مەنسوور جیھانی ـ بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی ھەڵەبجە لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایشکرا.

بە ئامادەبوونی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران، فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" Zemnaco لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "مێھدی قوربانپوور" و لە بەرھەمھێنانی "محەمەد شەکیبانیا" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی سەدام، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە چەندین سانسی جیاوازدا، لە بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران چووە سەر پەردەی سینەماکان.

دوای نمایشی ئەم فیلمە کوردییە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆشکی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە لایەن سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "ڕەزا میرکەریمی" و سەرۆکی ئەم فیستیڤاڵە بە گەرمیی پێشوازیی لێکرا و پاشان چاویی بە چەندین ئەکتەری ناودار و بەئەزموونی سینەمای ئێران لەوانە: "ڕەزا کیانیان"، "فاتمە موعتەمیدئاریا"، "عەلیڕەزا شەجاع نووری" کەوت.

ھەروەھا پەیامنێر و بەرھەمھێنەریی بەرنامەی سینەمایی "ڕخنەی ٤" لە کەناڵی ٤ی تەلەفیزیۆنی ئێران لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕەوشی سینەمای کوردستان و بەرھەمھێنانی فیلمی کوردیی وتووێژێکی تێرووتەسەلی ئەنجامدا.

 

فیلمی "زمناکۆ" لە یەکەمین سانسدا سەرەتا لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیی ٢١ی ئەپرێل لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسوو و پاشان لە دووەمین سانسدا لە کاتژمێر ٩ی شەوی ٢٣ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما، ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێرانی سینەما و ھۆگرانی ھونەریی سینەماوە پێشوازیی لێکرا.

فیلمی کوردیی "زمناکۆ" بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جۆراجۆر، لەوانە: فەڕەنسا، چین، ئەرمەنیستان، ئێران، بڕازیل، ئیماڕات، فەلەستین، قەتەر، لوبنان، سووریا، ھۆڵەندا، ئەڵمانیا، کۆماری چێک، ژاپۆن، بەریتانیا، ئەمەریکا و پاڕاگۆئە لە ڕکابەریدا دەبێت.

چیرۆکی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە سەبارەت بە ژیانی کوڕە کوردیی ھەڵەبجەیی زمناکۆیە کە لە ڕۆژی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەدا لە دایکی جوێی دەبێتەوە و پاش ٢٢ ساڵ تێپەڕکردنیی ژیان لە ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ زێدیی باب و باپیرانی لە شاری ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان.

 

فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "زمناکۆ محەمەد ئەحمەد" و ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە لە بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەما حەقیقەت" لە سینەماکانی سپێدە و فەلەستینی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمی دیکۆمێنتیبەدەستبێنێت.

ئەم فیلمە کوردییە لە درێژەدا لە حەڤدەیەمین خولی جەژنی ماڵی سینەمای ئێران بەشداریی کرد و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئێرانیش بەدەستبێنێت.

 "زمناکۆ" لە دوایین بەشداریی خۆیدا لە بەشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا و ڕێزی لێگیرا.

ئەم فیلمە کوردییە مانگی ڕابردوو لەسەر داوای "محەمەد عەبدوالوەھاب" پارێزگاریی ھەڵەبجە و لە ساڵڕۆژی کارەساتی دڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بەدەستی ڕژێمی بەعس و بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی فەھەنگی و ھونەری، ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە و ھەروەھا خەڵکی شاری ھەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ھەڵەبجە لە مێنۆمێنتی شەھیدانی ئەم شارە نمایشکرا.

 سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان، بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان، بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای فەڕەنسا"، پێشانگای ئێوەکانی فیلمی سینەمایی "مانگا" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری ئێران "داریووش مێھرجویی" و فیلمی سینەمایی "بای سەبا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرچکردووی فەڕەنسی "ئاڵبێر لامۆڕیس" و ھەروەھا بەشی "ڤەرکشۆپەکانی قوتابخانەی سینەمایی دارۆلفۆنوون" بە بەشداریی چەندین دەرھێنەر، ئەکتەر و وێنەگریی ناوداریی سینەمای ئێران و وڵاتانی بیانی، لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران بەڕێوەچوو.

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵدکتۆر "وەلی مه‌حموود حه‌مه‌د" سەرۆکی زانکۆی کۆیەکۆبۆوە.

 

رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی (٢١/٤/٢٠١٦) شاندی زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستانبە سەرۆکایەتی دکتۆر "وەلی مه‌حموود حه‌مه‌د" سەرۆکی زانکۆی کۆیە کە لە لایەن زانکۆی ته‌کنیکی ئیسفه‌هانه‌وە بانگهێشتی وڵاتی ئێران کرابوون، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانبه‌ گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 

لە دانیشتنەکەدا شاندی زانکۆ کۆیە وێرای سوپاس و پێزانینیان بۆ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باسیان لە سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

 

لەلای خۆیەوە "نازم دەباغ"ئامادەیی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیدووپات کردەوە بۆ هاوکاریی کردن و بە دواداچوونی کارەکانی زانکۆی کۆیە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانبه‌شداریی له‌ ساڵیادی شەهیدانی عێراقی السید "محمد باقر الصدر" و السید "محمد باقر الحکیم" و هه‌روه‌ها کۆچی دوایی "عبدالعزیز الحکیم" کرد.

 

ئەنجومەنی باڵای شۆرشی ئیسلامی عێراق لە تاران بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدی عێراقی و یادی شەهیدبوونی السید "محمد باقر الصدر" و السید "محمد باقر الحکیم" و کۆچی دوایی "عبدالعزیز الحکیم" دوێنێ هەینی ٩/٤/٢٠١٦ کۆڕێکی ماتەمینی سازکرد.

 

لەم کۆرەدا چەند بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئێران و بەشێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی تیایدا ئامادەبوون.

شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران بە سەرۆکایەتی "نازم عومەردەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران ئامادەی ئەم ساڵیادە بوون.

 

 

مەنسوور جیھانی ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند: لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران لە بواریی نەوت و گازدا ڕێککەوتنێک واژۆ دەکرێت.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لەمبارەیەوە بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕایگەیاند: شاندیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوو لە "تەھا زەنگەنە" جێگریی وەزیر، سەردانی تارانی پێتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ شاندیی وەزارەتی نەوتی کۆماریی ئیسلامی ئێران پێکھاتوو لە: دکتۆر مەنووچێھری ڕاوێژکاریی وەزیری نەوت، ئاغای ڕەمەزانی و ھەروەھا پسپۆڕانی شارەزا لە بواریی نەوت و گاز کۆبوونەوە و سەبارەت بە ھەناردەکردنیی نەوت و گازیی سرووشتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئێرانەوە بە تێرووتەسەلی وتووێژیان کرد و سەردانە دوو ڕۆژییەکەیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێھات.

 

گوتیشی: ھەر لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا کە دوو لایەن لە داھاتوو درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن بۆ ئەوەی کە بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن چونکە ئەم بابەتە لە لایەنی تەکنیکییەوە پێویستی بە کۆبوونەوەی زیاتر ھەیە و لایەنی ئێرانی داوای کرد کە مانگی داھاتوو دوایین کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجامبدرێت و لە کۆتاییدا لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی ئێران ڕێککەوتنێکی ھاوکاریی واژۆ بکرێت.

 

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانیی شاندیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نووسینگەی نوینەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران گوتیشی: لەم دیدارەدا بەگشتیی باس لە گرینگیی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماریی ئیسلامی ئێران کرا و سوپاسی ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد لە ھاوکارییکردن بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە.

 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی شاندیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندیی وەزارەتی نەوتی ئێران بڕیاردرا کە لە یەکەم ھەنگاودا نەوتی پێویستی پاڵاوگەکانی تەورێز و کرماشان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابین بکرێت و پاشان نەوتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەوانەی پاڵاوگەکانی تاران و ئەراک بکرێت و لە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا کە نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای تەنکەرەوە ڕەوانەی ئێران بکرێت و لە دوایین ھەنگاودا ھێڵی گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران سازبکرێت.

 

 

 

 

لە لایەن رووداو ـ  دوێنێ کاژێر 7:13 "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دەڵێ: دوای پشووەکانی نەورۆز لە ئێران شاندە پێوەندیدارەكانی نێوان هەولێر و تاران لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە رێگەی ئێرانەوە دەست بە گفتووگۆكانیان دەكەنەوە.

 

"نازم دەباغ" رەتیشیدەکاتەوە گفتووگۆکان بە بنبەست گەیشتبن و دەشڵێ، بڕیارە دانیشتنی دیكە بكرێ و بزانرێ گفتووگۆكان بەچی دەگەن و ئاشکراشی دەکات، گفتووگۆی ئێستا بەگشتی بۆ تێپەڕبوونی نەوتە لە رێگەی ئێرانەوە و هێنانی گازە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو قەیرانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە، گفتووگۆكانی خاوكردووەتەوە.

 

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران:

دوای پشووەكانی نەورۆز گفتوگۆكانی تاران و هەولێر دەستپێدەكەنەوە

 

ئێران بەڕوونی قسەی خۆی لەبارەی ریفراندۆمەوە كردووە داوام كردووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزەكانی بە نەوت بداتەوە.

 

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند، دوای تەواوبوونی پشووی نەورۆز گفتووگۆكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی

كوردستان لە رێگەی ئێرانەوە، دەستپێدەكەنەوە.

 

"نازم دەباغ" لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رەتیكردەوە گفتووگۆكان بە ئەنجامی كۆتایی گەیشتبن و گوتی لە 4 و 5ی مانگی نیسان پشووەكان كۆتاییان دێت و "شاندە پێوەندیدارەكان دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەنەوە،

چونكە ئەوەی هەیە تاوەكوو ئیستا گفتووگۆیە و مەسەلەكە باسكراوە و قسەی لەسەر دەكرێ، بڕیارە دانیشتنی دیكە بكرێی و بزانرێی گفتووگۆكان بەچی دەگەن".

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە نەوتی خۆی رادەستی كۆمپانیا جیهانییەكان دەكات كە بەرزترین ئاستی هەناردەكردنیش لەو رێگەیەوە نزیك بووەوە لە 700 هەزار

بەرمیل لە رۆژێكدا. بەڵام لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان، پشتبەستن بە تاكە دەروازەیەك رەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەپێویست دەزانرێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێگای دووەمیش هەڵبژێرێ كە ئێرانە.

 

پرسی هەناردەكردنی نەوت لە رێگای ئێرانەوە، لەو كاتەوە گەرم بووە كە گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران لادران. نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێ "گفتووگۆی ئێستا بەگشتی بۆ تێپەڕبوونی نەوتە لە رێگەی ئێرانەوە و هێنانی گازە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو قەیرانەی ئێستا لە

هەرێمی كوردستان هەیە، گفتووگۆكانی خاوكردووەتەوە".

 

دەباغ وردەكاریی رێككەوتنە بە ئەنجام نەگەیشتووەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ئاشكرا دەكات و دەڵێ: "بۆڕی نەوت رادەكێشرێت بۆ ئێران تاوەكوو نەوت لە رێگەی ئێرانەوە هەناردە بكرێ، بەڵام

باسی ئەوە نەكراوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە چەند نەوت هەناردە دەكات، چونكە ئەوە پەیوەندی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و هەرچەند بنێرێت ئێران كێشەی نییە". گوتیشی "كۆماری

ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆی پیشانداوە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە بكات".

 

سەبارەت بە قسەی بەرپرسانی ئێران لەسەر پرسی ریفراندۆم، "نازم دەباغ" دەڵێت: "ئەوان دەپرسن كورد ریفراندۆم بۆچی دەكات؟ ئەنجامەكەش ئەوەیە كە خەڵك دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن، بێگومان بەلای

هەموو دونیاوە روونە ئەنجامی ریفراندۆمەكە چی دەبێ، ئەوكات روونە وڵاتانی دراوسێ یان ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكەش هەڵوێستیان چی دەبێت".

 

 

هەروەها گوتی: "بێگومان ئێران هەڵوێستی خۆی بە ئامادەبوونی كاك مەسعود دەربڕیوە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە رایگەیاندووە كە ئەوان لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقن، نەك جیابوونەوە".  

"نازم دەباغ"نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله وتووێژله‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێران وتی: له‌ شه‌ڕەیی کورده‌کانله‌گه‌ڵ داعش له‌ سووریا، کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.

 

نیکنام ئه‌ڕشه‌دنیا - کورده‌کان دوای ساڵی ٢٠١٢ و چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له ناوچه‌که، ده‌ستبه‌جێ به دانانی هێزی سه‌ربازی، کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی خۆیان گرته ده‌ست و به پێی راپۆرته‌کان له ئێستادا نزیکه‌ی سه‌دا پازده‌ی خاکی سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه. ئه‌م گروپه ئێستا له ئاستی ناوخۆیی‌دا به پاراستنی یه‌کگرتویی خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌سه‌د، سه‌رکه‌وتنێكی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش‌دا پشتیوانی دوو زلهێزی خاوه‌ن به‌رژه‌‌وه‌ندی جیهانیی واتا ئه‌مریکا و رووسیایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی ئه‌منیی سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی رۆڵی گرنگی کورده‌کان، له وتووێژێك‌دا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران و کارناسی باڵای که‌یسی کورد، ریشه‌کانی قه‌یرانی کوردی و به‌هێزبوونی ئه‌وانمان باس کردووه.

 

به‌ڕای ئێوه چ هۆکارێک بووه هۆی به‌هێزبوونی کورده‌کان له رووداوه‌کانی سوریا؟

کورده‌کان دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هه‌لی هاتنه‌مه‌یدان و چالاکییان په‌یداکرد. ئه‌وان له‌م بارودۆخه نوێیه سوودیان وه‌رگرت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه پێشێل‌کراوه‌کانیان. له‌م رێگایه‌شدا خه‌باتی سه‌ربازی خۆیان دژی تیرۆریستان و هێزه بیانییه‌کان ده‌ست پێکرد. ئه‌و خاڵه‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی هێزه کوردییه‌کانی سوریا و هێزه چالاکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، له‌خۆبردوویی، ئازایه‌تی و نه‌ترسییانه. ئه‌م بابه‌ته به باشترین شێوه‌ی مومکین له هێرشی داعش بۆسه‌ر کۆبانێ نیشان درا. له‌م شه‌ڕە‌دا کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.

 

وادایاره هێزه کوردییه‌کانی سوریا به تێڕوانینێکی واقع‌بینانه بۆ رووداوه‌کان، روویان کردووه‌ته هاوکاری حکومه‌تی ئه‌سه‌د، به‌ڕای ئێوه ئه‌م هاوکارییه تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟

له روانگه‌ی کورده چالاکه‌کانی گۆڕه‌پانی سوریاوه، تێڕوانی واقع‌بینانه و ریالیستی، شێوه‌ی شۆڕش و ناڕە‌زایی و هه‌رچی که ببێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ئامانجی یه‌که‌می به‌رگری له بوونی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وانه. دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی دژی به‌شار ئه‌سه‌ر ده‌ستی پێکرد، کورده‌کان له‌جیاتی به‌رگری له لایه‌نێک، ده‌ستیان دایه به‌رگری له ناوچه‌کانی خۆیان. له‌م رووه‌وه سیاسه‌تی دووری له ‌شه‌ڕ و ئاژاوه له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی سوریایان گرته‌به‌ر، که هه‌نگاوێکی ژیرانه و باش بوو. لێره‌شدا وادیاره تا کاتێک که هه‌ڕە‌شه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌رده‌وام بێت، کورده‌کانیش خۆیان له‌ شه‌ڕی حکومه‌تی سوریا ناده‌ن. ئێستاکه هێزه کورد‌ییه‌کان به‌و هیوایه‌ن که به له‌ناوچوونی تیرۆریستان، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌من و هێمن له سوریا بێته ئاراوه که تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌کان  به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. له‌م رووه‌وه کورده‌کان ئاماده‌یی هاوکارییان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا هه‌یه دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕیش.

 

به پێی پێوه‌ندی ئیدئۆلۆژی و سه‌ربازی نزیکی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ پ.کا.کا، ئه‌نقه‌ره رووی کردووه‌ته به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی، درێژەی ئه‌م سیاسه‌ته چۆن ده‌بینن و ئایا ئه‌نقه‌ره دان به واقعی بوونی کورده‌کان له سوریا ده‌نێت؟

سه‌باره‌ت به نزیکی پ.کا.کا و کورده‌کانی سوریا ده‌بێت بڵێم که ئه‌م دوو گروپه خاوه‌ن هاوبه‌شی زۆری ئیدئۆلۆژی و بنه‌مایین، حزبی کوردی سوریا باڵێکی جیابووه‌وه‌ی پ.کا.کایه.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێت بڵێین که ئه‌م گروپانه پابه‌ندی ده‌ستووری وڵاتی خۆیانن و هاوکاری ئه‌وان به‌ مانای پشتکردن له سیستمی سیاسی وڵاتی خۆیان نییه. ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به کورده‌کانی سوریا زیاتر ماناداره. سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی تورکیاش ده‌بێت ئاماژە بده‌ین به‌وه که ئه‌نقه‌ره تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی کوشنده بوو له سوریا و ئه‌وان بێ گوێدان به ریشه‌کانی قه‌یران، به هه‌وڵی نادروست، سوریایان ئاڵۆزتر کرد.

سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا به فێربوون له مێژوو ئه‌م خاڵه قبووڵ بکه‌ن که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌كان نه ته‌نها نایانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌کانیان له ناوچه‌که، به‌ڵکوو لای وڵاتانی زلهێزی جیهانی سووکیان ده‌کات.

 

له روانگه‌ی ئێوه‌وه، به پێی پشتیوانی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا، بیرۆکه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورده‌کان له سوریا وه‌کو عێراق تا چه‌نده مومکینه؟

پشتیوانیی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا تا ئێستا له رووی سه‌ربازی و پاراستنی به‌رژەوەندییه‌کانه‌وه بووه. ئه‌م پشتیوانییانه هێشتا له بواری سه‌ربازییه‌وه نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ بواری سیاسی. تا کاتێک ئه‌م بابه‌ته گرنگه روونه‌دات، چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران له سوریا دژواره.

پرسیارێکی دیکه‌ دێته‌ ئاراوه که ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی مۆسکۆ – واشنتۆن دوای قۆناغی قه‌یران دیار نییه‌ چۆن ده‌بێت و ئایا ئه‌وان پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌که‌ن یان پشتیوانیی نه‌ته‌وه‌کان و حزبه‌کانیش ده‌که‌ن؟

 

ڕۆژنامه‌ی ئێران، گۆشه‌ی وتووێژ، سێشه‌مه‌ ٤ ئیسفه‌ند (ڕه‌شه‌مه‌ی) ١٣٩٤، ساڵی بیست و دووهه‌م، ژماره‌ ٦١٥٨، لاپه‌ڕه‌ی ٢٠.

 

         

         

 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە ئێران دیداریی کرد.

سەر لە بەیانی  رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٢٤/٢/٢٠١٦ "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران به‌ هاورێی هاورێ لەگەڵ "ئەمجەد بابە حاجی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانلە ئێران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانسەردانی باڵیۆزخانەی روسیای فیدراڵیان لە تاران کرد و  لە لایەن هەریەک لە  "لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە تاران و "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی روسیای فیدراڵ لە وڵاتی ئێران پێشوازیان لێکرا.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا "لوان جاگاریان" خۆشحاڵی خۆی دەربریی بۆ ئەو سەردانە و باسێکی گشتی لە تێروانینی رووسیا کرد سەبارەت بە ناوچەکە و رۆڵی کوردی بەرز نرخاند لە ڕوبەروبوونەوەی تیرۆرستان لە عێراق و سووریادا.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانلە لای خۆیەوە ڕا و بۆچوونی حکوومەتی هەرێمی لەسەر کێشەکانی ناوچەکە خستەڕوو و هەروەها سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستان دوای جەنگی داعش و میوانداریکردنی دوو میلیۆن ئاوارە و بڕینی بودجەی هەرێم هاته‌ ئاخاوتن.

"نازم دەباغ" هەروەها داوای کرد کە رووسیا پێویست دەکات لەو بارودۆخەدا پشتیوانی هەرێمی کوردستان بکات بە تایبەت لە بواری چەک و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و ئایندەی کورد لە ناوچەکەدا.

له‌ کۆتایی ئه‌م کۆبۆونەوه‌یه‌دا "لوان جاگاریان" لەلای خۆیەوە بەڵێنیدا کە ئەو پێشنیارانەی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بگەیەنێتە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و کاری لەسەر بکات، و دڵنیاییدا کە ئەمرۆکە  رووسیا لە پەیوەندییەکی باشدایە لەگەڵ کورد و لە هەوڵی بەرفراوان کردنی پەیوەندییەکانیدایە لەگەل کورد.

 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە ئێران دیداریی کرد.

رۆژی سێشەمە رێکەوتی 9/2/2016 "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازیی لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی کرا.

"سێرگێی سوشکۆڤ" ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە گرنگییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد بەرز بکەنەوە. هەروەها باسی لەوەکرد کە ڕووسیا، کورد بە دۆستی خۆی دەزانێت.

لەلای خۆیەوە "نازم دەباغ" ڕاوبۆچوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیلەمەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بۆ سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە تارانڕوونکردەوە هەروەها باسی لە پێویستییە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەبواری هاوکاریی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکاریی کردنی ئەو ئاوارانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی