت كرد و بوونه سمبوڵ و بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی بۆ دایكی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه باسكرد، كه سوپاس بۆ خوا شه‌هیده‌كانمان خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و له‌سایه‌ی خوێنی پاكیانه‌وه سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌دیهاتووه و دوژمن تووشی شكستی گه‌وره هاتووه و ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ویژدانی هه‌بێت و نیشتمانپه‌روه‌ر بێت، باش ده‌زانێ، كه خوێنی ئه‌وان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی باس كرد كە بۆ هه‌موومان جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه، كه گه‌لی كورد ئه‌و شێره‌ژنانه‌ی هه‌یه و رۆڵه‌ی قاره‌مان و گیان له‌سه‌رده‌ستی په‌روه‌رده كردووه.
له‌م سه‌ردانه‌دا خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌م سێ شه‌هیده قاره‌مانه سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد و رایانگه‌یاند، به شه‌هیده‌كانمان سه‌ربه‌رزین و شه‌هیدانمان له‌رێی خاك و پاراستنی كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌خت كردووه، سەردان و هاوخەمیی سەرۆك بارزانی له خه‌م و ئازارمانی كه‌مكرده‌وه.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوان دەكەین.
دەستپێكردنی ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان و گەییشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ـی 12ـی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێك بۆیان بڕەخسێت كینی خۆیان بەرانبەر كورد و كوردستان دەربكەن، لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن و ئەبێ تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان.
هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزیدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان.
هەزارن سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی هەمیشە زیندوو. دوعای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەكان و دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان ماچ دەكەم كە من دەزانم چ قارەمانییەكی مەزنیان تۆمار كردووە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 12ـی 2014
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 27/11/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاگاداربوون له بارودۆخی مه‌یدانی و پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، سه‌ردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی كرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاران و فەرماندەکانی پێشمەرگە لەو میحوەرە کۆبۆوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فەریق شێروان عەبدولڕەحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پاراستنی هەرێم و کەمال کەرکووکی بەرپرسی میحوەری ڕۆژئـاوای کەرکووک و وەستا ڕەسووڵ: بەرپرسی میحوەری چواری ڕۆژئـاوای کەرکووک و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی له وته‌یه‌كدا سوپاسی قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌ی له‌و میحوه‌ره كرد و دەستخۆشیی لە پێشمەرگە و فەرماندەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ڕۆژی چوارشەممە 26/11/2014 لە هەردوو بەرەی تەللەلوەرد و مەکتەب خالید وەدەستیان هێناوە و توانیویانە هێرشی تیرۆریستان تێكبشكێنن و ڕێگە لە پێشڕەوییان بگرن. هەروەها سڵاو و درودی خۆی بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه نارد كه له پێناو گەل و وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان فیدا كردووه و ڕایگەیاند: هەموو شەهیدانی کوردستان کوڕ و کەسوکاری منن و خۆم بە هاوبەشی خەمی خانەوادەکانیان دەزانم.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئێستا هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی تیرۆریستان تێكبشكێنێ و بكه‌وێته هه‌ڵوێستی هێرش بردن و زەبری كوشندە لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنن، بۆیە ئێستا تیرۆریستان پەلەقاژەی مەرگ و لەناوچوونیانە و سەرکەوتنە مەزنەکانی هێزی پێشمەرگە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لە میحوەرەکانی قەرەتەپە و جەلەولا و بەنداوی موسڵ و خەرابەڕووت نیشانەی وەرەی پۆڵایینی پێشمەرگەن و سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە هیچ هێزێک ناتوانێ لەبەرانبەر ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلەکەماندا خۆێ ڕابگرێت.
سه‌رۆك بارزانی تەئکیدیشی کردەوە هەر سەرکەوتنێک کە هێزی پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستان‌دا تۆماری دەکات مایەی شانازیی هەموو تاکێکی کوردە و نەک هەر گەلەکەمان بەڵکو هەموو ئازادیخوازانی دنیا ستایشی ئازایەتی و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە دەکەن و ئێستا ناوی پێشمەرگە لە ئاستی جیهاندا درەوشاوەیە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەرپرسە باڵاكانی پێشمەرگە و فەرماندە مەیدانییەكان، سەرۆك بارزانی‌یان لە بارودۆخی مەیدانی و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە لەو میحوەرە ئاگادار كردەوە و سەرۆك بارزانییش ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو دکتۆر كه‌مال فواد
مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
به‌داخەوە، هه‌واڵی كۆچی دوایی دکتۆر كه‌مال فواد، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی دەستەی دامه‌زرێنه‌ر و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان – مان پێگەیشت، كه بە نەخۆشی له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی و خوشک و برایانمان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی دکتۆر كه‌مال ده‌كه‌م و هاوبەشی خەمتانم.
له خوای گه‌وره داواكارم ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
١٦ـی ١١ـی ٢٠١٤
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/11/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له محوه‌ری گه‌رمیان- خانه‌قین سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی گوندی سێوسینانی لە ناوچەی قەرەداغ كرد و له لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
هەر لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە گۆڕستانی شەهیدانی سێوسینان ئامادە بوو و بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی ئەم شەهیدانە سووڕەتی فاتیحەی خوێندەوە.
گوندی سێوسینان له شاڵاوی ئه‌نفال له ساڵی 1988 دا له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و به‌هۆیه‌وه 68 هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌م گونده شه‌هید بوون.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات