پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/14به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كرد كه به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى ڕێپێدراو به‌ڕێز د. عه‌بدولڕه‌حمان بن غرمان ئهلشههرى، بۆ كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى گشتیى عه‌ره‌بستانى سعوودیه سه‌ردانى كوردستانیان كردووه.
له دیدارێكدا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان، شانده‌كه ڕایگه‌یاند كه به فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى شاى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه و هیوایان خواست كردنه‌وه‌ى كونسلخانهكه ببێته هۆى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ریاز له هه‌موو بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تیش ببێته مایه‌ى ئاسانكارى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ حه‌ج و عومره بكه‌ن.
شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان خه‌ریكى ده‌ستنیشانكردنى شوێنێكى گونجاون بۆ كردنه‌وه‌ى كونسلخانه، تا دواتر شوێنێكى تایبه‌ت به كونسلخانه دروست ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه كردنه‌وه‌ى كونسلخانهكه له هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته دواى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه له به‌غدا كه ئێستا ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له داهاتوویه‌كى نزیكدا بكرێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌م بڕیاره ده‌ربڕى و هیواى خواست ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى شانیشنى عه‌ره‌بستانى سعوودیه و كردنه‌وه‌ى كونسلخانه له هه‌ولێر، ببێته مایه‌ى ئاساییبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و سعوودیه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كه پێشتریش له ئاستێكى باش‌دا بوون، باشتر و به‌ره‌و پێشتر ببات و ببێته مایه‌ى هاتنى سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى سعوودى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به تیمى تایبه‌تى ڕاسپێردراو به ئاماده‌كردنى كاروبارى كردنه‌وه‌ى كونسلخانهكه ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌سپێرێت.
عه‌ره‌بستانى سعوودیه كونسولخانه‌ى خۆى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
Read کد خبر: 1079 |
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات