به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
برای به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانى مەكتەبى سياسى و سەركردايەتیى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌م، كه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و هێنانه‌دی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تێكڕای گه‌لی كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، مێژووییه‌كی پڕشنگداری هه‌یه. لە ئێستاشدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی شەڕی داسەپاوی تیرۆرسیتان بۆتەوە، ڕۆڵی ئێوەی بەڕێز و قوربانیدانتان مایەی شانازییە.
لەم دۆخەی ئێستادا گەلەکەمان پێویستی بە یەکڕیزی و هاوخەباتیی زیاتری هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە لەپێناو سەرکەوتن و گەیاندنی گەل و وڵاتمان بەرەو ئارامی و پێشکەوتنی زیاتر.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
براتان
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٨ـی٨ـی٢٠١٥
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی، دەکەم. پیرۆزبایی گەرم بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەنێرم.
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە گەل و وڵاتەکەمان گیانی خۆیان خستۆتە سەردەست و بە ئازایەتی و خۆڕاگری و گیانفیداییان دوژمنیان تێکشکاند وشکۆ و ناوی کوردستانیان بە بەرزی ڕاگرت و موژدەی ئایندەیەکی گەش دەدەنە گەلەکەمان، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکەم کە زۆر ئازایانە لەپێناو پاراستنی ئاساییشی وڵات و سەروماڵی هاووڵاتییان شەونخونی دەکەن. خوای گەورە پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان و هێزەکانی پاراستنی ئاساییشی ناوخۆ بێت.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٩ـی ڕەمەزانی ١٤٣٦ـی کۆچی
١٦ـی ٧ـی ٢٠١٥ـی زایینی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
جەماوەری سەربەرزی كوردستان
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم بە ئێوەی خۆشەویست ڕادەگەیێنم كە، بەر لە دوو ساڵ، بە نامەیەك بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، داوام لێ كردن كە لەگەڵ حزبەكاندا مەسەلەی سەرۆكایەتیی هەرێم بە تەفاهوم یەكلایی بكەنەوە. پێش چەند مانگێكیش هەمدیسان لەگەڵ حزبەكان دانیشتم و داوام لێ كردن زوو چارەسەرێك بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو كاره سه‌ره‌كییه‌كانم له ڕێگه‌ی ته‌وافوق و ڕاوه‌رگرتن ئه‌نجام داوه و ڕێزیشم له سازان و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌ناو خۆیاندا گرتووه و یارمه‌تیم داون ئه‌و سازانه‌یان شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ربگرێت. یاسای ژمارە 4ـی 2015ـی پەرلەمان بۆ ئامادەكردنی دەستوور، وێڕای ئەوەی كە تێبینیمان لەسەری هەبوو، لەبەر بەرژەوەندیی وڵات و پاراستنی یەكڕیزیی گەلەكەمان ئیمزام كرد. پێشتریش ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان كە بە كۆدەنگیی لایەنەكان و دەنگی 96 پەرلەمانتار پەسەند كرابوو، هەر لەپێناو سازان و ڕێكەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی یەكڕیزیی گەلەكەمان نەخرایە ریفراندۆم.
ئەوەی رۆژی 23/6/2015 لە پەرلەمان ڕوویدا، مەترسییە لەسەر بنه‌ما و پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان، ئەو بنەمایەی كە خودی سه‌رۆكایه‌تیی پەڕلەمان و كابینەی هەشتەم لەسەری دامەزراون. ئێستاش، لەبەر بەرژەوەندیی گەل و وڵاتەكەمان داوا لە حزبەكان دەكەم، دوور لە بەرژەوەندیی حزبیی تەسك و، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی وڵات و، هەروەها ڕەچاوكردنی هەلومەرجی ناسك و هەستیاری ئێستا كە وڵاتمان پێیدا تێدەپەڕێت، بگەڕێنەوە بۆ پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان. چونكە تەنیا بە سازان، پرسە نیشتیمانی و سەرەكییەكان بە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمیشەوە قابیلی چارەسەرن.
كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر جیاواز و گرنگ ده‌ڕوات. ئه‌مڕۆ زیاتر له‌هه‌موو كات پێویستیمان به یه‌كڕیزیی و رێككه‌وتن و سازانه. ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویسته، من له‌لای خۆمه‌وه كردوومه. ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان تا پێش 20/8 بگه‌نه ئه‌نجامێك كه، ده‌توانن به سازان ڕێكبكه‌ون. ئه‌گه‌ریش لایه‌نه‌كان به‌پێی پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان نه‌جووڵانه‌وه، ئه‌وكات منیش هه‌ڵوێستی خۆم ڕاده‌گه‌یێنم.
هاوكات، داوا له په‌رله‌مانتاران و حكوومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م به قووڵیی بیر له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه داراییەكان و شه‌ڕی داعش و پرسی ژیان و بژێویی خه‌ڵك، به‌تایبه‌تیی پێشمه‌رگه‌كان بكه‌نه‌وه و بایه‌خی شایسته‌ی پێ بده‌ن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
29ـی 6ـی 2015
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
تیرۆریستانی دڕندەی داعش جارێكی دی پەلاماری وەحشیانەیان بۆ سەر خوشك و برایانمان لە كۆبانێ دەست پێ كردووە و لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا ژمارەیەك لە خەڵكی كۆبانێ شەهید و بریندار بوونە. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە نامرۆڤانەیە دەكەین.
داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم كە چۆن پێشتر هاوكار و یارمەتیدەری كۆبانێ بوونە ئێستایش بەردەوام بن لە یارمەتیدانی خەڵكی كۆبانێ و بیپارێزن.
داوا لە هێزی هاوپەیمانان دەكەم بەردەوام بن لە هاوكاریكردنی خەڵكی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان و گەلی كوردستان لە هەڕەشەكان بپارێزن. بە پێویستی دەزانم حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ڕێگایەك بۆ یارمەتیدانی خوشك و براكانمان لە كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان بگرێتەبەر.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدە نەمرەكانمان
سەركەوتن بۆ كوردستان و شكست و لەناوچوونیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
25ـی 6ـی 2015
بسم الله الرحمن الرحيم
)شهر رمضان الذي انزل فيه القرآ‌ن هدى للناس و بينات من الهدى و الفرقان(
- صدق الله العظيم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاری و هاتنی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان و دەربازبوونی گەلانی عێراق لە مەینەتی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1 ـی ڕەمەزانی 1436ی کۆچی
18ـی6ـی2015
ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی6ـی2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی میدیاکارانی وڵاتی کوەیت کرد کە بەیاوەریی جێگری باڵیۆزی کوەیت لە عێراق و کونسوڵی گشتی کوەیت لەهەولێر، تەشریفیان هێنابوو.
لە دیدارێکدا سەرەتا شاندی میوان سڵاو و ڕێزی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئةلجابر ئەلسەباح ئەمیری كوەیتیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە بۆ ئەوە هاتوون تا تەئکید لەسەر پەیوەندی دۆستانە و لەمێژینەی گەل و وڵاتەکەیان لەگەڵ کوردستان بکەنەوە و ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویست لەبارەی دۆخی ئێستا لە سەرۆک بارزانی وەربگرن.
هەروەها ئەندامانی شاندەکە کۆمەڵێک پرسیاریان لەبارەی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کوەیت و شەڕی تیرۆر خستەڕوو.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کوەیت کردەوە و بە شاندی میوانی ڕاگەیاند کە وڵاتی کوەیت پێگەیەکی گرینگی لای گەلی کوردستان هەیە.
دواتر سەرۆک بارزانی بە وردی هۆکارەکانی گەشەکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و شەڕی تیرۆر و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و جەختیشی کردەوە کە تیرۆریستان هیچ داهاتوویەکیان نییە و کوردستانیش بە ئارامی و سەقامگیری دەمێنێتەوە و داهاتوویەکی گەشی دەبێت.
دواتر سەرۆک بارزانی وەڵامی پرسیارەکانی شاندی میدیاکارانی کوەیتی دایەوە و هیوای خواست ئەو ماوەیەی لە کوردستانن وێنەی ئارامی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنی کوردستان تۆمار بکەن و بۆ ڕای گشتیی عەرەبی بگوازنەوە.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، ئەحمەد شەریفی
هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، کاک ئەحمەد شەریفی خەمباری کردم.
کاک ئەحمەد شەریفی، وەک ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردی‌دا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.
لە خودای گەورە داواكارم کاک ئەحمەد شەریفی بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١٠ـی ٦ـی ٢٠١٥
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی تورکیا پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گه‌لانی تورکیا و هه‌موو حزبه به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیموکراسی له‌تورکیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی به‌رزی پێگه‌یشتوویی.
زۆریش خۆشحاڵ بووم که کورد بۆ یه‌که‌مجار توانی له‌که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراتیدا له چوارچێوه‌ی پارتێکی سیاسی بگاته‌پارله‌مانی تورکیا. ئه‌وه بۆ پێشخستنی ئاشتی و دیموکراسی ده‌ستکه‌وتێکی گرنگه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یشه‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌که‌م.
وه‌ک چۆن له ڕابردوو پاڵپشتی پێشڤه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی و دیموکراسی بووین له تورکیا له‌مه‌ودوایش له‌م پشتیوانیه دا به‌رده‌وام ده‌بین. هیوادارم ئه‌م ده‌ستکه‌وته ببێته مایه‌ی فراوانتربوون و قوڵتربوونی ئاشتی و برایه‌تی له تورکیا و ئاسه‌واره‌کانی سته‌مکاری و ئینکار وجیاکاری نه‌مێنێت .
مسعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٨ی ٦ی ٢٠١٥
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات