نازم دەباغ: شەڕەقسەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پەکەکە سەرکەوتنی بەدواوەنییە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: تەنیا کەسێک کە براوەی ئەم شەڕ و هەرایەیە، دوژمنانی خەڵکی کوردن و دۆڕاوەکەش لەڕاستیدا نەتەوەی کورد دەبێت. هەڵبەت لێرەدا ئەم زەرەر و زیانە بۆ خەڵکییە و لەم ڕوەوە دەبێت مەسەلەکان چارەسەر بکرێت و بەربەستێک بێت بۆ گرژبوونی توندووتیژییەکان و وەستاندی ئەگەریی ڕوودانی شەڕێکی ئەوتۆ.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "راهبوردی موعاسر" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ڕۆڵی ئێران و هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بەرانبەر شەڕەقسەی پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان چییە؟ گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەستێوەردان لەم مەسەلانەدا ناکات و هەوڵدەدات کە ئاسایشی ڕاستەقینە لە ناوچەوکەدا بەدیبێت. چ لە سووریا و چ لە عێراق، ئاشایشی هەمووان بە یەکەوە بەستراوەتەوە و کۆماری ئیسلامی بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا ڕۆڵی نگەتیڤی نەبووە و بە پێچەوانەوە ڕۆَلی ئەوان پۆزێتیڤە. 

 

گوتیشی: بە بڕوای من، ئەو گرفتانەی کە ئەمڕۆکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی هەیە و ئەو قەیران و شەڕ و ئاژاوانەی کە بوونی هەیە هۆیەکانی دەستی دەرەکین. مەسەلەی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان، مێژوویەکی دوورودرێژیی هەیە و بەداخەوە ناکۆکییە سیاسی و تاکەکەسییەکان و سەر بە سیاسەتێکی دەرەوە، بۆتە هۆی پێکهێنانی ئەم لێککەوتنانە. ئەمڕۆکە بابەتێک کە بوونی هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشوێنێوەیەتی تاکوو لە ڕێگای وتووێژ و پێکهێنانی چارەسەرێکی گونجاو لە نێوان دوو لایەندا ئەم ناکۆکییانە کەم بکاتەوە و پێش ئەم شەڕانە بگرێت.

 

دەباغ بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر ئاستی لێککەوتنەکان بەرزبێتەوە چ کەسێت براوە دەبێت، ڕایگەیاند: تەنیا کەسێک کە براوەی ئەم شەڕ و هەرایەیە، دوژمنانی خەڵکی کوردن و دۆڕاوەکەش لەڕاستیدا نەتەوەی کورد دەبێت. هەڵبەت لێرەدا ئەم زەرەر و زیانە بۆ خەڵکییە و لەم ڕوەوە دەبێت مەسەلەکان چارەسەر بکرێت و دەستپێکردنی هەر ناکۆکی و شەڕێک ڕابگیرێت. بەگشتی پارتە سیاسییەکان و حکومەتی عێراقی لە چوارچێوەی چاکسازیی و مەحکوم کردنی ئەم سیاسەت و داواکاریانە بۆ کۆتایی هێنان بە گرفتەکان کارێکی ئەوتۆی نەکردووە و من ناتوانم لەمبارەیەوە ڕای خۆم دەرببڕم.

 

گوتیشی: بەداخەوە لە ڕۆژی یەکەمەوە و لە سەردەمی سەدام حوسێنەوە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا دەکرا، تورکیا دەرفەتی قواستەوە تاکوو لە هەرێمی کوردستان و دواتر لە سووریا ئامادە بێت. لەم ڕوەوە مەسەلەکە شتێکە کە دەبێت سووریا و هەرێمی کوردستان بۆخۆیان ئەم مەسەلەیە چارەسەربکەن. هەرێمی کوردستان ناتوانێت لە هەموو مەسەلەکان گوشار بخاتە سەر کوردستانی سووریا بەڵام لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی عێراق، دەتوانرێت گوشار بخرێتە سەر ناوچەکە.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئیحتمالی هەیە ئامادەبوونی بەربڵاویی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق ببینین؟ گوتی: تورکیا ئەمڕۆکە هەم لە ناوچەی باکووری سووریا و هەمیش لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و لە هەندێک باروودۆخیشدا هێرش دەکاتە سەر نووسینگەی هێزەکانی پەکەکە و لەم ڕوەوە دەبێت لە لایەن هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەسەلە هەواهەنگییەک هەبێت. 

 

لینکی وتووێژ:

https://rahbordemoaser.ir/fa/news/71596/مجادله-حزب-دموکرات-با-پ-ک-ک-پیروز-ندارد

Read کد خبر: 2467

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی