سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)-ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نی ڕووچی کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی چین و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێم، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا ، کابینەی نۆیەم نەک تەنیا توانی قەیرانەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت، بەڵکو چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیشی لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.
باڵیۆزی ژاپۆن کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ کارەبا و ماستەرپلانی شارەکان و هاوکاری مرۆیی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە باشترکردنی دۆخی پەروەردە و خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ژاپۆن لەم بوارەدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/11/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق ديدارێكى ئه‌نجام دا.
له ديداره‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كان و دۆخى وڵات به‌گشتى گۆڕييه‌وه و باسيان له پێويستيى پشتگيريكردنى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرد به شێوه‌يه‌ك كه مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتيان بێت.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-mr-adel-abdul-mahdi/
سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 27 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ئه‌ندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
شاندی کۆنگرێس ئاماژەیان بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپات کردەوە . هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدرالی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزارەی، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازیی و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی هاوهەڵوێستیی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه 2022.11.26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان به‌ڕێز مارك تاكانۆ كرد كه له ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامانى كۆنگرێس و ديپلۆماتكاران پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه خاتوو ئالينا ڕۆنامۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گۆڕينه‌وه‌ى زياترى شاندى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان و پشتگيريكردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى كارنامه‌كه‌ى و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاراميى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى وێڕاى پێزانين و ستايش بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، دووپاتيان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌يان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكايان بۆ به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ستراتيژى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا و هه‌روه‌ها بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
پێويستيى خێراكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
\https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-delegation-from-the-us-congress/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە ڕێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. وه‌ك هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانه‌كايه‌ى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه ژن تيايدا ئازاد و يه‌كسان بێت و به هيچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ى توندوتيژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره توندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان ده‌بينه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا. له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش هاريكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی.
سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لايه‌ن و ڕێكخراوانه‌ی ڕۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان. سڵاو بۆ گيانى پاكى قوربانييانى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرين کە له‌پێناو ئازادى و يه‌كسانى و ئاشتيدا خه‌بات و تێكۆشانيان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، به ڕێز و شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2022
https://presidency.gov.krd/message-from-the-president-of-the-kurdistan-region-6/
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ھەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.
یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بووە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن.ھەروەھا بەھەموو شێوەیەک ھەوڵی پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان و نەھێشتنی جیاکاری ڕەگەزی لە کوردستان دەدەین .
ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتاش ئاستەنگ و بەربەست ھەن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ، بۆیە ھیوادارین بە ھاوکاری ھەموو لایەنەکان و پێکھاتەکانی کۆمەڵگە ، کۆتایی بە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک و جیاکارییەکی ڕەگەزی بھێنین و ھەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە ڕیشی سو‌ناک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە ”شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی هەیە و خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکاری زۆر هاوبەشمان لەگەڵ یەک هەیە . شانشینی یەکگرتوو، پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو“.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەروەها دەڵێت: ئێمە زۆر بە بایەخەوە لە هاوئاهەنگی ئەمنیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین و پابەندین بە کارکردن لەگەڵ ئێوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشێوەیەکی کۆتایی، شکست بە داعش بهێنین لە عێراق و سوریا.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردن دەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: بە خۆشحاڵییەوە بەهیوای کارکردنم لەگەڵتان لە ماوەی سەرۆکوەزیرییەکەمدا.
More...
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە