ئه‌مڕۆ هه‌ینی30/5/2014 قه‌داسه‌تی پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م پێشوازی له به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، كه زیاتر له نیو كاتژمێری خایاند قه‌داسه‌تی پاپا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و هه‌ر له زووه‌وه به‌دواداچوونی بۆ دۆزی كورد كردووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه، كه به درێژایی قۆناغه‌كان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون.
هه‌ر له‌و دانیشتنه تایبه‌ته‌دا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان كرد بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێی گه‌یشتووه، به تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان بۆته هه‌رێمێكی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو سوریاوه په‌نایان بۆی هێناوه.، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیه‌وه ناچار بوونه شوێن و زێدی خۆیان به جێبهێڵن و روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها قه‌داسه‌تی پاپا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌به‌كان هه‌یه و هیوای خواست كوردستان و گولی كوردستان هه‌میشه له ئارام و خۆشگوزه‌رانیدا بێت.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له پره‌نسیپی لێبورده‌یی كرد، كه له كوردستان هه‌یه و گوتی: ئه‌و پره‌نسیپه په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌یه، كه له كۆنه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موویان پێكه‌وه به برایه‌تی ژیاون، كه قوربانیشیان داوه پێكه‌وه قوربانیان داوه، ئێستاش پێكه‌وه له ئازادی‌دا ده‌ژین.
له‌باره‌ی هاتنی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی مه‌سیحی بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌وانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه به ئه‌ركی مرۆیی خۆی ده‌زانێ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه پارێزراو بن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بتوانێ له وڵات و زێدی خۆی به ئازادی بژێت، ناكرێ مه‌سیحیه‌كان له ژێر گوشاری كوشتن و بڕین وڵاتی خۆیان به جێبهێڵن.
هەینی, 30 ئایار 2014
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/5/2014 به بۆنه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا، فه‌رید یاسین بالیۆزی عێراق له فه‌ڕه‌نسا ئێواره خوانێكی بۆ سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخست.
له‌م ئێواره خوانه‌دا، كه كۆمه‌ڵێك له دۆسته شه‌خسیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كورد ئاماده‌یبوون، خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له نێوان ئاماده‌بوواندا بیرو‌ڕا له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی عێراق و كوردستان ئالوگۆڕ كرا. هه‌ر له‌م ئێواره‌خوانه‌دا بالیۆزی عێراق له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و هیوای خواست، كه ئاكامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه به خێر بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
هەینی, 23 ئایار 2014
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وڕووپا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/5 /2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته رۆمای پایته‌ختی ئیـتاڵیا.
بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا له فاتیكان چاوی به قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بكه‌وێ، هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی حكوومه‌تی فاتیكان و ئیتاڵیا كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا.
چوار شەممە, 28 ئایار 2014
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/5/2014 له كۆشكی ئه‌لیزێ به‌ڕێز فرنسوا هۆڵاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا پێشوازی له به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حموومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنان، خۆشحاڵی خۆشی به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و له پشتگیریكردن و دۆستایه‌تی كردنی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوای خواست كوردستان پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك خرانه به‌رباس و بیروڕایان له‌باره‌وه گۆڕدرایه‌وه، وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و ئاكام و سیناریۆیه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌و ته‌وه‌ره‌دا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆشنایی ته‌واوی خسته سه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه له‌وانه‌یه پاش قۆناغی هه‌ڵبژاردن له دایك بن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بژاره‌كانی به‌رده‌م گه‌لی كوردستان دا و گوتی: زۆر بژارده له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستاندا هه‌یه، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی دیموكراتی و فیدراڵی راسته‌قینه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق ئه‌م رێگه‌یه نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وه ره‌وش و بارودۆخی وڵات به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌چێ.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی كوردستان كرا و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه ئێستا له كوردستان كار ده‌كه‌ن پێویسته له ئاینده‌دا زیاتر و چالاكتر بن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه به گشتی كرا و به دورودرێژی بارودۆخی سوریا و كوردستانی سوریا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر دۆستانه به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا به‌ڕێز فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه و گوتی: پێویسته ئێمه له‌باره‌ی هه‌موو قۆناغێك، كه كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێ هه‌ر له په‌یوه‌ندی و بیرو‌ڕا گۆڕینه‌وه‌دا بمێنین.
هەینی, 23 ئایار 2014
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2014/5/21 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێكی حكوومی به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت كه فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ڤاتیكان له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆك بارزانی له فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فرانسوا هولاند سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه و چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێ .
هه‌ر به‌پێی ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه ، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ڤاتیكان ده‌كات چاوی به قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فرا‌نسیسی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێ بۆ باسكردنی بارودۆخی سیاسی له ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان . و دواتر له ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وولاته كۆده‌بێته‌وه .
سه‌رۆك بارزانی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا ؛ به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس و رۆما تاوتوێ ده‌كات.
ئەمڕۆ، شەممە، 17/5/2014، لە سەلاحەدین، سەركردەكانی حزبە كوردستانییەكان بەسەرۆكایەتیی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی ڕەوشی ئێستای هەرێم و عێراق، هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئیستیحقاقەكانی سەبارەت بەپێكهێنانی حكوومەتێكی شەراكەتی نیشتیمانی، هەروەها بۆ كۆتاییهێنان بەپێكهێنانی حكوومەتی هەرێم و ڕاگەیاندنی.
لە كۆبوونەوەكەدا، تەئكید لەسەر ئەو بنەمایانە كرایەوە:-
1- یەكهەڵوێستیی و یەكگوتاریی كوردستانی بەرانبەر ئیستیحقاقەكانی و هەروەها پێشهاتەكانی عێراق و و ڕۆڵێكی گەوەرتر بۆ كورد و سەركردایەتییەکە.
2- كاراكردنی دانوستان لەگەڵ قەوارە عێراقییەكان بەهەموو باڵ و تەوژمەكانییەوە، لە پێناو گەیشتن بەڕێككەوتنێكی مێژوویی كە ببێتە هۆكاری چاكبوونەوەی ڕەوشی عێراق و چارەسەركردنی ئەو كێشە و تەنگژە و كەلێنانەی لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پەراوێزخستنەوە هاتوونەتە کایەوە.
3- پاراستنی یەكگرتوویی ماڵی كورد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواكارییە دەستوورییەكان كە هێشتا بەهەڵواسراوی ماونەتەوە، لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتی فیدراڵیدا لە عێراق، هەروەها نەهێشتنی هەموو ئەو لەمپەرانەی لەگەڵ سیستمی دیموكراتی و شەراكەتی نیشتیمانیدا کۆک نین و لەگەڵ دەستووردا ناگونجێن و پێشێلی ئەو بەهایانە دەكەن كە بنەمای دامەزراندنی عێراقی نوێ بوون.
4- كۆبوونەوەكە، داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد هەرچی زووترە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت و شەفافیەت و پاكژی بپارێزێت.
5- دانانی میكانیزم و بەرنامەیەكی ڕوون كە تیمی دانوستانكار لەسەری بڕوات لە كاتی گفتوگۆ و داڕشتنی بنەماكانی حكوومەتی عێراقیدا.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
حزبی شیوعیی كوردستان – عێراق
حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
شەممە, 17 ئایار 2014
ئه‌مڕۆ 8/5/2014 پێنج شه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی دكتۆر سه‌فا ناسره‌دین و كۆنسوڵی گشتی ئەم وڵاتە له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی سوپاسی ئەو پێشوازییە گه‌رمەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان لێیان كراوە و سڵاوی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین به‌ڕێز (مه‌حمود عه‌باس)ـی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی. هه‌روه‌ها ئاماژە‌ی به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستینی كرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان، وه‌زیری فه‌له‌ستینی خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان به‌تایبه‌تی له بواری دابینكردنی ئارامی و ئاسایش نیشاندا. هیوای خواست له بواری جیاجیا هاوكار بن له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سڵاو و رێزیشی بۆ به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین بە شاندی میوان ڕاگەیاند و جەختی لە، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و دۆستانه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان كردەوە.
هەر لەم دیدارەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ كاری هاوبەشی نێوان فەلەستین و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیاره‌كه‌دا وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی باسی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌یان كرد سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی ناوخۆیی و كۆششه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوویی فه‌له‌ستینی، سه‌رۆك بارزانییش هیوای خواست ئاساییش و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین بێته‌دی.
پێنج شەممە, 08 ئایار 2014
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لە كاتێكدا گەلی كوردستان لە ئامادەكاریدایە بۆ شادیی هەڵبژاردن و جەژنی دیموكراسی بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 4ـی 2014 دەستی ڕەشی تیرۆر شاری خۆڕاگر و قارەمانپەروەری خانەقینی كردە ئامانج و لە ئەنجامی كردەیەكی نامرۆڤانەی خۆكوژی لەنێو مەراسیمی هەوادارانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری خانەقیندا ژمارەیەكی زۆری خوشك و براكانمان لەم شارە ئازیزە شەهید كران و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەم كارەساتە دڵتەزێنە و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەم و داواكارم لە خودای مەزن جێگەی ئەم شەهیدە سەربەرزانە بەهەشتی بەرین بێت و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە خەمناكە دەخوازم.
دوژمنان و ناحەزانی گەلی كورد چاویان بە ئازادی و ئۆقرەیی گەلەكەمان هەڵنایەت و دەیانەوێ لەڕێی تیرۆر و تۆقاندنەوە ئیرادەی گەلەكەمان تێكبشكێنن. ئیرادەی گەلەكەمان و خۆڕاگریی شاری شەهیدپەروەری خانەقین پۆڵایینە و داخلەدڵان و دوژمنانی گەلی كورد هیچ كات ناتوانن بە مەرامە گڵاوەكانیان بگەن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گشت دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بە هەموو هێز و توانایەكیانەوە یارمەتیی خەڵكی قارەمانی شاری خانەقین و برینداران و كەسوكاری قوربانیانی ئەم كارەساتە بدەن. داوایش لە هێزەكانی پێشمەرگە و دامودەزگەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم بە چاوێكی كراوە و ورەیەكی بەرز بەردەوام بن لە پاراستنی گەل و نیشتیمانەكەیان و گورزی كوشندە لە تیرۆریستان و شەمشەمەكوێرەكان بوەشێنن. تیرۆریستان و دوژمنانی گەلی كورد باش بزانن كارەسات و قوربانیدان، یەكڕیزیی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان پتەوتر دەكات و پشت بە خودای مەزن هێز و ئیرادەی گەلەكەمان بەسەریاندا سەردەكەوین.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
28ـی 4ـی 2014
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە