هەر‌ێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى ئیسپانیا له عیراق ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز خۆسێ مارییا فێررێ باڵیۆزى ئیسپانیا له عیراق كرد كه جارى یه‌كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و بارودۆخى ئه‌منى له به‌غدا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى وڵات و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه به گشتى تاوتوێ كرا و، به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانى نیگه‌رانیى خۆى له پێشهات و نائارامییه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وێڕاى خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى و نائارامى له زۆر شوێنى عیراق، كه‌چى ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دوایى كه له هه‌ولێر بووه، بارودۆخێكى ته‌واو جیاواز و ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى بینیوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى تیرۆر و ڕۆڵى ئیسپانیا له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا باس كرا و، تیشك خرایه سه‌ر گرنگیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانى ڕوونى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ساز ده‌كات و پشتگریى ئیسپانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق له جه‌نگى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان كرده‌وه و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل ئیسپانیا ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئیسپانیا ڕۆڵى خۆى له جه‌نگى دژى تیرۆردا بگێڕێت و له پرسى ئاواره و په‌نابه‌رانیشدا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات. به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌ره به په‌یوه‌ندییه بازرگانى و سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانى ئیسپانیا هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و كارى تیادا بكه‌ن.
پرسى به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا و گرنگیى ئه‌و به‌شداریكردنه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى و ئێستا و داهاتووى عیراق، به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
ئه‌مه‌ریكا و دۆستانی، له هاوكاریكردنی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ’’تۆنی بلینكن’’ جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، بارودۆخی ئێستای ئه‌منی، پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عیراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، كه له لایه‌ن شاندی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقیان له قه‌ڵه‌م درا، تاوتوێ كران، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشییان له هه‌رێم و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه كرد كه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌ستنیشان كراون.
باری ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عیراق و پێویستیی هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كه پێویسه له لایه‌ن خودی عیراقییه‌كانه‌وه و به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریی زیاتری لایه‌نه سوننییه‌كان و هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی ناوچه جیاجیاكانی عیراق بۆ وه‌ده‌رنانی تیرۆرستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، خرایه به‌ر باس.
شانده‌كه ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا نواندوویانه و به‌شێكی زۆریان له‌و ناوچانه ئازاد كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كۆنترۆل كرابوون، هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی مه‌یدانیشیان به‌رز نرخاند و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه خۆیان زۆرێك له‌و ناوچانه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كاتێك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی تیرۆرستان بووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا بێ هیچ دوودڵییه‌ك به هانایه‌وه هات و هاوكاری كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی له پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسیان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌و توانا كه‌مانه‌ی هه‌یه‌تی، به سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری له ئامێز گرتووه و داڵده‌ی داون و ئه‌مڕۆ له كوردستان جێگیر بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له میانی دیداریان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، زۆر به ڕوونی هه‌ستیان به‌و پێزانینه كردووه كه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یانه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زۆر به ڕێكوپێكی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه بوونه‌ته‌وه.
باسكردن له مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی عیراق و سووریا به گشتی و كۆبانێ به تایبه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و تیایدا ڕوونیان كرده‌وه كه بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری داعش بۆمباران ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، زۆر به نیگه‌رانیشه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كه و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه حكوومه‌تی فیدرالی عیراق زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به تایبه‌تی پرسی بودجه و مووچه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه له نێوان هه‌ردوولادا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و ئه‌و تێبینی و تێڕوانینانه‌ی كرد كه له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێزانینه‌ی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به خۆیان و سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌مه‌ریكا كرد كه به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هاتوون و له كاتی پێویستدا دۆستانی خۆیان جێ نه‌هێشت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌شێكه له نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له سه‌ر وڵاته‌كه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی جددی به‌شداری له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات تاكوو سه‌ركه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ببێت و هێزی دڕنده‌ی داعش له‌ناو بچێت، له هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای كرد له‌پێناو چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا بكات.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا و ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه، چه‌ندین بیروڕا ئاڵوگۆڕ كران و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی داوای كرد هاوكاریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌رانه‌تر ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان ببێته‌وه.
به‌ریتانیا له هاوكاریكردنی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كاتێك ئه‌مڕۆ له به‌غدا بووه، هه‌ستی به هه‌بوونی كه‌شێكی ئه‌رێنی كردووه له ئه‌نجامی بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا و ناردنی وه‌زیره كورده‌كان بۆ به‌غدا، كه ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی لای به‌غدا دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا هه‌نگاو بنێت.
هه‌روه‌ها ستایشی به‌ریتانیای بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا بۆ پێشوازیكردنیان له ئاواره و په‌نابه‌ران، كه وێڕای سنوورداریی تواناكانیش، به هانایانه‌وه چوون و داڵده و په‌نایان داون، كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردوون و زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كردوون. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاتری ئاواره و په‌نابه‌ران بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی زستان، هاوكاری بكرێن.
ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆرستانیش، ڕۆڵی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعشدا به قاره‌مانیه‌تی له قه‌ڵه‌م دا، كه توانیویانه مه‌ترسیی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه و زۆر شوێن له ده‌ست تیرۆرستان ڕزگار بكه‌ن. هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و تیرۆرستان له‌ناو به‌رن، له‌وه‌شدا هاوكار ده‌بن كه عیراق خۆی بتوانێت له بواری شاره‌زایی و پسپۆڕیی سه‌ربازیدا بچێته پێشه‌وه و كاراتر شه‌ڕی دژی تیرۆر بكات.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ش، ڕوونی كرده‌وه كه به‌ریتانیا خوازیاری په‌ره‌پێدانی هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه و به‌تایبه‌تیش به‌و هه‌موو پرس و بابه‌تانه‌وه پابه‌نده كه له دوایین سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ له‌نده‌ن باس كراون، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كاركردن له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی هێڵی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێردا به‌رده‌وامه و هه‌وڵ ده‌درێت په‌له‌ی لێ بكرێت كه بۆ هه‌ردوولا سوودبه‌خش ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌س به به‌ریتانیا كرد كه له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به تایبه‌تیش سوپاسی بڕیاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد كه پشتگیری له هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاریی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، بۆیه پێویسیتی به هاوكاریی زیاتر و جددیتری نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه خه‌ریكه په‌نابه‌رانی كۆبانێ و ئاواره‌ی زیاتری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له دوایین بڕیاری هه‌رێمی كوردستان كرد به ناردنی وه‌زیرانی خۆی بۆ به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادیدا و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی، ڕایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ش شاندێكی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. دوای ئه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌روه‌ی به‌ریتانیا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
لە سەرەتای كۆنگره ڕۆژنامەوانییەکەدا به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیران ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ڕۆڵی بەریتانیامان کرد، لەمەڕ ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییەی لە هەموو عێراق و هەر‌ێمی کوردستان دەیکات. ئاماژه‌ی بەوەش دا کە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو پەنابەری ناوخۆی و دەرەوەمان هەیە و ئاشکرای کرد کە داوای هاوکاریمان لە بەریتانیا کردووە و سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای کرد کە سەردانی هەر‌ێمی کوردستانی کردووە.
به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش فیلیپ هامۆند خۆشحاڵی خۆی لە یەکەم سەردانی خۆی بۆ هەر‌ێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونە سیاسی و سەربازییەکان کراوە و لە دژی داعش هاتوونەتە پێش. گوتیشی پرسێکی مرۆی لە ناوچەدا هەیە و تاوتوێی هاوپەیمانییەتییەکی گەورەمان کردووە. هاوکات رایگەیاند کە لە تواناکانی پێشمەرگە بەرامبەر داعش سەری سووڕماوە و دووپاتی کردەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەیە پشتیوانیی سەربازی و مرۆییی هەر‌ێمی کوردستان بکات. هه‌روه‌ها نەیشاردەوە کە هەرێم تەحەددای گەورەی لەبەردەمدایە، بەڵام گوتی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە ڕووبەرووبوونەوەی داعشدا بە تەنیا نابن.
هەر لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا به‌ڕێز فیلیپ هامۆند ئاماژەی بەوە دا ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو وێنانە دەبینەوە کە لە کۆبانێ ڕوو دەدەن، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پرۆژەیەکی درێژخایەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هەیە و هاوپەیمانەکان لە پڕۆژەیەکی هاوبەشدا دەیانەوێ گرووپی تیرۆریستیی داعش بنه‌بڕ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیرانی هەر‌ێمی کوردستان سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بەڵام گوتیشی هەر‌ێمی کوردستان پێویستی بە چەکی قورسی وەکوو دژەتانک و هەلیکۆپتەر هەیە، چونکە دەبێ ئێمەش هاوشێوەی چەکەکانی داعشمان پێ بێت. هاوکات سەبارەت بە چوونی وەزیرەکانی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند: بڕیارمان داوە وەزیرەکانمان بۆ بەغدا دەچن و دوای چوونی ئەوان کاتێک دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی ئێمەش بە شاندێكه‌وه بۆ چارەسەری کێشەکان دەچینە به‌غدا.
میلادینۆف: به‌شداریی جددیی كوردستان له حكوومه‌تی عیراقدا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی له به‌ڕێز نیكۆلای میلادینۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی عیراق و جموجۆڵی تیرۆرستان و دوایین پێشهاته مه‌یدانی و ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان و، بارودۆخی سووریا و كۆبانێ تاوتوێ كران و، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان، تاوتوێ كران. هه‌روها باس له پێویستیی به‌رده‌وامی و فراوانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چه‌كی قورس و مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه.
ڕه‌وشی مرۆیی و بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له كوردستان به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرایه و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونی كرده‌وه ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستی به ئاواڕدانه‌وه‌ی زۆر جددیتری عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێگاوه‌یه و ئه‌گه‌ر كاری باشتر له‌مباره‌یه‌وه نه‌كرێت، بارودۆخه‌كه سه‌خت و دژوارتر ده‌بێت و ڕه‌وشی مرۆیی له كه‌مپه‌كاندا خراپتر ده‌كات، چونكه به توانا سنوورداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، ناتوانرێت وه‌ك پێویست هاوكاریی ئاواره‌كان بكرێت.
له دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا كرا و، به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه دوای دانوستاندن و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن، سوپاسی هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی و UNی كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای داوه. هه‌روه‌ها پێشوازی له پێشنیاری شانده‌كه كرد كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكات. لای خۆیه‌وه به‌ڕێز میلادینۆف ڕوونی كرده‌وه كه به‌شداریی جددیی هه‌رێم له حكوومه‌تی عیراقدا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە هەر‌ێمی كوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13/9/2014 بەڕێز فلیپ هامۆند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە یاوەری شاندێكی باڵا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەر‌ێمی كوردستان و لەلایەن بەڕێزان كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ‌و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەر‌ێمی كوردستان و كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەر‌ێمی كوردستان لە بەریتانیا پێشوازیان لێكرا.
بڕیارە فلیپ هامۆند لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەر‌ێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەر‌ێمی كوردستان و گەورە بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/10/2014 له سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له ئێدوارد ئۆكدێن به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و جەنەڕاڵ سێر سیمۆن نێرده‌ی ئاساییشی بریتانیا بۆ هەر‌ێمی كوردستان و فرانك باكێر بالیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سیاسی و سه‌ربازی جكوومەتی بریتانیا.
له دیدارێكدا، كه هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا و فەریق شێروان و جه‌بار یاوه‌ر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەر‌ێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی حكوومەتی بریتانیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پشتیوانییەی پێشكەشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووە.
دواتر سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه لە بەرەكانی شەڕ ئەوەی خستەڕوو كە كوردستان ڕووبەڕووی شەڕێكی درێژخایەن لەگەڵ دوژمنێكی سەرسەخت و تاوانبار بووەتەوە كە هەڕەشەیە بۆسەر هەموو لایەك. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كرد كە هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه له‌ڕووی پڕچه‌ككردنه‌وه ئابلووقه‌ی خرابووه سه‌ر، به‌ڵام قاره‌مانانه ڕووبەڕووی ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بوویەوە كە ئیمكانیاتی دەوڵەتێكی لەبەردەستدایە و توانی زوو تاكتیكی تیرۆریستان بزانێ و ڕێ لە پێشڕەوییان بگرێ و له چه‌ندین ناوچه‌دا پاشه‌كشه‌یان پێ بكات و شكستیان بدات.
هەر لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی بریتانیا هێمای بە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەر‌ێمی كوردستان دا و ئەوەی خستەڕوو كە قورسایی ئەم شەڕە سەخت لەسەر شانی كوردستانە و كوردستان هەموو جیهان شەڕی داعش دەكات و پیرۆزباییشی لە سەرۆك بارزانی و هێزەكانی پێشمەرگە كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لەدژی داعش بەدەست هاتووە. وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەرچاوڕوونییەكی زیاتریان هەیە.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییەتیی له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش كرا و جەخت لەوە كرایەوە كه لەناوبردتی تیرۆریستان هەوڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سەربازی و سیاسی و ئابووری ده‌وێ و پێویسته سه‌رچاوه داراییه‌كانی وشك بكرێت و ئازادی هاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت و پێویست ده‌كات له‌رووی فكریشه‌وه زانایانی ئایینی و رۆشنبیران و ناوەندە هزرییەكان بەڕووی تیرۆریستان‌دا بێنەوە چونكە ئەم هەڕەشەیە هەڕەشەیەكی جدییە و هەموو لایەك دەخاتە ژێر مەترسی.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزەكانی هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا بۆ ئەوەی ئامانجە سەربازییەكانی تیرۆریستان بە شێوەیەكی كاریگەر لەناوببردرێن و ژیانی خەڵكی سڤیلیش بە باشترین شێوە بپارێزرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كرا، له‌وباره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی خستەڕوو كه سه‌ركردایه‌تیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بڕیاری داوه به‌شداری پڕۆسەی سیاسیی عێراق بێت و پشتیوانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بكات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دووباره رێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق كرا، كه پێویسته هاوسه‌نگی تێدا بێت و ڕۆڵ و به‌شی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو بگیردرێت.
قسەكردن لەبارەی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌كه له به‌هێزتركردنی هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی لە دژ به تیرۆریستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەر‌ێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەر‌ێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات