مەنسوور جیھانی  ـ   کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھونەری سینەما" لە ئیتاڵیای بەدەستھێنا.

کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home And Key لە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٧ تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھونەری سینەما" Del Cinema D’Arteلە شاری میلان لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەین ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵەی پێبەخشرا و توانی سێزدەھەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی خۆی لە سەر ئاستی جیھان بەدەستبێنێت.

ڕێوڕەسمی کۆتایی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھونەری سینەما" بە ئامادەبوونی "ئێلیسیۆ بۆنی" Alessio Boni ئەکتەری ناوداری ئیتاڵی ڕۆژی ١٨ تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە ھۆڵی "سپاسیۆ ئۆپێڕان" لە شاری میلان لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو و خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە لە لایەن خاتوو "دۆکاریسیا کاپلینی" بەرپرسی فەرھەنگ و ھونەریی ھەرێمی "لۆمباردیا" لە باکووری ئیتاڵیا بە سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" دەرھێنەری کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" بەخشرا و ھەروەھا خەڵاتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا لە لایەن خاتوو "ڕێزان قادر" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم وڵاتە بە "شوان عەتووف" دەرھێنەری ئەم بەرھەمە کوردییە بەخشرا.

لە کۆتایی ئەم ڕێوڕەسمەدا، لە لایەن "ئاندریا پۆرگاتۆری" Andrea Purgatori نووسەر و ھونەرمەندی ناوداری ئیتاڵی و سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھونەری سینەما"، خوێندنەوەیەک بۆ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" کرا و تیایدا باسی دیدی "شوان عەتووف"ی کرد بۆ شێوازیی پیشاندانی ئیستاتیکیانەی تراجیدیاکانی نەتەوەکەی.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھونەری سینەما" یەکێکە لە فیستیڤاڵە ھونەری و جیدییەکانی دونیا کە گرینگیی بە دیدی تایبەتی سینەماکاران و ھەروەھا بەرجەستەکردنیی

ڕۆڵی سینەما لە مێژووی ھاوچەرخ دەدات.

چواردەیەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٥٠ فیلم لە سینەماکارانی ٢١ وڵاتی جیھان لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە ڕۆژانی ١٤ تا ١٨ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە ھۆڵی "سپاسیۆ ئۆپێڕان" لە شاری میلان لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" کە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانییە و لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، تا ئێستا لە ٥٣ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و ١٣ خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە کۆمەڵایەتییەکان" لە دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سێدیسیکۆرتۆ" Sedicicortoلە شاری فۆڕڵی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و ئەم سینەماکارە کورد لە دوو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر فیلمەکەی و سینەمای کوردیی ڕوونکردنەوەیدا و سەبارەت بەو تراجیدیایانەی کە بەسەر نوتەوەی کورددا ھاتووە و ھەروەھا سەختی بەرھەمھێنانی فیلم لە ھەرێمی کوردستان ھاتە ئاخاوتن.

ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٢٢٥ فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمەکانی چیرۆکی و دیکۆمێنتاریی"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە ئەنیمەیشێنی و ئەزموونییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای نەتەوەیی"، بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی "ئەنیمەیشێن بۆ منداڵان" و ھەروەھا بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی" لە ڕۆژانی ٨ تا ١٧ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری فۆڕڵی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

 

بۆ زانیاریی زیاتر:

http://www.festivalcinemadarte.it/FCA%202015.html

http://oberdan.cinetecamilano.it/eventi/il-festival-del-cinema-darte/

http://www.sedicicorto.it/eng/selected/278-Home_&_Key.html

 

 

 

 

 

 

 مەنسوور جیھانی  ـ سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەران، بەشداریی لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" لە وڵاتی ئیسپانیا کرد.

کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home And Key لە نووسین و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف"، ساڵی پار لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" Fuencaliente Rural لە وڵاتی ئیسپانیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم و ھەروەھا لە لایەن بینەرانەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بینەران بە دەرھێنەری فیلمەکە بەخشرا و ھەر ئەوکات "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی خولی داھاتووی ئەم فیستیڤاڵە دەستنیشانکرا.

ھەر بەم بۆنەیەوە "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" لە ئیسپانیا بەشداریی کرد و دوای بینین و ھەڵسەنگاندیی فیلمەکان، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی لێژنەی ناوبژیوانی ئەم فیستیڤاڵە خەڵاتیان بەسەر سینەماکارانی سەرکەوتوودا دابەشکرد.

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، ئەنیمەیشنی و دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ھەروەھا بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١٢ تا ١٨ی ئاب / ئۆگۆست ٢٠١5 لە شاری فۆئێنکالینتێ یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی ئیسپانیا لە نزیک شاری مەدرید بەڕێوەچوو.

 

ئەکتەر و دەرھێنەری کورد "شوان عەتووف" پێشتریش لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەغداد و چەندین فیستیڤاڵی دیکەی فیلمی ناوخۆیی ئەندامی لێژنەی دادوەران بووە.

 

 

 

 

مەنسوور جیھانیـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو" لە وڵاتی کۆڵەمبیای بەدەستھێنا.

کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل"Home And Keyلە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" کە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانییە و لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو"Villavicencio  لە وڵاتی کۆڵۆمبیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی و لەڕاستیدا دوازدەیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە کوردییە بە "شوان عەتووف" بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان بەخشرا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو" پەنجەرەیەک و پلانێکی جێگرە بۆ سینەماکارانی سەرتاسەری دنیا کە لەم ڕێگایەوە لەگەڵ فیلمە نێودەوڵەتیی، ناوچەیی و نەتەوەییەکانیان ئاشنا بن و ھەروەھا بە بینینی بەرھەمی فیلمسازانی کۆڵەمبی لە چیرۆکەکانی کۆمەڵایەتیی، فەرھەنگیی، سیاسیی، ئابووریی و بە تایبەت ژیانی ئەم وڵاتە لە نزیکەوە ئاسنا بن.

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە بەشەکانی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"، "ناوچەیی"، "نەتەوەیی"، "دیکۆمێنتاریی" و کورتە فیلمەکانی "چیرۆکی"، "دیکۆمێنتی"، "ئەنیمەیشێن" و "ئەزموونی" لە رۆژانی ٢٣ تا ٢٧ تەمموز / یۆڵیۆی ٢٠١٥ لە شاری مێتا لە شاری کۆڵەمبیا بەڕێوەچوو.

ماڵ و کلیل" کە تا ئێستا لە ٥١ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و ١٢ خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی بەدەستھێناوە لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تراک سینەماتۆگرافیک"لە شاری رۆم لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "کۆمەڵایەتی" فیستیڤاڵ بە "شوان عەتووف" دەرھێنەری ئەم فیلمە کوردییە بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمیکوردستان بەخشرا.

ئەم سینەماکارە کوردە لە رێوڕەسمی کۆتایی ئەم فیستیڤاڵەدا، یازدەیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی خۆی پێشکەش بە پێشمەرگە و شەڕڤانان و بەرخۆدانی کۆبانی کرد کە لە بەرانبەر ھێرشی دڕندانەی گرووپی تیرۆریستی داعش لەم شارەدا خۆڕاگریی و خەباتیی بێوێنەیان کرد.

 

چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تراک سینەماتۆگرافیک" بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە سێ بەشی پێشبڕکێی "کۆمەڵایەتیی"، "ئەنیمەیش" و "سەربەست" لە رۆژانی ٢٥ تا ٢٨حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە قەڵای "نۆتۆنۆ" لە ناوچەی نۆتۆنۆ لە شاری رۆم لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

مەنسوور جیهانی ـ سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" بە کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" بەشداریی لە ٦٨مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" لە وڵاتی فەڕەنسا دەکات.

کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home And Key لە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کورد و بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "شۆرت فیلم کۆڕنێر" Short Film Corner لە میانەی شەست و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" لە وڵاتی فەڕەنسا دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.

بەشی "شۆرت فیلم کۆڕنێر" لە ساڵی ٢٠٠٤ و بە مەبەستیی ناساندنیی بەھرەمەندە لاوەکان، بەڕێوەبردنی ڤۆرکشۆپی فێرکاریی بۆ فیلمسازەکان بە وانە گوتنەوە لە لایەن سینەماکارانی بەرچاوی جیھان، کردنەوەی بازاڕ بۆ فرۆشی کورتە فیلمەکان و ھەروەھا بەدەستھێنانی سەرمایە بۆ پرۆژەکانی داھاتووی فیلمسازە لاوەکان دامەزراوە.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" کە بە گرینگترین، گەورەترین و ناودارترین رووداوی سینەمای جیھان ناسراوە، شەست و ھەشتەمین خولی بە سەرۆکایەتیی "تێری فریمەکس" و ھەروەھا "برایانی کۆئێن" وەکوو سەرۆکی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکیی"، بە ئامادەبوونی ئەستێرە ناودارەکانی سینەمای جیھان، ٣٥ ھەزار ستافی پیشەگەڕی بواریی سینەمای دنیا و ٤ ھەزار پەیامنێر و رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیھان و بە نمایشی فیلمی سینەمایی "سەرت ھەڵێنە" لە دەرھێنانی سینەماکاری فەڕەنسی "ئێمانۆئێل بەرکووت" رۆژی ١٤ حوزەیران / مایۆی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و بە فیلمی دیکۆمێنتی "سەھۆڵ و ئاسمان" لە دەرھێنانی "لووک ژاکێت" سینەماکاری فەڕەنسی ھەڵگری خەڵاتی ئۆسکار کۆتایی پێیدێت.

شەست و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی سەرەکیی"، بەشی پێشبڕکێی "جۆرێک روانین"، بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی رەخنەگران"، بەشی پێشبڕکێی "سینە فۆنداسیۆن" و بەشی "کورتە فیلم"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "فیلمە کلاسیکییەکان"، بەشی "سەدەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ئێنگرید برێگمان"، بەشی "سینەمای جیھان لە کان" و چەندین بەشی دیکە و ھەروەھا رێزلێنان لە چەندین سینەماکارانی ناوداری جیھان، لەوانە: پێشکەش کردنی خەڵاتی "چڵەبەڕووی کان" بە دەرھێنەر، ئەکتەر، وێنەگر و نووسەری فەڕەسنی خاتوو "ئانیس واردا"، پێشکەش کردنی خەڵاتی "کالیسکەی زێڕین" بە دەرھێنەری ناوداری چینی "جیا ژانگ کە" و ھەروەھا رێزلێنان لە دەرھێنەری ناوداری پورتوگالی "مانۆئێل دی ئۆلیڤییەرا" لە رۆژانی ١٤ تا ٢٤ی حوزەیران / مایۆی ٢٠١٥ لە شاری بەندەری کان لە باشووری وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.

کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی جیھانیدا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و ١٠ خەڵاتی گرینگیی بەدەستھێناوە، بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی و لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە.

ئەم فیلمە کوردییە لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی "کۆمەڵایەتیی" لە ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینە فیلم" Cine Film لە شاری رۆم لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم بە "شوان عەتووف" دەرھێنەری ئەم فیلمە بەخشرا.

مەنسوور جیهانی ـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" دوو خەڵاتی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "تکسی کاتالۆنیا" لە وڵاتی ئیسپانیا و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە سلێمانی بەدەستهێنا.

کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home And Key لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی کە لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 8 کانوونی یەکەم / دیسەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "تکسی کاتالۆنیا" Txicatalunya لە وڵاتی ئیسپانیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.

ئەم خولەی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی "تکسی کاتالۆنیا" بە تەرکیز لەسەر "شووناس و زاکیرە لە کورتە فیلمدا" و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆر لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری بەرشەلۆنە لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە سەبارەت بە کورتە فیلمی کوردی "ماڵ و کلیل" لەو بڕوایەدابوون کە ئەم فیلمە زۆر بە سادەیی و بە شێوەیەکی شاعیرانە توانی سەد ساڵی ڕابردووی کورد و هەموو ئەو تراژیدیانەی کە بەسەریاندا هاتووە بە باشی نیشانی ئێمە بدات.

ئەم کورتە فیلمە 15 خولەکییە هەروەها بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" ڕۆژی 10 کانوونی یەکەمەم / دیسەمبەری 2014 لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانینی بینەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە بەدەستبێنێت.

ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی 48 فیلم لە 13 وڵاتی جیهان، لە لایەن ڕێکخراوەی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و بە هاوکاریی ماڵی سینەما و چەندین کۆمپانیای کەرتی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە لە ڕۆژانی 4 تا 10ی کانوونی یەکەم / دیسەمبەری 2014 لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە کە ڕەمزی داپڵۆسنی سەردەمی بەعسییەکان بوو، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 21 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" O Curt لە شاری ناپۆلی لە ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 19 تا 22ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

 

 

 

مەنسوور جیهانی ـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی "شوان عەتووف" خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لە وڵاتی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا کاتژمێر 30/7ی ئێوارێی ڕۆژی 21 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" O Curt لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

ئەم کورتە فیلمە 15 خولەکییە کە لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لەگەڵ 17 کورتە فیلم لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئێران، تورکیا، ئیتاڵیا، ڕووسیا، سووریا، ئەمەریکا و هۆنگ کۆنگ ڕکابەری کرد و شەشەمین خەڵاتی خۆی بەدەستهێنا و لە 30 فیستیڤاڵی دیکەی جیهانیشدا بۆ وەرگرتنی خەڵات لە پێشبڕکێی سەرەکییەکاندایە.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" بریتی بوون سینەماکارە ناودار و بەئەزموونی وڵاتی ئیتاڵیا، لەوانە: "دانییەل جیپری" ـ بەڕێوەبەرەی وێنەگرتن و سەرۆکی لێژنەی دادوەران، "جۆزێپێ بۆرۆنێ" ـ ڕەخنەگری فیلم و مێژوونووسی سینەما، "مۆرۆزیۆ برۆچی" ـ سیناریۆنووس و "کلۆدیۆ دی بیاجیۆ" ـ ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر.  

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی "پێشبڕکێی ناپۆلی"، بەشی "پێشبڕکێی ئەنیمەیشن"، بەشی "پێشبڕکێی لێجێرۆ" و بەشی "پێشبڕکێی خوێندکاری" و هەروەها بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی" لە ڕۆژانی 19 تا 22ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی" Fiati Corti لە شاری ڤینیس لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

 

 

 

مەنسوور جیهانی ـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی "شوان عەتووف" خەڵاتی تایبەتى لێژنەى دادوەرانى فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی" لە وڵاتی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

 

کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" Home & Key لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی" Fiati Corti لە شاری ڤینیس لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا بە شێوەیەک کە بۆ ماوەى دوو خولەک چەپڵە باران کرا و بووە جێگەى سەرسامى ئامادەبووان و لە لایەن لێژنەى دادوەرانى ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتى پێبەخشرا.

 

بە ئامادە بوونى پارێزگارى شاری ڤینیس ئێوارەى ڕۆژی 7 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 خەڵاتەکانى فیستیڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی" دابەشکرا و تێیدا کورتە فیلمى "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانى سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" خەڵاتى تایبەتى لێژنەى دادوەرانى بەدەستهێنا.

"شوان عەتووف" پاش وەرگرتنى خەڵاتەکە لەسەر ستێج ئەو وێنەیەى سەر سینگى پیشانى ئامادەبووان داو گووتى: ئەمە یەکێکە لە گەریلا و پێشمەرگە ئازاکانى کۆبانى، کە ئێستا بۆ ئازادى هەموو دنیا دەجەنگن و داواى کرد چەپڵە بۆ پێشمەرگە و گەریلا لێبدەن، ئامادەبووانیش بە گەرمى چەپڵە بارانیان کرد.

 ئەم سینەماکارە کوردە لە درێژەی قسەکانیدا سوپاس گەل و حکوومەتى ئیتاڵیاى کرد  کە هاوکارى کورد دەکەن.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمی کۆتایی فیستیڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی"، سوپاسنامەى خاتوو "ڕێزان حەمە ساڵح قادر" نوێنەرى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیتاڵیای بۆ فیستیڤاڵەکە و هونەرمەند "شوان عەتووف" خوێندرایەوە کە وەک هونەرمەند بەشدارە لە ناساندنى ئازارى گەلەکەى، ئەم هەڵوێستانە بووە جێگەى سۆزى زۆرى ئامادەبووان.

 

پاشان سەرۆکى لیژنەى داوەرانی ئەم فیستیڤاڵە "پارتیلۆ ئاتۆلۆدى" باسى هۆى بەخشینى خەڵاتەکەى کرد بە کورتە فیلمى "ماڵ و کلیل" کە زمانێکى سینەمایى بەرزى هەیە و بەتایبەتى لە ڕووى سینەماتۆگرافییەوە بەرز نرخاندى.

 

"ماڵ و کلیل" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاریکا ناتیوا" Arica Nativa لە وڵاتی چیلی نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.

 

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، ئەنیمەیشنی و دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 9 تا 19ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2014 لە وڵاتی چیلی بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

مەنسوور جیهانی ـ کورتە فیلمی کوردی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاریکا ناتیوا" لە وڵاتی چیلی بەدەستهێنا.

ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت کە کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home & Key لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاریکا ناتیوا" Arica Nativa لە وڵاتی چیلی نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.

"ماڵ و کلیل" بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گرینگە لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی ئیسپانیا، ڕووسیا، ئەمەریکا، مەکزیک، ئەڕژانتین، ڤێنزۆئێلا و چەندین وڵاتی دیکە لە ڕکابەریدا بوو. 

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، ئەنیمەیشنی و دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 9 تا 19ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2014 لە وڵاتی چیلی بەڕێوەچوو.

ئەم کورتە فیلمە کوردییە تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداری کردووە و خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەران و هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی لە لایەن بینەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی کورتە فیلمەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" لە وڵاتی ئیسپانیا و هەروەها خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی کورتە فیلمی "بەهرە نوێیەکان" لە 26ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گیرۆنا" لە وڵاتی ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

"ماڵ و کلیل" هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی 14ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ماڵی هونەریی ڤیدیۆیی "ئۆاهم" لە شاری مەدرید لە ئیسپانیا، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئێست" لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کراتکۆفیل پلووس" لە شاری بانجالۆکا لە بۆسنی و هێرزێگۆڤین، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاندگراوند"ی لە شاری مۆنیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئۆکسێ" لە شاری هامبوورگ لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "شوناس" لە شاری باڕشلۆنە لە وڵاتی ئیسپانیا، لە فیستیڤاڵی فیلمی "هال ئۆف لایت" لە وڵاتی کۆلۆمبیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیمبڵدۆن" و لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "شۆرتە بیلۆ" لە وڵاتی بەریتانیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فینە کۆرتییە" لە وڵاتی ئیتاڵیا، لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان فیلمی"ئیڤام ئام"، "کوترا کۆرتینی" و "ماربیلا پێرلا یدنستات" لە وڵاتی ئیسپانیا، و هەروەها چەندین فیستیڤاڵی دیکە چۆتە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم کورتە فیلمە 15 خولەکییە هەروەها لە ڕۆژانی 19 تا 22ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" O Curt لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایش دەکرێت.

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی