سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/2/2015 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له شاری كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد، كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و لێپرسراوانی میحوه‌ره‌كان ئاماده‌ی بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له شاری كه‌ركووك سازكرا، هه‌ریه‌ك "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود- لێپرسراوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم- پارێزگاری كه‌ركووك، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا- فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و كه‌مال كه‌ركووكی- لێپرسراوی میحوه‌ری كه‌ركووك- دبس و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی "ی.ن.ك" له كه‌ركووك و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی "ی.ن.ك") و به‌كر مسته‌فا راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێی كوردستان ئاماده‌یبوون.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به ناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رزگاری كوردستان و شه‌هیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان خوازرا.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سه‌ربازی ناوچه‌كه‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ له سنووره‌كه تاوتوێ كران و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختی له گرنگی و بایه‌خی ناوچه‌كه بۆ كورد كرده‌وه‌و رایگه‌یاند"ده‌بێ هه‌موو دوژمنان بزانن كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر لای ئێمه هێڵی سوورن و ئاماده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانی له پێناویان بده‌ین و ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوومان بۆته‌وه به ته‌واوكه‌ری شۆڕشه‌كانی ترمان ده‌زانین بۆ رزگاری یه‌كجاری و پاراستنی خاك و سنوورمان".
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م ناوچه‌یه‌و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به توندترین شێواز، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی كرد‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"با هاووڵاتیان دڵنیا بن كه ئێمه لێره‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین تیرۆرستان بستێك بێنه پێشه‌وه‌و خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكه‌ن و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌ش ئاماده‌ین و به توندترین شێوه به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه".
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی: جه‌نگی دژ به داعش به ته‌واوكه‌ری شۆڕشه‌كانی ترمان ده‌زانین بۆ رزگاری یه‌كجاری و پاراستنی خاك و سنوورمان
Read کد خبر: 1170 |
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات