دکتۆر "جگەرخوێن" لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی کوردی فەیلی لە تاران گوتی: مێژووی بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد نیشانیدا کە کوردە فەیلییەکان، لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی خەباتی ڕزگاریخوازانەدا لە عێراق و بە تایبەت خەباتەکانی نەتەوەی کورد لە بەرانبەر ڕژێمی دیکتاتۆڕ لە هەموو ئاستەکاندا لەوانە: رێبەرایەتیی خەباتە ڕزگاریخوازەکاندا بەشداری کاریگەریان کردووە و لە ڕێگای ئازادیی و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی دادپەروەرانەیان هەزاران شەهیدیان پێشکەشی نیشتمانەکەیان کردووە.
دکتۆر "جگەرخوێن" (محەمەد سەدیق ئەحمەد) جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران لە ڕێوڕەسمی یازدەیەمین ساڵیادی 22 هەزار شەهیدی کوردی فەیلی لە تاران گوتارێکی پێشکەش کرد کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
ئێمە ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بێتاوانی کوردی فەیلی و بەرز و زیندوو ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری ئەم سیمبولانەی خۆڕاگری، پایەداری و ئازادیی. کوردە فەیلییەکان بەشێکن لە نەتەوەی کورد لە عێراق کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە نیشتمانی دایکییان مەودای تێکەوتەوە، بەڵام ڕژێمی ڕەگەزپەرەستی بەعسی عێراق لە چوارچێوەی جەنایەتەکان و زوڵم و زۆرە بەربڵاوەکانی کە دەرهەق بە خەڵکی کورد لە عێراق ئەنجامیدەدا، لەوانە: وێران کردنی شار و گوندەکانی کوردستان، کارەساتی ئەنفال، بۆردوومانی شیمیایی و ... کوردە فەیلییەکانیشی خستە بەر هێرشی دڕندانەترین کردەوە نامرۆییەکانی خۆی.
ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1970 دەستی کرد بە کۆڕەوی زۆرەملی کوردە فەیلییەکان و بەم شێوەیە دەیان هەزار کەس لەوانی گرت و دەستی کرد بە داگیرکردنی ماڵ و سامانیان و ئەوانی بەرەو ئێران دەرکرد و تەنیا و تەنیا بە بیانووی ئەوەی کە کوردن و بنچینەیان ئێرانییە و ڕەسەنایەتییان عێراقی نییە و بۆ ئاسایشی نەتەوەی عەڕەب و عێراق مەترسییان هەیە.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی سەرکوتکردن و پاکتاوی ڕەگەزی ڕژێمی بەعس لە دژی کوردە فەیلییەکان، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە گەنجانی فەیلی گیران و پێی و شوێنیان نەما و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان نییە و دیار نییە کە بە چ شێوەیەک لە ناو چوون. دەگوترێت کە زۆربەی ئەم گەنجانە لە تاقیگەکانی بەرهەمهێنانی چەکە کیمیاییەکان و بیۆلۆجیکی سەدام وەکوو نموونەی تاقیگە لە توێژینەوەکان کەڵکیان لێوەرگیراوە و پاشان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا شاردراونەتەوە.
ڕژێمی سەرکوتکەری سەدام، هەموو توانایەکی خۆی خستەگڕ تاکوو شوناسی عێراقی و هەروەها کوردبوونی کوردە فەیلییەکان بسڕێتەوە، چونکە ئەوان هەم کوردبوون، هەم شیعەبوون و هەمیش بنچینەیان ئێرانی بوو، و هەمووی ئەمانە بە بڕوای کۆنەپەرەستانەی ئەوان، مەترسی جیدی دژی حیزبی بەعس بوون. مێژووی بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد نیشانیدا کە کوردە فەیلییەکان، لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی خەباتی ڕزگاریخوازانەدا لە عێراق و بە تایبەت خەباتەکانی نەتەوەی کورد لە بەرانبەر ڕژێمی دیکتاتۆڕ لە هەموو ئاستەکاندا لەوانە: رێبەرایەتیی خەباتە ڕزگاریخوازەکاندا بەشداری کاریگەریان کردووە و لە ڕێگای ئازادیی و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی دادپەروەرانەیان هەزاران شەهیدیان پێشکەشی نیشتمانەکەیان کردووە.
ئەو تاوانانەی کە دەرهەق کوردە فەیلییەکان ئەنجامدراوە هاودەقی زۆربەی یاساکان و ڕێککەوتەنامەکانی نێودەوڵەتیی و مافە نێودەوڵەتییەکانە کە لە چوارچێوەی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتیی و کوشتنی بە کۆمەڵدایە. چونکە لە هەمووی شێوازی هەڵسووکەوت لەگەڵیاندا، لەوانە: گرتن، شاردنەوەی بە زۆرەملی، کوشتنی بەربڵاو، کۆچڕەوی بە زۆرەملی و داگیرکردنی ماڵ و سامانیان وەکوو کەمینەیەکی نیژادی و ئایینی دیار، وێنەیەکی ئاشکرایە لە کوشتنی بە کۆمەڵ و جەنایەت دژی مرۆڤایەتیی.
ئێستا دوای دە ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی زاڵمی بەعسدا، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، کردەوەی دژی مرۆڤایەتیی و دڕندانەی دەوڵەتی بەعسی لە بەرانبەر کوردە فەیلییەکاندا بە ڕەسمی بە ژینۆساید ناساندووە. بەڵام ئەوە بە تەنیایی بەس نییە، دەوڵەتی عێراق دەبێت بەرنامەی چڕوپڕی هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوەیی داسەپاو بەسەر ئەم بەشە زوڵملێکراوەی نەتەوەی کورددا، ماڵ و سامانیان بۆ بگەڕێنێتەوە و یارمەتی بدات کە چارەنووسی ئەوانەی کە شاردراونەتەوە ڕوونبێتەوە و هەروەها بەڵگەی شووناس و ئیقامەی ئاوان لە وڵاتی عێراق بۆیان بگەڕێنێتەوە و زیاتر لە هەموو ئەمانە بە شێوەی ڕەسمی داوای لێبوردن لە کوردە فەیلییەکان بکات.
ئومێد دەکەین لە چوارچێوەی عێراقی نوێی فیدڕاڵ و دیموکراتدا، عێراقێک کە تێیدا هەموو پێکهاتەکان مافی بەرانبەریان هەبێت، بە جێبەجێی کردنی تەواوی یاسای بنەڕەتی وەکوو پەیمانێکی نەتەوەیی، هەموو چین و توێژ و خەڵکانی عێراق، لە شیعە و سوننە، کورد و عەڕەب بە یارمەتی یەکتری کۆمەڵگایەک دروست بکەن دوور بێت لە هەر جۆرە زوڵم و زۆر و دەستدرێژی بە مافەکان مرۆڤ، کۆمەڵگایەک کە دوای تێپەڕبوون لە ساڵە مەینەتییەکانی جەنگ و خوێن ڕشتن و قوربانیدان و ... کۆمەڵگایەک بێت ئازاد، ئاوەدان و مودێڕن کە هەموو تێیدا هەست بە هێمنی و سەربەخۆیی بکەن. و هەروەها ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤە زوڵملێکراوەکان ساڕێژێک بێت بۆ برینە بێ کۆتاکانی نەتەوەیەکی ڕەنجەڕۆ بەڵام گەورە. نەتەوەیەک کە نیشانیدا هەموو ئەو زوڵم و زۆرانە لە ناو دەچێت بەڵام بۆخۆی هەروا خۆڕاگر و سەربڵند دەمێنێتەوە.
له دوایین ڕۆژى سهردانهكهیدا بۆ بهریتانیا، دواى نیوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 20ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان و شاندێكى یاوهرى له لهندهن لهگهڵ ڕۆبێرت گوودویل وهزیرى گواستنهوهى بهریتانیا كۆ بووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا پهرهپێدانى پهیوهندییه دووقۆڵییهكانى ههرێمى كوردستان و بهریتانیا له ههموو بوارهكاندا و به تایبهتیش له بوارى گواستنهوهدا تاوتوێ كران و داكۆكى لهسهر كردنهوهى هێڵێكى ڕاستهوخۆى ئاسمانى له نێوان لهندهن و ههولێردا كرا كه ڕۆڵێكى دیار له فراونبوونى پهیوهندییه كهلتوورى و ڕۆشنبیرى و كۆمهڵاتییهكاندا دهگێڕێت و تیشك خرایه سهر ئامادهكارییهكانى كردنهوهى ئهم هێڵه و دهسپێكردنى گهشتى ڕاستهوخۆى ئاسمانیى لهندهن ـ ههولێر.
لاى خۆیهوه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دهربڕینى خۆشحاڵى بهم بیرۆكهیه، ههموو پشتگیرى و هاوكارى و ئاسانكارییهكى حكوومهتى ههرێمى كوردستانى بۆ كردنهوهى هێڵهكه و بهستنهوهى ههولێر و لهندهن له ڕێگهى هێڵى ئاسمانییهوه دووپات كردهوه.
له دوایین وێستگهى سهردانهكهشدا نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئالان دهنكن وهزیرى دهوڵهت بۆ كاروبارى هاوكاریى نێودهوڵهتى كۆ بووهوه و بارودۆخى گشتیى ناوچهكه و ڕهوشى ئاوارهكانى ناوخۆى ناوچهكانى ناوهڕاستى عیراق له ههرێمى كوردستان و داڵدهدان و هاوكاریكردنیان له لایهن حكوومهتى ههرێمى كوردستانهوه تاوتوێ كرا.
ههروهها به تێروتهسهلى باس له ڕهوش و گوزهرانى پهناپهرانى سووریا له ههرێمى كوردستان كرا و وهزیرى بهریتانى ستایشى حكوومهتى ههرێمى كوردستانى كرد كه پهنا و جێگه و ڕێگهى بۆ پهنابهران دابین كردووه و له ڕووى پهروهردهیى و تهندروستییهوه هاوكارییان پێشكهش دهكات.
نێچیرڤان بارزانى داواى له وهزیرى بهریتانى كرد كه ڕێكخراوه خێرخواز و ئێن جى ئۆكانى وڵاتهكهى هان بدات بێنه ههرێمى كوردستان و هاوكارى و یارمهتى پێشكهش به ئاواره و پهنابهران بكهن و لهم ڕووهوه هاریكارى لهگهڵ حكوومهتى ههرێمى كوردستان بكهن، چونكه ئهوان پێویستیان به هاوكارى و یارمهتیى زیاتره، بهڵام تا ئێستا حكوومهتى فیدرال له بهغدا خۆى لهم پرسه به خاوهن نهكردووه و هاوكارییهكى واى پێشكهش به ئاواره و پهنابهران نهكردووه و حكوومهتى ههرێمى كوردستان ههموو ئهركهكهى له ئهستۆ گرتووه.
دواى كۆبوونهوهكهش نێچیرڤان بارزانى كۆتایى به سهردانه فهرمییهكهى بۆ بهریتانیا هێنا و له لایهن بهرپرسانى وهزارهتى دهرهوه و باڵیۆزى بهریتانیا له عیراق و نوێنهرى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له بهریتانیاوه بهڕێ خرا.
لهم سهردانه فهرمییهدا بۆ بهریتانیا كه دوو ڕۆژى خایاند؛ ههر یهك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عهلى سندى وهزیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئهنجومهنى وهزیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت و ژمارهیهك له ڕاوێژكاران، یاوهرى نێچیرڤان بارزانى بوون.
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، یادی 22 هەزار شەهیدی کوردی فەیلی لە تاران بەرز ڕاگیرا.
بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، "محەمەد مەجید الشێخ" باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە شاری تاران، "هیوا مەرگەیی" و دکتۆر "ڕەمەزان" ئەندامی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، چەندین کەسایەتیی سیاسی، کەلتووری و ئەدەبی عێراق و ئێران، چەندین ئەندامی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران، هەندێک لە کارمەندانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی فەیلی دانیشتووی تاران و شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، ڕێوڕەسمی یازدەیەمین ساڵیادی 22 هەزار شەهیدی کوردی فەیلی کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 23ی ئایار / مایۆی 2014 لە مزگەوتی ئال ئاقا مەحموود لە شاری تاران بەرز ڕاگیرا.
لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا "محەمەد مەجید الشێخ" باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە شاری تاران وتارێکی کورتی پێشکەش کرد و پاشان دکتۆرە "بەتوول موشکین فام" مامۆستای گرووپی زمان و ئەدەبیاتی عەڕەبی زانکۆی الزهرای تاران وتارێکی سەبارەت بە ڕۆڵی کەسایەتیی کوردە فەیلییەکان پێشکەش کرد و لە درێژەدا "مووسا بیدەج" شاعیری ناوداری قوروەیی بە زاراوەی فەیلی شیعرێکی پێشکەش کرد.
لە درێژەی یادی 22 هەزار شەهیدی کوردی فەیلی، دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران وتارێکی پێشکەش کرد و لە سەرەتادا گوتی: ئێمە ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بێتاوانی کوردی فەیلی و بەرز و زیندوو ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری ئەم سیمبولانەی خۆڕاگری، پایەداری و ئازادیی. کوردە فەیلییەکان بەشێکن لە نەتەوەی کورد لە عێراق کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە نیشتمانی دایکییان مەودای تێکەوتەوە، بەڵام ڕژێمی ڕەگەزپەرەستی بەعسی عێراق لە چوارچێوەی جەنایەتەکان و زوڵم و زۆرە بەربڵاوەکانی کە دەرهەق بە خەڵکی کورد لە عێراق ئەنجامیدەدا، لەوانە: وێران کردنی شار و گوندەکانی کوردستان، کارەساتی ئەنفال، بۆردوومانی شیمیایی و ... کوردە فەیلییەکانیشی خستە بەر هێرشی دڕندانەترین کردەوە نامرۆییەکانی خۆی.
گوتیشی: ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1970 دەستی کرد بە کۆڕەوی زۆرەملی کوردە فەیلییەکان و بەم شێوەیە دەیان هەزار کەس لەوانی گرت و دەستی کرد بە داگیرکردنی ماڵ و سامانیان و ئەوانی بەرەو ئێران دەرکرد و تەنیا و تەنیا بە بیانووی ئەوەی کە کوردن و بنچینەیان ئێرانییە و ڕەسەنایەتییان عێراقی نییە و بۆ ئاسایشی نەتەوەی عەڕەب و عێراق مەترسییان هەیە.
دکتۆر "جگەرخوێن" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە چوارچێوەی پڕۆسەی سەرکوتکردن و پاکتاوی ڕەگەزی ڕژێمی بەعس لە دژی کوردە فەیلییەکان، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە گەنجانی فەیلی گیران و پێی و شوێنیان نەما و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان نییە و دیار نییە کە بە چ شێوەیەک لە ناو چوون. دەگوترێت کە زۆربەی ئەم گەنجانە لە تاقیگەکانی بەرهەمهێنانی چەکە کیمیاییەکان و بیۆلۆجیکی سەدام وەکوو نموونەی تاقیگە لە توێژینەوەکان کەڵکیان لێوەرگیراوە و پاشان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا شاردراونەتەوە.
جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەویشی خستەڕوو: ڕژێمی سەرکوتکەری سەدام، هەموو توانایەکی خۆی خستەگڕ تاکوو شوناسی عێراقی و هەروەها کوردبوونی کوردە فەیلییەکان بسڕێتەوە، چونکە ئەوان هەم کوردبوون، هەم شیعەبوون و هەمیش بنچینەیان ئێرانی بوو، و هەمووی ئەمانە بە بڕوای کۆنەپەرەستانەی ئەوان، مەترسی جیدی دژی حیزبی بەعس بوون. مێژووی بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد نیشانیدا کە کوردە فەیلییەکان، لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی خەباتی ڕزگاریخوازانەدا لە عێراق و بە تایبەت خەباتەکانی نەتەوەی کورد لە بەرانبەر ڕژێمی دیکتاتۆڕ لە هەموو ئاستەکاندا لەوانە: رێبەرایەتیی خەباتە ڕزگاریخوازەکاندا بەشداری کاریگەریان کردووە و لە ڕێگای ئازادیی و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی دادپەروەرانەیان هەزاران شەهیدیان پێشکەشی نیشتمانەکەیان کردووە.
گوتیشی: ئەو تاوانانەی کە دەرهەق کوردە فەیلییەکان ئەنجامدراوە هاودەقی زۆربەی یاساکان و ڕێککەوتەنامەکانی نێودەوڵەتیی و مافە نێودەوڵەتییەکانە کە لە چوارچێوەی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتیی و کوشتنی بە کۆمەڵدایە. چونکە لە هەمووی شێوازی هەڵسووکەوت لەگەڵیاندا، لەوانە: گرتن، شاردنەوەی بە زۆرەملی، کوشتنی بەربڵاو، کۆچڕەوی بە زۆرەملی و داگیرکردنی ماڵ و سامانیان وەکوو کەمینەیەکی نیژادی و ئایینی دیار، وێنەیەکی ئاشکرایە لە کوشتنی بە کۆمەڵ و جەنایەت دژی مرۆڤایەتیی.
دکتۆر "جگەرخوێن" ئاشکراشیکرد: ئێستا دوای دە ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی زاڵمی بەعسدا، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، کردەوەی دژی مرۆڤایەتیی و دڕندانەی دەوڵەتی بەعسی لە بەرانبەر کوردە فەیلییەکاندا بە ڕەسمی بە ژینۆساید ناساندووە. بەڵام ئەوە بە تەنیایی بەس نییە، دەوڵەتی عێراق دەبێت بەرنامەی چڕوپڕی هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوەیی داسەپاو بەسەر ئەم بەشە زوڵملێکراوەی نەتەوەی کورددا، ماڵ و سامانیان بۆ بگەڕێنێتەوە و یارمەتی بدات کە چارەنووسی ئەوانەی کە شاردراونەتەوە ڕوونبێتەوە و هەروەها بەڵگەی شووناس و ئیقامەی ئاوان لە وڵاتی عێراق بۆیان بگەڕێنێتەوە و زیاتر لە هەموو ئەمانە بە شێوەی ڕەسمی داوای لێبوردن لە کوردە فەیلییەکان بکات.
جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لە کۆتاییدا گوتی: ئومێد دەکەین لە چوارچێوەی عێراقی نوێی فیدڕاڵ و دیموکراتدا، عێراقێک کە تێیدا هەموو پێکهاتەکان مافی بەرانبەریان هەبێت، بە جێبەجێی کردنی تەواوی یاسای بنەڕەتی وەکوو پەیمانێکی نەتەوەیی، هەموو چین و توێژ و خەڵکانی عێراق، لە شیعە و سوننە، کورد و عەڕەب بە یارمەتی یەکتری کۆمەڵگایەک دروست بکەن دوور بێت لە هەر جۆرە زوڵم و زۆر و دەستدرێژی بە مافەکان مرۆڤ، کۆمەڵگایەک کە دوای تێپەڕبوون لە ساڵە مەینەتییەکانی جەنگ و خوێن ڕشتن و قوربانیدان و ... کۆمەڵگایەک بێت ئازاد، ئاوەدان و مودێڕن کە هەموو تێیدا هەست بە هێمنی و سەربەخۆیی بکەن. و هەروەها ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤە زوڵملێکراوەکان ساڕێژێک بێت بۆ برینە بێ کۆتاکانی نەتەوەیەکی ڕەنجەڕۆ بەڵام گەورە. نەتەوەیەک کە نیشانیدا هەموو ئەو زوڵم و زۆرانە لە ناو دەچێت بەڵام بۆخۆی هەروا خۆڕاگر و سەربڵند دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم بیرئانینەدا شاعیری کورد "محەمەد حەیدەری" بە زاراوەی فەیلی شیعرێکی خوێندەوە و لە درێژەدا ئەندازیار "محەمەدڕەزا موروارید" پارێزگای کوردی ئیلام سەبارەت بە ڕەوشی ڕابردوو و ئێستای کوردانی فەیلی هاتە ئاخاوتن.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا "ماجد غەماز" نوێنەری ئەنجوومەنی ئەعلای ئیسلامی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا سەید "ئەحمەد مووسەوی" کوردی فەیلی دانیشتووی وڵاتی دانیمارک وتارێکی زانستی لە سەر کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی خوێندەوە.
ڕێوڕەسمی یازدەیەمین ساڵیادی 22 هەزار شەهیدی کوردی فەیلی بە هەوڵی کوردانی فەیلی دانیشتووی تاران، کوردانی فەیلی ناوچەی مەسعوودیە، کوردانی فەیلیعەلیشیروانەکانی شاری شووش، کوردانی فەیلی شاری قەرچەک و کوردانی فەیلی شارەکانی بیسیم و نەجەف ئاوا و بە پێشکەشکاری "عەدنان جەوادی" بەڕێوەچوو.
"نازم دەباغ" نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ "سرگی مرکلۆف" سەرۆکى بەشی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە ئێران و "ولادیسلاڤ پرپکین" ڕاوێژکارى نوێنەرایەتیی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە تاران کۆبۆوە.
نێچیرڤان بارزانى سهردانى لهندهن دهكات
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سامى ئهرگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامهوانیى نێچرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی حزبە كوردستانیەكان لەبارەی ڕەوش و پێشهاتەكانی عێراق
ئەمڕۆ، شەممە، 17/5/2014، لە سەلاحەدین، سەركردەكانی حزبە كوردستانییەكان بەسەرۆكایەتیی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی ڕەوشی ئێستای هەرێم و عێراق، هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئیستیحقاقەكانی سەبارەت بەپێكهێنانی حكوومەتێكی شەراكەتی نیشتیمانی، هەروەها بۆ كۆتاییهێنان بەپێكهێنانی حكوومەتی هەرێم و ڕاگەیاندنی.
لە كۆبوونەوەكەدا، تەئكید لەسەر ئەو بنەمایانە كرایەوە:-
1- یەكهەڵوێستیی و یەكگوتاریی كوردستانی بەرانبەر ئیستیحقاقەكانی و هەروەها پێشهاتەكانی عێراق و و ڕۆڵێكی گەوەرتر بۆ كورد و سەركردایەتییەکە.
2- كاراكردنی دانوستان لەگەڵ قەوارە عێراقییەكان بەهەموو باڵ و تەوژمەكانییەوە، لە پێناو گەیشتن بەڕێككەوتنێكی مێژوویی كە ببێتە هۆكاری چاكبوونەوەی ڕەوشی عێراق و چارەسەركردنی ئەو كێشە و تەنگژە و كەلێنانەی لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پەراوێزخستنەوە هاتوونەتە کایەوە.
3- پاراستنی یەكگرتوویی ماڵی كورد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواكارییە دەستوورییەكان كە هێشتا بەهەڵواسراوی ماونەتەوە، لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتی فیدراڵیدا لە عێراق، هەروەها نەهێشتنی هەموو ئەو لەمپەرانەی لەگەڵ سیستمی دیموكراتی و شەراكەتی نیشتیمانیدا کۆک نین و لەگەڵ دەستووردا ناگونجێن و پێشێلی ئەو بەهایانە دەكەن كە بنەمای دامەزراندنی عێراقی نوێ بوون.
4- كۆبوونەوەكە، داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد هەرچی زووترە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت و شەفافیەت و پاكژی بپارێزێت.
5- دانانی میكانیزم و بەرنامەیەكی ڕوون كە تیمی دانوستانكار لەسەری بڕوات لە كاتی گفتوگۆ و داڕشتنی بنەماكانی حكوومەتی عێراقیدا.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
حزبی شیوعیی كوردستان – عێراق
حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
شەممە, 17 ئایار 2014
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی میسر كۆبوونەوە
لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئاسایشی جیهان 2014 كە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دەربارەی ستراتیژی سیاسەتی دەرەوەو ئابووری و ئاسایشی جیهان لە سلۆڤاكیا بەڕێوەدەچێت بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەو سیاسەتمەدارو دیپلۆماتكارو دامەزراوە هزری و ئەكادیمیەكان لە 60 ووڵاتی جیهان، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و نەبیل فەهمی وەزیری دەرەوەی میسر كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی كۆماری میسری عەرەبی جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان هەرێم و میسر كردەوەو هەروەها باسایان لە كارو چالاكیەكانی كونسوڵگەری گشتی ئەو ووڵاتە لە هەرێم كرد.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەی دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسەیەكان لە هەرێم و عێراق و لە تەواوی ناوچەكە. هاوكات باس لە دواین هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان و لە عێراق و ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقی فیدڕاڵ كراو هەروەها جەخت لەسەر پابەندبوون بە بنەما دیموكراسیەكان كرایەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 5ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق دەكات.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باسی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30ـی نیسانی ڕابردوو كرا و بەڕێز عادل عەبدولمەهدی وێنەیەكی گشتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە باشووری عێراق بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. هەروەها باسیش لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پێشبینییەكان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن كرا.
هەر لەم دیدارەدا ئاییندەی سیاسیی عێراق لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تاوتوێ كرا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی لیستی نیشتیمانیی عێراق دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 18ـی 5ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی نیشتیمانی عێراقی (القائمة الوطنية) و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە چەند سەركردەیەكی نێو لیستی نیشتیمانیی عێراق .
لە دیدارێكدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق تاوتوێ كرا و ھەروەھا قسە لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە و كاریگەری لەسەر نەخشەی سیاسیی عێراق لە داهاتوو كرا.
هەر لەم دیدارەدا وێڕای باسكردنی ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی قەیرانی سیاسی عێراق لە ئێستا و چەند ساڵی ڕابردوو، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی دەرفەتێكی زۆر باش بە گەلانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان دەدات كە كار بۆ ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەكردنی گرفتەكان بكەن.
سەرۆكی هەرێم پێشوازی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی 5ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە عومەری سەید عەلی و حەمە تۆفیق ڕەحیم ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە دیدارێكدا كە د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامەكانی و هەروەها نامەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی بۆ لایەنە سیاسییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، قسە لەسەر ئەوە كرا كە چۆن كورد بتوانێ بە یەكدەنگی مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی سیاسی و حكوومەتی ئاییندەی عێراق بكات. هەر لەم دیدارەدا ئەو میكانیزمانە تاوتوێ كران كە بە هۆیانەوە تیمێكی هاوبەشی هێزە كوردستانییەكان پێكبهێندرێت بۆ ئیدارەدانی كاروباری كورد لە بەغدا و دیراسەكردنی وەرگرتنی ئەو پۆستانەی كە لە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخن.
تەوەرێكی دیكەی دانیشتنی نێوان سەرۆك بارزانی و شاندی بزووتنەوەی گۆڕان پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم و ئەو گرفتانە بوو كە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە بە زووترین كات كابینەی هەشتەم دەست بەكار بێت بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی تەحەدیاتی داهاتوو ببێتەوە.
More...
فەلاح مستەفا كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ نێردەو باڵیۆزانی یەكێتی ئەوروپا ئەنجامدا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی ئەورووپا دەكات
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات