سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/12/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و سوپاسى پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێزتر بكات.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/shrok-nechervan-barzani-peshoazyy-lh-baleozi-noei-aetalea-krd/
مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا "مه‌نسوور یاقووتی" نووسه‌ری به‌ناوبانگی کرماشانی جه‌ختی کرده‌وه: کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه.
"عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ڕه‌وانشاد مامۆستا "مه‌نسوور یاقووتی" چیرۆک‌نووس، شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی نووسیوییه‌تی:
به ناوی خودای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه. بۆیه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و خه‌ڵکی کرماشان، خۆمان به شه‌ریکی ئه‌و خه‌مه ده‌زانین.
مامۆستا یاقووتی جگه له بواری چیرۆک، که‌سایه‌تییه‌کی نموونه بوو که هه‌میشه به زیندوویی له ناو کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌دره‌وشێته‌وه.
عه‌باس غه‌زالی
۲۰۲۴/۱۲/۳۰
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ئاڵای کوردستان، ڕەنگدانەوەی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمانه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/12/17 به‌بۆنه‌ى ڕۆژى ئاڵاى كوردستانه‌وه، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆك، ئاڵاى كوردستانيان هه‌ڵكرد. پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌م بۆنه‌يه‌وه وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان،
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان،
هێزه دڵسۆزه‌كانى ناوخۆ،
هاووڵاتييانى ئازيزى كوردستان..
ڕۆژتان باش،
ڕۆژى ئاڵای كوردستانتان لێ پيرۆز بێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆكی هەرێمى كوردستان، بەڕێز شێخ جەعفەر، خۆشحاڵین كە له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بۆ يادى ڕۆژى ئاڵاى شه‌كاوه‌ى كوردستان به‌شدارين. ئه‌م ياده لاى كوردستانييان، بۆنەیەکی به‌رز و پيرۆزه. تيايدا ڕێز لە هێمايه‌كى زيندوومان ده‌گرین کە ناسنامە و شکۆی نیشتمانمان بەرجەستە دەکات و وێڕاى جياوازييه‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه و له‌پێناو ئامانجێكى پيرۆزدا، يه‌كمانده‌خات.
ئەم ئاڵایە، کە بە ڕەنگە گه‌ش و جوانهکانى و به خۆرى زێڕینی، پەیامی خەبات و ئاواتەکانی گه‌لى كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە هەڵدەگرێت، گوزارشت لە نیشتمان و شكۆدارى و پێكهوهيى و هاوچارهنووسيى ته‌واوى کوردستانییان دەکات.
كاتێك سه‌يرى ئاڵاكه‌مان ده‌كه‌ين، ڕه‌نج و قوربانيدان، شكۆمه‌ندى و شانازى، ئازادى و ئاشتى، نوێبوونه‌وه و ئاوه‌دانى، ئومێد و خه‌باتى هاوبه‌شى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه ده‌بينين.
ئاڵاى كوردستان به ده‌ستى دڵسۆزانييهوه، له‌به‌رده‌م هه‌موو سه‌ختى و به‌ربه‌سته‌كاندا خۆڕاگر بووه، بۆيه گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به هيوا و متمانه‌وه، به‌ره‌و داهاتوويهكى گه‌شتر، هه‌نگاو ده‌نێت.
کوردستانييانى خۆشەویست،
ئەمساڵ لە دۆخێکی هەستیار و ناسکى ناوچه‌كه‌دا، یادی ئاڵاى كوردستان دەکەینەوە. کاریگەرى و لێكه‌وته‌كانى ئاڵۆزى و ڕووداوه‌كان لەسەر ئاشتی و سەقامگیری، بوونه‌ته مايه‌ى نيگهرانييهكى زۆر. بۆيه ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هه‌موو لايه‌كمانه كار بكه‌ين بۆ پاراستنى ئاشتی و سەقامگیری كه پێویستییەکی هەرە له‌پێشە بۆ ناوچه‌كه.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندين به كاركردنى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و لە ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ وڵاتانى جيهاندا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان. پێكه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ين بۆ به‌هێزكردنى ديالۆگ و گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌رى ئاشتييانهدا كه مافى هه‌مووان بپارێزێت و داهاتوويهكى ئارام و جێ‌گير بۆ گه‌لانى ناوچه‌كه، مسۆگه‌ر بكات. ئه‌زموونى كوردستان له پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه، ده‌توانێت ببێته نموونهيهك بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و به‌ديهێنانى ئاشتى.
ئه‌مڕۆ كه ئاڵاى كوردستان به سه‌رمانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه، يهكبوونمان نيشان ده‌دات. تهبايى و پێكهوهييى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، به‌تايبه‌تى له دۆخى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا، هێز و کلیلی سەقامگیريی هه‌رێمى كوردستانه. بۆيه ده‌بێ هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌له‌كه‌مان، لەسەرووی هەموو شتێكەوە بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه پێداگرى له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەكەین به لێكگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان كە دەبێت ئەو ئەركە بە زوویی جێبەجێ بكەن. له عێراقيش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئامادەین به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن، پێكه‌وه هه‌موومان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ یەكتر بكەین.
گەلی خۆشەویستی کوردستان،
ئاڵای کوردستان، ڕەنگدانەوەی به‌ها هاوبه‌شه‌كانى ئێمه‌يه كه ديدگا و سیاسەتەکانمان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نيى يه‌كگرتووى به‌هێز، پێکدەهێنن.
بۆيه له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا، هاووڵاتييانى ئازيزى كوردستان و پێكهاته‌كانى لە هەرێمی كوردستان دڵنيا دهكهينهوه كه به‌رده‌وام ده‌بين له به‌هێزكردنى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه، چونكه باوه‌ڕمان وايه ديالۆگ و ڕێزلهيهكگرتنى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا، بنه‌ماى سه‌قامگيريی وڵاتە.
هه‌روه‌ها پابه‌ندين به پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و فرهئايينى و نه‌ته‌وه‌يى. ئه‌مه، سه‌رچاوه‌ى هێز و جوانى و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستانه. وه‌ك هه‌ميشه پشتيوان ده‌بين بۆ پاراستنى ناسنامه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كان لە هەرێمی كوردستان.
كار ده‌كه‌ين بۆ چه‌سپاندنى ئازادييهكان و مافه‌كانى مرۆڤ و يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى كه بنه‌ماى سه‌ره‌كين بۆ بنياتنانى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو. هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و مسۆگهريى به‌شداريى كاراى پێكهاته‌كان له هه‌موو كايهكانى ژياندا.
كۆڵ ناده‌ين و به‌رده‌وام ده‌بين له هه‌وڵدانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ديالۆگ، چونكه ئه‌وه ته‌نها ڕێگامانه بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييهكان و به‌هێزكردنى تهبايى و پێكهوهيى، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنى هاوكاريى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ نيشاندانى كوردستان وه‌ك نموونهيهك له ئاشتى و گه‌شه‌پێدان و پێكه‌وه‌ژيان و سەقامگیری.
هاووڵاتييانى ئازيزى كوردستان،
وێڕاى هه‌موو ئه‌و كێشه و ئاڵۆزييانه‌ى لە ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، باوەڕمان وایە بە ئیرادەی يه‌كگرتوومان و به توانا‌مان لە تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان، دەتوانین ببینە بەشێک لە چارەسەر، نەک بەشێک لە کێشە. با پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ئاشتی و ببینە نموونهيەك لە بنیاتنانی سەقامگیری و هاوكاریی هاوبەش.
با ئاڵای كوردستان بەرز ڕابگرین و پەیمان نوێ بکەینەوە کە درێژە بە ڕێگاکەمان دەدەین بەرەو داهاتوویەکی گەشاوە. داهاتوويه‌ك كە تيايدا هەرێمى كوردستان ببێتە هیوا لە ناوچەکه‌دا.
هه‌ر به‌رز و هه‌ميشه شه‌كاوه بێت ئاڵای کوردستان.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پيرۆزى شه‌هيدان. سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين و ياديان هه‌ميشه به خێر.
هيواى ڕۆژێكى خۆشیش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم و دیسانەوە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە هەموو كوردستانییان پیرۆز دەكەم. بەخێر بێن سەر چاو.
زۆر سوپاس..
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/12/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيسماعيل بهشيكچى، بيرمه‌ند و كۆمه‌ڵناس و نووسه‌رى ديارى تورك و دۆستى گه‌لى كورد، سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگيرى و بهرگريكردنى له مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشيى له ئه‌رك و كاره‌كانى وه‌قفى ئيسماعيل بهشيكچى، به‌تايبه‌تى له بواری كوردۆلۆژيدا كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز بهشيكچى، خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كورستان و پێشكه‌وتنه‌كانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له پشتگيريى به‌رده‌وامى خۆى و وه‌قفى ئيسماعيل بهشيكچى بۆ مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان كرده‌وه، به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها به گهشبينييهوه ديد و بۆچوونى خۆى ده‌رباره‌ى داهاتووى گه‌لى كوردستان، خسته ڕوو.
له ديدارهكهدا به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌قفى ئيسماعيل بهشيكچى، ئاماده بوون.
https://presidency.gov.krd/shrok-nechervan-barzani-peshoazei-lh-aesmaaael-bhshekchi-krd/
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/12/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆک، وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌ردوولا ئامادەی بوون، پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرگری و ڕاهێنانی سەربازیدا، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لەسەر بره‌ودان به هه‌موو بواره‌کانی په‌یوه‌ندی و گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە هۆڵەندییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پتەوکردنی سەقامگیریدا کرا و هەوڵەکانی چاکسازی و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه لە چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمەرگەدا، خرایە بەر باس.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش و ستایشی ڕۆڵی هێزە هۆڵەندییەکانی کرد لە ڕاهێنان و بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگەدا.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز وەزیری بەرگریی هۆڵەندا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکییە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌دا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که، به‌تایبه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و لێکه‌وته‌کانی و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
https://presidency.gov.krd/shrok-nechyrvan-barzany-lhghl-ohzyry-bhrgryy-holhnda-koboohoh/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/12/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه و باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييهكانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.
هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنهوهى داعش كرد و هاواڕا بوون كه هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوهنهگلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/shrok-nechervan-barzani-o-ohzeri-bhrgrei-aetalea-koboonhoh/
پێشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/12/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييهكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييهوه.
https://presidency.gov.krd/shroki-hhremi-kordstan-peshoazei-lh-konsoly-gshtei-noei-aeran-krd/
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى هاووڵاتييانى ئازيزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له ته‌واوى گه‌لانى عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت.
ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى هه‌موو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنهوهيهكى باڵا و پته‌وكردنى تهبايى و يهكدهنگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان.
لەم ڕوانگه‌يه‌وه، داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييهكان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكهوهيى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه جه‌خت له گرنگيى په‌له‌كردن له دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه.
هەر به‌م بۆنه‌يه‌وه پابەنديى هه‌رێمى كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه. هاوكاريى نێوانمان ده‌بێته هۆكارێكى سه‌قامگيرى و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمه‌تيى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ى گه‌لان و پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌دات.
هه‌رێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ى گەلەکەی له هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه نيشتمانييهكانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێده‌وه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان.
ساڵی نوێ له هه‌مووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/31
https://presidency.gov.krd/pheami-shrok-nechervan-barzani-bo-sali-noe/
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت: سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و دواتر بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەرێم بەلای ئێرانەوە گرنگی تایبەتی هەیە، بە تایبەت ئێران ئاسایش و سەقامگیری هەرێم بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی دادەنێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سلێمانی گرنگ و تازە بوو، ئاماژەبوو بە گرنگیدانی ئێران بە سلێمانی و خەڵکەکەی، بە تایبەت سلێمانی سنورێکی فراوانی لەگەڵ ئێران هەیە."
وتیشی: "دەبێت پارتی و یەکێتی پێکەوە پارێزەری هەرێمی کوردستان بن، بە تایبەت جوڵەی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ سەقامگیری دەوێت، سەرمایەگوزاری پێویستی بە دابینکردنی ئەمنییەتە."
ڕۆژی چوارشەممە، 11ی مانگی نۆی 2024، شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی "مەسعود پزیشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا کۆبوویەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی شاری هەولێری کرد و لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆبوویەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووینەوە و گفتووگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش کرد."
سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی قسەی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد، کە بەڕای چاودێران ئەمە پەیام بوو بۆ کوردانی ئێران و هەرێمی کوردستان.
"پێشەوا هەورامانی" وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان سەردانێکی گرنگبوو، بەتایبەت هەرێم و ئێران پەیوەندی مێژوویی و سنوری هاوبەش لە نێوانماندا هەیە."
هەروەها وتیشی،"ئێمە ئەو پەیامەمان گەیاندووە، دەمانەوێت فاکتەری سەقامگیری و ئارامی بین لە ناوچەکە، هەرێم هەڕەشەو سەرئێشە نییە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو هەرێمی کوردستان دەیەوێت ڕۆڵی باش بگێڕێت و سەلماندووشمانە."
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی شاری سلێمانی کرد‌و لەگەڵ "بافڵ تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتدا کۆبوویەوە.
لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سلێمانی، "قوباد تاڵەبانی" ڕایگەیاند: "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ ئێران کە مام جەلال بەردی بناغەی داناوە."
لینکی چاوپێکه‌وتن:
https://www.dengiamerika.com/a/7781723.html
دوای کۆبوونه‌وه و دیداره‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٠٢٤/٩/١٢ی نێوانیانیان، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوە و دۆخی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەشیان كرد.
سەرەتا بەڕێز مەسعوود پزشکیان گوتی: "هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە ستایشی براکانمان بکەین لێرە، لە سەرۆکی بەڕێزی هەرێم، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ڕێبەری ئەم هەرێمە، لە میوانپەروەرییان لە پەیوەندییەکانیان. ڕوانینی ئەمان ئەوەیە کە پێکەوە خوێنمان داوە، ئەمە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی مرۆڤ بە جۆرێکی دیکە سەیری بابەتەکە بکات".
لە بەردەوامیی لێدوانەكەیدا بەرێزیان ڕایانگەیاند: "ئەمە ڕاستییەکە کە ئێران و ئەم هەرێمە لە زۆربەی ئەو ڕووداوانەی دەبوونە هۆی دروستبوونی شەڕ و گرژییەکان، پێکەوە و لە تەنیشت یەکتری بوون و پێکەوە هەوڵیان دەدا کێشەکان چارەسەر بکەن، ئێستایش هەمان بۆچوون ماوە. دەبێت ئێمە لەو کاتەی کە ئاشتی و سەقامگیری هەیە، هەوڵ بدەین بە گوێرەی پێویست سوود لەو مێژووە وەربگرین. لەڕووی کولتووری، ئابووری و سیاسی و ئەمنییەوە، ئێمە دەتوانین یارمەتیی یەکتری بدەین و زەمینە بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان ئامادە بکەین".
دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو. ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێشتر ببەین".
هەروەها بەڕێزیان ڕایانگەیاند: "دەمەوێت بڵێم ئێمە لە هەرێمی کوردستان، خەڵکی هەرێم، حکوومەت و بەرپرسانی هەرێم و هەموو ڕێبەرە ئایینییەکانی هەرێم کە ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، خۆشحاڵین کە بەڕێز سەرۆککۆمار لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی کوردستانیشی کرد، هەر چۆنێک بێت ئێمە لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی مێژووییمان هەیە و کۆمەڵێک هاوبەشیی زۆرمان لە بواری مێژوویی، کولتووری و زماندا هەیە".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ئەوەیش کرد: "هاتنی بەڕێز پزشکیان، وەک یەکەم سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە چاوی بە هەولێر دەکەوێت، بۆ ئێمە بە هەموو شێوەیەک مێژوویییە. لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆککۆمار لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەتایبەت پرسی ئەمنی گفتوگۆمان کرد. جەنابی سەرۆککۆمار و ئێمەش جەختمان لەوە کردەوە کە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق نابێت بە هیچ شێوەیەک لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکاربهێندرێت".
هەروەها سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "بەڵێ کۆمەڵێک کێشە هەن، بەڵام ئەو کێشانە ئێمە وەکو یەک تیم چارەسەریان دەکەین. هەرێمی کوردستان ئامادەییی ئەوەی تێدایە لە هەموو ئاستەکان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پەرە پێ بدات".
لە كۆتاییی لێدوانەكەدا سه‌رۆک پزشكیان به کوردی گوتی: "عەرزی سڵاو و بەخێرهاتن دەڵێم لە خزمەتی جەماعەتدا و ان شا‌ء الله ئەو په‌یوه‌ندییه‌ی كە دەگەڵ هەولێر و كوردستان و عێراق هەیە، لێرە هاتووین بتوانین به‌هێزی بکەین و تەواوی ئەو کێشانه‌ی كە تا ئێستا هەبوو، بە ئومیدی خودا لەبەینی دەبەین، سڵامەت بن".
https://presidency.gov.krd/shrok-nechyrvan-barzany-sardany-sarok-komary-aeran-mezhooyy-boo/
More...
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد