به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئێواره گربوونهوهیهكى جه‌ماوه‌ریى HDPى له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا له شارى دیاربه‌كر كرده ئامانج و تیایدا چه‌ند هاووڵاتییه‌ك گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون. وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان، هیواى زووچاكبوونهش بۆ برینداران ده‌خوازین.
هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به خۆیاندا بگرن، ڕێكاره یاساییه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام و ئه‌م كاره ترسنۆكه نه‌بێته هۆى كاردانه‌وه‌ى نابه‌رپرسانه و له دوایین ڕۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژارندا، كه‌شى گشتى و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان نه‌شێوێنێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
6-6-2015
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دیاربه‌كر ئیدانه ده‌كات
Read کد خبر: 1365 |
Tagged under
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات