نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران نیوەڕۆ خوانێکی بۆ دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس ساز کرد

  • سێ شەممە, 13 ئایار 2014

نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، نیوەڕۆ خوانێکی بۆ دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری ئابووری و شاندی پەیابەرزی هاوڕێی ساز کرد.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری تاران، ڕۆژی سێشەمە 13ی ئایار / مایۆی 2014، نیوەڕۆ خوانێکی لەسەر شەڕەفی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری ئابووری و شاندی پەیابەرزی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ پێکهاتوو لە: وەزیری دارایی، سەرۆکی نەتەوەیی دانانی سەرمایە، سەرۆکی ڕێکخراوەی نەتەوەیی گومرک و نوێنەرانی وەزارەتخانەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها محەمەدمەجید الشێخ باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە شاری تاران و کارمەندانی ئەم باڵیۆزخانەیە لە وڵاتی ئێران ساز کرد.

لەم نیوەڕۆ خوانەدا دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، هیوا ڕەسووڵ ڕەشید و دکتۆر ڕەمەزان لە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەندێک لە کارمەندانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران تیایدا ئامادەبوون.

دکتۆر ڕۆژنووری شاوەیس دوو ڕۆژ پێش ئێستا بە یاوەری شاندێکی پەیابەرزی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لە پاڤیۆنی دەوڵەت لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لە لایەن دکتۆر حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهییان جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەڕەبی و ئەفریقیا پێشوازی لێکرا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری ئابووری لە سەردانی دوو ڕۆژەیدا بۆ شاری تاران، لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، دکتۆر عەلی لاریجانی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران و دکتۆر عەلی تەیب نیا وەزیری دارایی ئەم وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجامدا و ڕێککەوتەنامەیەکی ئابووری لە بوارەکانی دانانی سەرمایە، گومروک، ماڵیات، بانک و ئیستاندارد لە نێوان دوو لایەندا واژۆ کرا.

 

 

 

 سێ شەممە, 13 ئایار 2014

 

 

 

Read کد خبر: 515

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی