هیندیستان كونسوڵگەری گشتی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

  • چوار شەممە, 10 ک یەکەم 2014

ئەمڕۆ بەڕێز كاروان جمال جێگري بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەت پێشوازي لە باڵيۆز (سەنجاي ڕەنا) نێردەي تايبەتي وەزارەتي دەرەوەي هينديستان بۆ كاروباري هاوڵاتياني هيند لە عێراق  و هەرێمي كوردستان كرد كە بە مەبەستي پتەوكردني پەيوەنديە دوولايەنەكاني نێوان هەرێم و ووڵاتي هينديستان سەرداني هەرێمي كردبوو.
لەسەرەتاي كۆبوونەوەكەدا بەڕێزيان خۆشحاڵي خۆي بە سەردانەكەي بۆ هەرێمي كوردستان دەربڕي و ستايشي لايەنە پەيوەنديدارەكاني حكومەتي هەرێمي كوردستاني كرد بۆ پێشكەشكردني ئەو هاوكاري و كارئاسانيانە بۆ كردنەوەي كونسوڵي گشتي هينديستان لە هەرێمي كوردستان كرد.

پاشان، باڵيۆزي ناوبراو ئاماژەي بە مەبەستي سەردانەكەي بۆ هەرێم كرد كە ئەويش گرتنەبەري ئەو ڕێكارە ياسايانەيە بۆ كردنەوەي كونسوڵي گشتي ووڵاتەكەي لە پايتەختي هەرێم و برەودان بە پەيوەنديە ديبلۆماسي و بازرگانيەكان لەگەڵ هەرێمي كوردستان كرد. بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێزيان هەرێمي كوردستان بە ناوچەيەكي لەبار ناوبرد بۆ بانگهێشتكردني كۆمپانيا هينديەكان و ئەنجامداني كاري وەبەرهێنان تيايدا.

لەلايەن خۆيەوە بەڕێز كاروان جمال خۆشحاڵي خۆي بۆ ئەم هەنگاوەي حكومەتي هينديستان لە هەرێم دەربڕي و بە هەنگاوێكي گرنگي زاني بۆ دروستكردني پردي پەيوەندي ديبلۆماسي و ئاڵوگۆركردني پەيوەنديە بازرگاني و ئابوري و كەلتوري نێوان هەردوولا. پاشان، ستايشي ئەزمووني ديموكراسي حكومڕاني ووڵاتي  هينديستان كرد كە توانيويەتي هەموو پێكهاتە نەتەوەيي و ئايينەيە جياجياكان لەژێر يەك چەتري بەرێوبردن كۆبكاتەوە.

پاشان، لەتەوەرەيەكي تري كۆبوونەوەكەدا، باڵيۆزي ناوبراو ئاماژەي بە هێرشەكاني ئەم دواييەي ڕێكخراوي داعش بۆ سەر عێراق و ناوچەكرد كە تيايدا ژمارەيەك هاوڵاتي هيندي لەلايەن ڕێكخراوي ناوبراو دەستگيركران. هاوكات، بەڕێزيان ستايشي هەوڵەكاني حكومەتي هەرێم و دەزگا ئاسايشەكاني هەرێي كرد كە بە هەماهەنگي سوپاي عێراق توانيان ژمارەيەك پەرستياري هيندي لە ناوەڕاستي عێراق ڕزگار بكەن و پاشان گواستنەوەيان بۆ هەرێمي كوردستان.

لە دوايدا هەريەك لە پرسەكاني كرێكاراني هيندي و كۆمپانيا هينديەكان  لە هەرێمي كوردستان و پەيوەنديە بازرگاني و ئابوريەكان و دابينكردني كورسي خوێندن بۆ قوتابياني كورد لە زانكۆكاني هينديستان  تەوەرەيەكي تري كۆبوونەوەكە بوو. 



 

 

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 1001

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی