هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتیی نوێی ئەڵمانیا كرد
بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 15ى دیسه‌مبه‌رى 2014، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە به‌ڕێز جۆرج ئنزوێیلەر كونسوڵی گشتیى تازەى ئەڵمانیا لە هەرێمى كوردستان کرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا، بەڕێز ئنزوێیلەر بە بۆنەى دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه‌ى لە هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و هیواى خواست بتوانێ ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان بباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتره‌وه. هەروەها ستایشى حكوومەت و گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرستانی داعش و پێشوازیكردن لەو ژمارە زۆرەی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان. هاوكات پشتیوانی و پشتگیریی حكوومەتی ئەڵمانیاى بۆ حكوومەتی هەرێم، لە ڕووی مرۆیی و سەربازییه‌وه، دووپات كردەوە.
به‌ڕێز کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا خواستى وڵاتەکەیشى بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە ڕووى سیاسى و ئابوورى و بازرگانییه‌وه دووپات کردەوە و لەمبارەیەوە گوتى: ژمارەیەکى زۆرى کۆمپانیاى ئەڵمانی، بەشداریى کارایان لە پیشانگاى هەولێرى نێودەوڵەتیدا کرد کە ئەم هەفتەیە بەڕێوە چوو. هەروا گوتى: ئێمە هانى کۆمپانیاکانمان دەدەین بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێ‌كرد و و پشتیوانی و پشتگیریی حکوومەتى هەرێمى بۆ بەڕێزیان دووپات كردەوە بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان. هاوكات سوپاس و پێزانینی گەل و حكوومەتی هەرێمی کوردستانى بۆ پشتگیریی حكوومەتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی و مرۆیی و كردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان بۆ پۆلێك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەربڕی. لەمبارەیەوە گوتى: ئێمە زۆر بە بایەخەوە دەڕوانینە تەواوى یارمەتییە سەربازى و مرۆییەکانى حکوومەتى ئەڵمانیا و ئومێدەوارین ئەو هاوكاریانە بەردەوام بن.
له دیداره‌كه‌دا هەردوولا باسیان لە پەیوەندیى نێوان هەولێر و بەغدا و ڕەوشی ئێستای هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەكە لە ڕووی سیاسی و مرۆییه‌وه کرد و مەترسییەکانى داعشیان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریى تەواوى ناوچەکه تاوتوێ كرد. لەمبارەیەوە به‌ڕێز کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا پشتیوانیى وڵاتەکەى بۆ ئەو ڕێکكەوتنەى لە نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدڕاڵ ئەنجام دراوە، دووپات کردەوە و هیواى خواست ئاکامى باشى لێ بکەوێتەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زیاتر بەرەوپێشبردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیادا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی كە لە نێوان هەردوو گەلی كورد و ئەڵماندا هەیە.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ کاروباری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی کۆبووه‌وه
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌که‌یدا بۆ به‌ریتانیا چاوی که‌وت به دێسمۆند سوه‌ین وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و ژماره‌یه‌ك له کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌که.
له دیدارێکدا که خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا ئاماده‌بوو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه سوپاسی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی به‌ریتانیای کرد له هاریکاریکردنی گه‌لی کورد له بواره‌کانی مرۆیی و سه‌ربازی.
له لایه‌کی تره‌وه ئاماژه‌ی به بارودۆخی په‌نابه‌رانی کوردستان کرد به تایبه‌ت له‌م کات و ساته‌دا که ده‌چینه ناو وه‌رزی زستان و که‌ش و هه‌وا ڕوو له ساردی و به‌فر و بارانی زیاتر ده‌کات. هه‌روه‌ها ووتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بارودۆخێکی دارایی خهراپدایه ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه، ئه‌و دوو هۆکاره‌ش وایانکرددوه که حکومه‌تی هه‌رێم بارقورسیه‌کی یه‌کجار زۆری بکه‌وێته سه‌ر له بواری دابینکردنی کۆمه‌ك و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه. له هه‌مانکاتیشدا له‌گه‌ڵ ستایشکردنی ڕۆڵی گه‌وره‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا، داواشی کرد که هاریکاریه‌کان زیاتر بکه‌ن و کار بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاریکاریه مرۆییانه‌ی که بۆ کوردستان ده‌نێردرێت به‌شێکی له ڕێگای ڕێکخراوه ناحکومیه‌کانیش به سه‌ر ئاواره‌کان دابه‌ش بکرێت. فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها ووتی: " هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه له کوردستان ده‌رگاکانمان واڵا کردووه بۆ لێقه‌وماوان و په‌نابه‌ران. ئیستاش که‌مه نه‌ته‌وه و ئایینه‌کانی ناوچه‌ی موسڵ به تایبه‌تی و عیراق به گشتی ڕوویان له کوردستان کردووه و ئێمه‌ش گیانیان ده‌پارێزین و به پێی تواناش هاریکاری مرۆییمان کردوون، به‌ڵام پێویستیمان به هاریکاری زیاتری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌و بواره‌وه."
هه‌ر له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه داوای له به‌ریتانیا کرد له ڕێگای هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه کۆمه‌کی دارایی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه په‌یدا بکات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رێکی زیاتر بێت بۆ په‌یداکردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان. له لایه‌کی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که حکومه‌تی فیدراڵ تا ئێستاش نه‌هاتۆته پێش و وه‌ك پێویست هاریکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه ناکات. هه‌روه‌ها ووتی جگه له‌وه‌ی که حکومه‌تی فیدڕاڵ نزیه‌که‌ی 16 ملیار دۆلار قه‌رزداری حکومه‌تی هه‌رێمه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی بڕیوه، ئاماده‌ش نه‌بووه یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه بدات که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان خه‌ڵکی به‌شه‌کانی تری عیراقن.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ کاروباری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا حکومه‌تی وولاته‌که‌ی بڕی 16.5 ملیۆن پاوه‌ندی تر ته‌رخاند ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی کوردستان و له ڕێگای ڕێکخراوه‌کانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت.
پرسی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش‌یش به‌شێکی تری دیداره‌که بوو. وه‌زیره‌که‌ی به‌ریتانیا ووتی که کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ڕۆڵی سه‌ره‌کی له شه‌ڕکردن له گه‌ڵ داعش له ناوچه‌که ده‌بینێت و ووتیشی حکومه‌تی ووڵاته‌که‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دابێت بۆ کوردستان ده‌یکات. هه‌روه‌ها ووتی ووڵاته‌که‌ی له بواری هاریکاریکردنی په‌نابه‌رانی کوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت و کاریش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه بێت. هاوکات سوپاسی حکومه‌تی کوردستانیشی کرد که له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ته‌نگژه‌و قه‌یران، توانی به باشترین شێوه پێشوازی له‌و په‌نابه‌رانه بکات و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین بکات.
شوان عەتووف خەڵاتی تایبەتی فیستیڤاڵی فیلمی "ئۆ کورت" لە ئیتاڵیای بەدەستهێنا
مەنسوور جیهانی ـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی "شوان عەتووف" خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لە وڵاتی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.
کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا کاتژمێر 30/7ی ئێوارێی ڕۆژی 21 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" O Curt لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.
ئەم کورتە فیلمە 15 خولەکییە کە لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لەگەڵ 17 کورتە فیلم لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئێران، تورکیا، ئیتاڵیا، ڕووسیا، سووریا، ئەمەریکا و هۆنگ کۆنگ ڕکابەری کرد و شەشەمین خەڵاتی خۆی بەدەستهێنا و لە 30 فیستیڤاڵی دیکەی جیهانیشدا بۆ وەرگرتنی خەڵات لە پێشبڕکێی سەرەکییەکاندایە.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" بریتی بوون سینەماکارە ناودار و بەئەزموونی وڵاتی ئیتاڵیا، لەوانە: "دانییەل جیپری" ـ بەڕێوەبەرەی وێنەگرتن و سەرۆکی لێژنەی دادوەران، "جۆزێپێ بۆرۆنێ" ـ ڕەخنەگری فیلم و مێژوونووسی سینەما، "مۆرۆزیۆ برۆچی" ـ سیناریۆنووس و "کلۆدیۆ دی بیاجیۆ" ـ ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی "پێشبڕکێی ناپۆلی"، بەشی "پێشبڕکێی ئەنیمەیشن"، بەشی "پێشبڕکێی لێجێرۆ" و بەشی "پێشبڕکێی خوێندکاری" و هەروەها بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی" لە ڕۆژانی 19 تا 22ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی" Fiati Corti لە شاری ڤینیس لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.
نوێنەری حکومەت لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستنیشانکرا
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەگواستنەوەی راژەی خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بۆ نوێنەرایەتی حکومەت لە ئەمەریکا.
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لەژێر رێنماییەکانی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، و لەبەر گرینگی نووسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکاو بەتاڵی ئەم پۆستە بۆ ماوەیەک، حکومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو بەیانى به نوێنەرى تازەی حكومەت دەستنیشان کرد.
شیاوى باسە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان 14 نوێنەرایەتی لە دەرەوەی وڵات هەیە.
هیندیستان كونسوڵگەری گشتی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە
ئەمڕۆ بەڕێز كاروان جمال جێگري بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەت پێشوازي لە باڵيۆز (سەنجاي ڕەنا) نێردەي تايبەتي وەزارەتي دەرەوەي هينديستان بۆ كاروباري هاوڵاتياني هيند لە عێراق و هەرێمي كوردستان كرد كە بە مەبەستي پتەوكردني پەيوەنديە دوولايەنەكاني نێوان هەرێم و ووڵاتي هينديستان سەرداني هەرێمي كردبوو.
لەسەرەتاي كۆبوونەوەكەدا بەڕێزيان خۆشحاڵي خۆي بە سەردانەكەي بۆ هەرێمي كوردستان دەربڕي و ستايشي لايەنە پەيوەنديدارەكاني حكومەتي هەرێمي كوردستاني كرد بۆ پێشكەشكردني ئەو هاوكاري و كارئاسانيانە بۆ كردنەوەي كونسوڵي گشتي هينديستان لە هەرێمي كوردستان كرد.
پاشان، باڵيۆزي ناوبراو ئاماژەي بە مەبەستي سەردانەكەي بۆ هەرێم كرد كە ئەويش گرتنەبەري ئەو ڕێكارە ياسايانەيە بۆ كردنەوەي كونسوڵي گشتي ووڵاتەكەي لە پايتەختي هەرێم و برەودان بە پەيوەنديە ديبلۆماسي و بازرگانيەكان لەگەڵ هەرێمي كوردستان كرد. بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێزيان هەرێمي كوردستان بە ناوچەيەكي لەبار ناوبرد بۆ بانگهێشتكردني كۆمپانيا هينديەكان و ئەنجامداني كاري وەبەرهێنان تيايدا.
لەلايەن خۆيەوە بەڕێز كاروان جمال خۆشحاڵي خۆي بۆ ئەم هەنگاوەي حكومەتي هينديستان لە هەرێم دەربڕي و بە هەنگاوێكي گرنگي زاني بۆ دروستكردني پردي پەيوەندي ديبلۆماسي و ئاڵوگۆركردني پەيوەنديە بازرگاني و ئابوري و كەلتوري نێوان هەردوولا. پاشان، ستايشي ئەزمووني ديموكراسي حكومڕاني ووڵاتي هينديستان كرد كە توانيويەتي هەموو پێكهاتە نەتەوەيي و ئايينەيە جياجياكان لەژێر يەك چەتري بەرێوبردن كۆبكاتەوە.پاشان، لەتەوەرەيەكي تري كۆبوونەوەكەدا، باڵيۆزي ناوبراو ئاماژەي بە هێرشەكاني ئەم دواييەي ڕێكخراوي داعش بۆ سەر عێراق و ناوچەكرد كە تيايدا ژمارەيەك هاوڵاتي هيندي لەلايەن ڕێكخراوي ناوبراو دەستگيركران. هاوكات، بەڕێزيان ستايشي هەوڵەكاني حكومەتي هەرێم و دەزگا ئاسايشەكاني هەرێي كرد كە بە هەماهەنگي سوپاي عێراق توانيان ژمارەيەك پەرستياري هيندي لە ناوەڕاستي عێراق ڕزگار بكەن و پاشان گواستنەوەيان بۆ هەرێمي كوردستان.
لە دوايدا هەريەك لە پرسەكاني كرێكاراني هيندي و كۆمپانيا هينديەكان لە هەرێمي كوردستان و پەيوەنديە بازرگاني و ئابوريەكان و دابينكردني كورسي خوێندن بۆ قوتابياني كورد لە زانكۆكاني هينديستان تەوەرەيەكي تري كۆبوونەوەكە بوو.
له له‌نده‌ن فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆبووه‌وه
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌که‌یدا بۆ به‌ریتانیاک فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاوی که‌وت به تۆبایه‌س ئێڵوود وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا تۆبایه‌س ئێڵوود وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆشحاڵی حکومه‌تی ووڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی به ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان به‌غدا و هه‌وڵێر و هیوای خواست که له ده‌رئه‌نجامدا ڕێککه‌وتنێکی دوورخایه‌نی کۆنکریتی لێ بێته ئاراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیه پێشکه‌وتووه‌کانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستاندا و ووتیشی که ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام ده‌بن و به‌ریتانیا له ڕووه‌کانی سه‌ربازی و مرۆیی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاریکاریکردنی کوردستان. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی بۆ چالاکی کۆمپانیا به‌ریتانیاکان له کوردستان نیشاندا و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌وان کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا زیاتر و چالاکانه تر کاره‌کانیان له کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا که خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا ئاماده بوو، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کوردستان به چاوێکی گرنگه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌کات و سوپاسی حکومه‌تی به‌ریتانیای کرد بۆ ئه‌و هه‌موو هاریکاریه سه‌ربازی و مرۆییه‌ی که پێشکه‌شی کوردستان ده‌کات. هه‌روه‌ها سوپاسی باڵیۆزی به‌ریتانیای کرد له به‌غدا که ڕۆڵێکی گه‌وره و ئه‌رێنی بینی له نزیککردنه‌وه‌ی بۆچونه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم که له ده‌رئه‌نجامدا بووه هۆکاری ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوولا.
فه‌لاح مسته‌فا ووتی:" ئێمه له کوردستان هه‌موو کاتێك ده‌رگای ووتووێژمان کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی بۆ هه‌موو کێشه و پرسه‌کان. ئه‌گه‌ر به‌غداش ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی ئێستا وه‌ك خۆی به بێ گرفت جێبه‌جێ بکات، ئه‌وا ده‌توانین به یه‌که‌وه کاری زۆر باش بکه‌ین به تایبه‌ت له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا." ووتیشی پێویسته کات ببه‌خشینه حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بادی، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پێویسته حکومه‌تی نوێی عیراق ئه‌و هه‌ڵانه‌ی حکومه‌ته‌کی پێشوو دووباره نه‌کاته‌وه که بووه هۆکاری ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی که ووڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی حکومه‌تی به‌ریتانیا هیوای خواست ئه‌و ڕێککه‌وتنه بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردن و ڕێککه‌وتنێکی یه‌کجاره‌کی لێ بێته ئاراوه چونکه له ده‌رئه‌نجامدا ڕێگه خۆشکه‌رێکی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیا جیهانیه‌کان زیاتر ڕوو له کوردستان بکه‌ن. له لایه‌کی تریشه‌وه تۆبایه‌س ئێلوود ستایشی ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌خشینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و راهێنان بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
سه‌باره‌ت به پرسی داعش‌یش به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ووتی که کوردستان ڕوو به‌ڕووی گرووپێکی تیرۆریستی دڕنده بۆته‌وه و له جیاتی جیهانی مۆدێرن ئه‌و شه‌ڕه ده‌کات. هه‌روه‌ها ووتی ڕۆژانه له چه‌ندین به‌ره‌ی جه‌نگدا شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وامه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی که داعش گرتبووی له چنگیان ڕزگار کراونه‌ته‌وه و پلانیش هه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا ته‌واوی ناوچه‌کانی تر ڕزگار بکرێنه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له حکومه‌تی به‌ریتانیا باسی پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کرد له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و سوپایه‌کی نیشتیمانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات ئه‌وا پێگه‌ی هه‌رێم له ده‌ره‌وه به‌هێزتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت. ووتیشی ئێمه لێبورده‌یی و به‌رپرسیارییه‌تی پێشمه‌رگه ده‌زانین، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه بخرێنه ناو سوپایه‌کی نیزامی و نیشتیمانی و به باشترین شێوه ڕاهێنانی بۆ بکرێت، ئه‌وا له داهاتوودا ئه‌و سوپایه له جیهاندا سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هێزی ئاشتی پارێز له دونیادا به‌کاربهێندرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه داوای هاوکاری له حکومه‌تی به‌ریتانیا کرد بۆ رێکخسته‌وه‌ی هێزاه‌کانی پێشمه‌رگه. له‌م روه‌شه‌وه وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی حکومه‌تی به‌ریتانیا ئاماده‌یی ووڵاته‌که‌ی نیشاندا له پێشکه‌شکردنی ڕاوێژ له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی دروستکردنی سوپایه‌کی نیشتیمانی بۆ کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات