پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ھەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.
یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بووە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن.ھەروەھا بەھەموو شێوەیەک ھەوڵی پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان و نەھێشتنی جیاکاری ڕەگەزی لە کوردستان دەدەین . 
ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتاش ئاستەنگ و بەربەست ھەن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ، بۆیە ھیوادارین بە ھاوکاری ھەموو لایەنەکان و پێکھاتەکانی کۆمەڵگە ، کۆتایی بە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک و جیاکارییەکی ڕەگەزی بھێنین و ھەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی . 

25 تشرینی دووەم 2022
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/november/پەیامی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بە-بۆنەی-ڕۆژی-جیھانیی-نەھێشتنی-توندوتیژی-دژی-ئافرەتان/
Read کد خبر: 2797

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی