سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت. 
سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشدار دەبن.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/february/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بەشداری-لە-لوتکەی-جیهانیی-حکومەتەکان-دەکات-لە-دوبەی/

Read کد خبر: 2878

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی