ڕوونکردنەوەی "نازم دەباغ" سەبارەت بە پرسی ڤیزا و دواییە گۆڕانکارییەکانی

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئاژانس" گوتی: سەبارەت بە راگرتن و پێدانی ڤیزا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەردان و چارەسەرکردنی نەخۆشی، کاری بازرگانی و هەروەها گەشتیاری بە شێوەیەکی سنووردار بەم پێیە رێگەیان پێدەدرێت و ئێرانیش دەستی پێکردۆتەوە و لە پێشتریشدا بە شێوەیەکی سنووردار، ڤیزەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە کە بۆ چارەسەریی نەخۆشی و کاری بازرگانی سەردانی ئەم وڵاتەیان کردبێت.

 

گوتیشی: بەڵام ئێستاکە بە شێوەیەک کە بڵێین گەڕانەوە بۆ دۆخێک کە دەکرێت لە دۆخی جاران نزیک بێتەوە، سنوورەکان بۆ هاتووچۆ کردن کراوەتر بوون. ئەگەرچی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە لە سەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی و هەروەها وەزارەتی ناوخۆ دەریان کردووە، هاوڵاتیانی ئێرانی دەتوانن بێن بۆ هەرێمی کوردستان و بەرانبەر بەوەشەوە دیسان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئەوەی ئەمڕۆکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بۆ ئێران بێن بە بێی سنووردار، هەموو کەسێک کە کاری چارەسەرکردنی نەخۆشی و کاری پزیشکیان هەبێت دەتوانێت سەردانی کونسولگەرییەکانی ئەم وڵاتە لە هەولێر و سلێمانی بکات و ڤیزایان پێدەدرێت. هەر وەکوو چەند رۆژ پێش ئێستاش ڕوونکردنەوەکەی کونسوولی ئێران لە هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدەن کە سەردانی ئێران بکەن.

 

لینکی چاوپێکەوتن:

https://m.facebook.com/azhans.krd/videos/نازم-دەباغ-نوێنەری-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان/668008720774932/?depth=1

Read کد خبر: 2406

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی