"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە ئێران دیداریی کرد.

رۆژی سێشەمە رێکەوتی 9/2/2016 "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازیی لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی کرا.

"سێرگێی سوشکۆڤ" ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە گرنگییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد بەرز بکەنەوە. هەروەها باسی لەوەکرد کە ڕووسیا، کورد بە دۆستی خۆی دەزانێت.

لەلای خۆیەوە "نازم دەباغ" ڕاوبۆچوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیلەمەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بۆ سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە تارانڕوونکردەوە هەروەها باسی لە پێویستییە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەبواری هاوکاریی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکاریی کردنی ئەو ئاوارانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.

 

 

Read کد خبر: 1777

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی