"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ دکتۆر "حمیدرەزا خوڕه‌م خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" کۆبۆوه.
لە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" (دانشگاه علوم بهزیستی و توانبخشی) ئەمرۆ سێشه‌ممه ٢٧/١٠/٢٠١٥ "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هاوڕێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگه‌ی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئه‌م زانکۆیەیان کرد و لە لایەن هەریەک لە دکتۆر "حمیدرەزا خوڕه‌م خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین"، دکتۆر "محه‌مه‌دعه‌لی موحسدنی په‌ندپێی" بەڕێوبەریی کاروباریی نێودەوڵەتی زانکۆکە و هه‌روه‌ها دکتۆر "کەمال وەیسی" پێشوازییان لێ‌کرا.
سەرەتا دکتۆر "حمیدرەزا خوڕه‌م خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە باسێکی بەشەکانی زانکۆکەی کرد و ئەو پەیوەندییانەی هەیانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و وتیان بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە دەربەدەر وکەمئەندام زۆربوون و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ لێقەوماوان و دوبارە توانابەخشین پێیان ئەرکێکی پێویستە.
دکتۆر خوڕه‌م خورشید ئامادەی زانکۆکەی نیشاندا لە بواری ڕاهێنانی لایەنی پەیوەندیدار لە چۆنییەتی چاودێری و خزمەتکردنی لێقەوماوان و کەمئەندامان بۆ دوبارە ئاسایی کردنەوەی ژیانیان. هەروەها زانکۆکەیان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە ئاستی ماجستێر و دکتۆرا لەو بوارەدا.
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە لای خۆیەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین"ی کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، ده‌ڵێت به‌رپرسانی ئێران داوایانكردووه دوور له كێشه و ئاژاوه ناكۆكیيه‌كانی ئێستای لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، ئاشكراشیده‌كات كه پێشتر شاندێكی ئه‌و وڵاته بۆ وتووێژ‌و ئامۆژگاريي و رێنمایی ده‌رباره‌ی هه‌مان پرس له هه‌رێم بوون.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "هاوڵاتی"، ناوبراو باسی دیداره‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، كه هه‌ینی رابردو به‌سه‌رۆكایه‌تی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی جیهانی میونیخ چونه تاران.
هاوڵاتی: به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان چۆن بوو له‌كۆنفرانسی جیهانی میونیخ كه ئه‌مساڵ له‌ئێران به‌ڕێوه‌چوو؟
نازم ده‌باغ: ئه‌و كۆنگره‌یه له زۆر ولاَتی دیكه‌ش ئه‌نجامدراوه، هێنانی بۆ تارانیش له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌ڵمانیا بوو، به‌تایبه‌ت دوای رێككه‌وتنامه‌ی ولاَتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران و بارودۆخی ناوچه‌كه و رۆڵی ئێرانیش له‌و قۆناغه، بۆیه به‌په‌سند زانرا كۆنگره‌كه له تاران ببه‌سترێت.
به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانی" هه‌م وه‌ك كه‌سایه‌تی و هه‌میش وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ئه‌ڵمانیاوه داوه‌تنامه‌ی پێگه‌یشتبوو، كاتێكیش گواسترایه‌وه تاران سه‌رۆكی حكوومه‌ت قبوڵی كرد به‌تایبه‌ت به‌هۆی گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و تاران، هاوكات د.رۆژ نوری شاوه‌یس وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك‌و وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌شداری شانده‌كه بوو.
هاوڵاتی: به‌ڵام "رۆژ نوری شاوه‌یس" له نێو شاندی حكومه‌تی عێراقیدا نه‌بوو به‌ڵكوو له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمدا بوو له كاتێكدا پۆستی نیيه؟
نازم ده‌باغ: ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره له خۆی بكه‌ن، هێنده‌ی بزانم وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاریشه له ناو پارتی.
هاوڵاتی: شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران دانیشتنیان ئه‌نجامداوه، تاران پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێم هه‌بوو؟
نازم ده‌باغ: پێش هاتنی شاندی هه‌رێم بۆ تاران، شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێم بوون بۆ مه‌به‌ستی وتووێژ و ئامۆژگاريي و رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بێگومان له كه‌ناری كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و "عه‌لی لاریجانی" و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له هه‌موو دانیشتنه‌كاندا جیاوازی نه‌بوو كه كۆماری ئیسلامی ئێران به گرنگيیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی له‌مدواییه‌دا هه‌بوو، به گرنگیيه‌وه داوایانكرد هه‌موو پێكه‌وه ئه‌و یه‌كێتییه‌ی نێوانیان بپارێزن كه به‌رانبه‌ر به جه‌نگی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و یه‌كڕیزی نێوان خۆیان بپارێزن، ئومێدیان كرد له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی مه‌ده‌نیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن دوور له كێشه‌و ئاژاوه، وتیان له‌گه‌ڵ ئارامیداین.
دیاره كاك "نێچیرڤان بارزانی" دوپاتیكرده‌وه كه سورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كه بگه‌ین به ئه‌نجامێك هه‌مولایه‌ك پێی رازی بین، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش.
هاوڵاتی: شاندی هه‌رێم به فه‌رمی هیچ داواكارییه‌كی له ئێران نه‌بوو؟
نازم ده‌باغ: كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه هه‌ر كاتێك پێویست بكات حزوری ده‌بێت، شاندی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه بپاڕێته‌وه‌و داوابكات كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌ییان نه‌بێت ئیمكان نیه به ئێرانیش بكرێت، به‌لاَم حكوومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی پێویستیمان به هه‌مولایه‌نێك هه‌یه، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وان گرنگن و به ڕێگه‌ی گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاوڵاتی: له كۆبونه‌وه‌كاندا باسی به‌رده‌وامی و زیادكردنی هاوكاری ئێران كرا بۆ هه‌رێم له شه‌ڕی داعشدا؟
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ بڕیاره به‌رده‌وام بێت، ئاستی پێویست به‌پێی داخوازییه‌كان بووه كه هه‌رێمی كوردستان كردویه‌تی.
هاوڵاتی: پێشنیاری ئێران بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چی بوو؟
نازم ده‌باغ: كاك "نێچیرڤان بارزانی" له كۆبونه‌وه‌كاندا باسی له‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ ته‌بایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رێزگرتن له یه‌كدی و به دابینكردنی مافه ره‌واكانی هه‌مه‌جۆر له‌گه‌ڵ یه‌كدی به‌تایبه‌ت مافه داراییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌پێی ئیستحقاقاتی خۆی مافه‌كانی پێبدرێت.
كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌موو ئاماده‌یه‌كی نیشاندا له پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها دابینكردنی مافه ره‌واكانی، له‌وێشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كه له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات.
هاوڵاتی: ئێران ئاماده‌یی نیشاندا ناوبژیوانی بكات له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا؟
نازم ده‌باغ: ئه‌وه به‌نده به‌داواكاری لایه‌نه‌كان، ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه، حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمیش جه‌خیتان لێكردۆته‌وه كه پێویستیان به‌هاوكاری هه‌مولایه‌نه‌كان هه‌یه.
سازدانی: فه‌رمان سادق
ده‌رباره‌ى به‌شداریى به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخ كه دوێنێ له تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ڕێوه چوو، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، به‌ڕێز "سامى ئه‌رگۆشى| سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیران گوتى: به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانى" له لایه‌ن ئێرانه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخه‌وه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى ئه‌و كۆنفرانسه كراوه كه یه‌كێك له دانیشتنه‌كانى له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌رباره‌ى دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانى" له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و به‌رپرسانى دیكه‌ى كۆمارى ئیسلامیش، به‌ڕێز ئه‌رگۆشى گوتى: ئه‌م دانیشتنه‌ى كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخ له تاران ساز كراوه، بۆیه ئاساییه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه بانگهێشتكراوه‌كانى كۆنفرانسه‌كه بوو، له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شدارانى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌دا ساز بكات.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێزان یاوه‌رانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران، گوتى: له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا به‌ڕێز "سه‌فین دزه‌یى" یاوه‌ریى به‌ڕێزیانى كردووه و له تارانیش به‌ڕێز "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حكوومه‌ت له‌و وڵاته، به‌شدارى له دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیراندا كردووه. سه‌رباره‌ت به د. "ڕۆژ نوورى شاوه‌یس" ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى كوردستان، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى كۆنفرانسه‌كه كراوه.
له چه‌ند مانگی رابردوه‌وه تا ئێستا پێنج شاندی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه، به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران، ئه‌گه‌رچی حیزبه‌كان زۆر گوێڕایه‌ڵی وه‌فده‌كانن به‌ڵام ده‌ره‌نجامیان نه‌بووه.
یه‌كشه‌مه‌ی ڕابردو وه‌فدێكی ئێرانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاغای مه‌سجدی كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و چاوی به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و گۆڕان كه‌وتووه له سلێمانی، دواتر له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كۆبۆته‌وه.
دوایین سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ی ئێران هاوكات بووه له‌گه‌ڵ دواخستنی واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی بۆ 13ی ئه‌م مانگه كه بڕیاربوو یه‌كشه‌ممه 6/9 ئه‌نجامبدرایه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆی زیاتر به ئامانجی لێكنزیكردنه‌وه‌ی بۆچونه دژه‌كانی ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، به هاوڵاتی وت: "ئێران به گرنگییه‌وه سه‌یری بارودۆخ و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگه، ئێران ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه چۆن هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه بیپارێزن و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران هیچ لایه‌نگیرییه‌كی لایه‌نێك یان بۆچونێكی دیاریكراو ده‌كات له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌باغ جه‌ختیكرده‌وه: كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ساغنه‌كردۆته‌وه‌و به‌دڵنیاییش خۆی ساغناكاته‌وه كه ته‌ره‌فداری كام لا له لایه‌نه‌كان ده‌كات، چونكه ده‌زانێت ئه‌م كاره دوبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی دروستده‌كات له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا."
جگه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سجدی له یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردودا، هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران، باڵیۆز و سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له به‌غدا و هه‌رێم، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێم گفتوگۆیان كردووه.
به‌وته‌ی "نازم ده‌باغ" بێجگه له‌و پێنج سه‌ردانه ڕه‌سمیه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه، سه‌ردانی لاوه‌كیش هه‌بووه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران كه بۆ خۆی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وه‌فده‌كاندا هاتۆته هه‌رێم، ده‌ڵێت: "هه‌مو لایه‌نه‌كان له دانیشتنه‌كاندا گوێڕایه‌ڵ بوون بۆ قسه‌و پێشنیاری وه‌فده‌كان، به‌ڵام كه دوایی دێیته ده‌رێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین هیچی دڵخۆشكه‌ر نین، تا ئێستا هه‌ر وه‌ك په‌نده كوردییه‌كه‌یه كه ده‌ڵێت هی خۆم بۆ خۆم هی تۆش ده‌خۆم".
له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كاندا كه به 16 حدزب ده‌ستیپێكرد و دواتر بۆ پێنجقۆڵی بچوک بۆوه، ئێواره‌ی 18و به‌ره‌به‌یانی 19ی مانگی ڕابردوو، نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له گفتوگۆی حیزبه‌كاندا به‌شداربوون بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران جه‌ختیكرده‌وه: "كه كه‌س یه‌كتر نه‌خوێنێته‌وه و نه‌گه‌نه سازان، 10 وه‌فدی تری ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و ئه‌ڵمانی و ئێرانی بێنه هه‌رێم ناگانه ئه‌نجام، من له‌وه ده‌ترسم لێمان بێتاقه‌ت ببن و نه‌یه‌نه‌وه به‌لاماندا."
"نازم ده‌باغ" پێشیوایه "ئه‌گه‌ر به خۆفه‌رزكردن بێت مومكینه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌منیه‌ت و ئاسایش هه‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سیستمی دیموكراتی و په‌رله‌مانی كار بكه‌ین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی یاسا ده‌بێت."
پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو تا ئێستا شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵییان ئه‌نجامداوه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجام، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و حزبانه‌ش، چاوه‌ڕوانناكرێت له حه‌وته‌مین كۆبونه‌وه‌دا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بتوانن رێككه‌وتنی كۆتایی بكه‌ن.
ئارا ئیبراهیم
"نازم ده‌باغ"نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگه‌ڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و جێگری بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کۆبۆوه.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئەمرۆ پێنجشەمە ١٧/٩/٢٠١٥ لە نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازی کرد لە "عه‌لی عوسمان عه‌لی" جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و "سەرخێڵ غەفار" بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و "نەریمان عه‌لی" جێگری بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و لەگه‌ڵیاندا کۆبۆوه.
شاندی پارێزگاری هەڵەبجە باسیان لە هۆکاری سەردانەکەیان بۆ تاران کرد ئەویش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لەگه‌ڵ دامووده‌زگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشتر ڕاپەراندنی کاروباری نەخۆشه‌کانی توشبوو به کیمیایی و ئاسانکاری زیاتر لە بواری بەدواداچوون بۆ ئەوانەی کە لەکاتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا وون بوون.
لەلای خۆیەوە "نازم عومەر" ئامادەیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی نیشاندا کە چۆن لە ڕابووردوشدا پشتیوان بووە لەو بوارەدا ئێستاش هەروەها ئامادەیە بۆ هاوکاریی زیاتر.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئيعتماد" گوتی: رێگای سه‌ربازی چه‌ندین ساڵه که بێ ئاکام بووه‌و پ.کا.کا و کورده‌کانی تورکیا درێژه‌یان به ژیانی خۆیان داوه.
بارودۆخی کورده‌کانی تورکیا رۆژ له دوای رۆژ دژوارتر ده‌بێت، شه‌ڕ شاره کوردییه‌کانی تورکیای گرتۆته‌وه و هاتوچۆی خه‌ڵک بۆ بڕێک شار ئه‌سته‌مه. به پێی راپۆرته‌کان به‌شێک له دانیشتووانی شاره کوردییه‌کانی تورکیا به هۆی زیادکردنی بوردومانی فڕۆكه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه به‌ره‌و شاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته کۆچیان کردووه. له لایه‌کی دیکه‌وه پێناچێت حکومه‌تی تورکیا بیه‌وێت هێرشه‌کان که‌م بکاته‌وه یان بیه‌وێت له رێگای دانوستانه‌وه ئه‌م قیرانه له‌گه‌ڵ پ.کا.کا چاره‌سه‌ر بکات. "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا و له وتووێژ له‌گه‌ڵ "ئيعتماد" ده‌ڵێت: پێی وایه بارودۆخ بۆ کورده‌کان له تورکیا دژوارتریش ده‌بێت.
ڕای ئێوه له‌سه‌ر راوه‌دوونانی نێوان کورده‌کانی تورکیا و سوپای ئه‌و وڵاته چیه؟
به‌داخه‌وه حکومه‌تی تورکیا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌دوای هێمنی و رێگاچاره‌ی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیادا بێت چالاکی سه‌ربازی خۆی دژی کورده‌کانی تورکیا یه‌کجار به‌رزکردۆته‌وه‌و گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد کردووه. هه‌رچه‌ن خه‌ڵکی کوردی تورکیا و رێکخراوه سیاسییه کوردییه‌کان و لایه‌نگرانیان ده‌یانه‌وێت ئابڵۆقه‌ی دژی کورده‌کان له‌م وڵاته هه‌ڵگرن به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین که خه‌ڵک له‌م نێوانه‌دا ئاواره‌و بێ‌به‌ش ده‌بن و ئه‌م هێرشانه جگه له‌مانه بریندارێکی زۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه که رێگای چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی پێویستیشیان نییه.
ئایا ئه‌نقه‌ره گوشاری سه‌ر کورده‌کان که‌م ده‌کاته‌وه؟
به‌ڕای من حکومه‌ت گوشاره‌کان زیاد ده‌کات و ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێکردووه به ئاسانی کۆتایی پێ ناهێنێت. به‌ڕای من حزبی داد و گه‌شه‌پێدان بارودۆخێکی قه‌یرانئاوی له تورکیا دروست کردووه تاوه‌کو بتوانێت له‌م رێگایه‌وه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات چونکه هه‌ڵبژاردن له تورکیا نزیکه‌و ئه‌م حزبه هیواداره تاوه‌کو له‌م رێگایه‌وه ده‌نگه‌کانی زیاد بکات.
حکومه‌تی تورکیا ئایا ده‌توانێت له رێگای سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر کورده‌کانی تورکیا و پ.کا.کا زاڵ بێت؟
ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین و چه‌ندین جار له چه‌ندین ساڵدا ئه‌زموون کراوه. رێگای سه‌ربازی چه‌ندین ساڵه که بێ ئاکام بووه‌و پ.کا.کا و کورده‌کانی تورکیا درێژه‌یان به ژیانی خۆیان داوه. هه‌م حکومه‌تی هه‌رێمی فیدراڵی عێراق و هه‌م وڵاتانی جیهان له یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن تاوه‌کو هه‌ردوولا له رێگای دانوستانه‌وه کێشه‌کانیان کۆتایی پێ بێنن. حکومه‌تی تورکیا به درێژایی ساڵانی رابردوو له‌گه‌ڵیان دانوستانی کرد و هه‌رچه‌ند گه‌یشتنه پرۆسه‌یه‌کی ئاشتی به‌ڵام دیسان حکومه‌ت هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کورده‌کانی ده‌ست پێ‌کرد.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا رایگه‌یاند که ده‌یه‌وێت پ.کا.کا له‌نێو ببات، ئایا توانای ئه‌مه‌یان هه‌یه؟
له‌بیرمه کاتێک که رژێم و سیستمی کۆن له عێراقدا له‌سه‌ر کاربوو، له‌م جۆره وتانه زۆر ده‌درا و ئێستاش ئه‌م جۆره وتانه‌ی ئاغای ئۆغلو من وه‌بیری وته‌کانی به‌رپرسانی رژێمی کۆنی عێراق ده‌خاته‌وه که له کرده‌وه‌دا هیچ ئاکامێکی نه‌بوو.
چاوه‌ڕوانی ئێوه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا چیه، پێتان وایه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌نگی کورده‌کان که‌م ده‌بێته‌وه یان زیاد ده‌کات؟
دیاره که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا له‌و ناوچانه که کورده‌کان هه‌ن ده‌نگی کورد زیاتر له رابردوو ده‌بێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌یه‌کی زیاتر له کورده‌کان به‌شدار ده‌بن.
رۆژنامه‌ی ئيعتماد، به‌شی "وتووێژی رۆژ"، شه‌مه 21ی مانگی ڕه‌زبه‌ری 1394، ساڵی سێزده‌یه‌م، ژماره 3340، لاپه‌ره‌ی 6.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كوردستانیشدا نه‌ك هه‌ر ململانێ، به‌ڵكوو شه‌ڕیشیانه، ئه‌و ده‌ڵێت: "نازانم ده‌ستشكانه‌وه‌ی ماكگۆرك و قاسم سلێمانی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌كوێ ده‌گات؟"
تایبه‌ت به ئاوێنه: نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران "نازم عومه‌ر" به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رانه‌گه‌یاندوه.
ئه‌و وتی: "ئێران خوازیاره لایه‌نه كوردییه‌كان خۆیان كێشه‌كانی خۆیان به سازان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتن. ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه له ڕووی ئاسایشه‌وه هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بێت، چونكه هه‌ر نائارامییه‌ك له كوردستان دروست ببێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت".
وتیشی: "هه‌ستده‌كه‌م ئێران و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هاوهه‌ڵوێستن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پرسه‌كه به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه په‌رتبونی كورد له‌م كاته‌دا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش ده‌بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێده‌چێت ماكگۆرك له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتیدا له قاسم سلێمانی ده‌سه‌ڵاتدارترو به‌هێزتر بێت، "نازم عومه‌ر" وتی": "قاسمی سلێمانی و بریت ماكگۆرك هه‌ر دووكیان ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق و سه‌رجه‌م كوردستانیشدا هه‌یه و به‌هێزیشن، من نامه‌وێ بچمه ورده‌كارییه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه، ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران له دوێنێوه له هه‌رێمی كوردستانه و به‌مه‌به‌ستی لێنزیكخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێنج لایه‌نه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
به‌شی نێوده‌وڵه‌تی، راپۆرت و شیکاری: هه‌رێمی کوردستانی عێراق که زیاتر له ٦ ملیۆن دانیشتووی هه‌یه به هێمن‌ترین ناوچه‌ی عێراق دێته ئه‌ژمار که ئه‌م هێمنییه سیاسی و ئابوورییه‌ی ئاکامی ٢٥ ساڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌تی، ٢٥ ساڵێک که هاوشان بووه به هه‌وراز و نشێوی زۆره‌وه بۆ خودی کورده‌کان و هه‌روه‌ها حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و ئێستا کورده‌کانی گه‌یاندووه‌ته شوێنێک که نه ته‌نها بوونه‌ته فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له عێراقدا، به‌ڵکوو وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که بێ هاوکاری ئه‌م به‌شه‌ی عێراق هه‌ر بڕیارێک بۆ ئه‌م وڵاته شکست ده‌هێنێت.
کورده‌کانی عێراق له سه‌رده‌مێکی دێرین و له هه‌مان رۆژانی سه‌ره‌تای دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکیان له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه که ئه‌م په‌یوه‌ندییه باشه رابگرن، ئه‌م ناوچه فیدراڵییه که چوار پارێزگای باکووری عێراق به ته‌واوی و به‌شێک له چوار پاریزگای دیکه له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ ئێرانیش به‌رده‌وام گرنگ بووه‌و نوێنه‌رایه‌تی له بڕێ شوێنی ئێران له‌وانه تاران و کرماشان هه‌یه.
هه‌رێمی کوردستان به پێی بارودۆخی جوگرافی و سیاسی خۆی و دووربوونی له کێشه جیاوازه‌کانی عێراق له ساڵانی رابردوودا، گه‌شه‌ی کردووه‌و ئاماده بوو ببێته جه‌مسه‌رێکی ئابووری له عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌شدا، به‌ڵام ماوه‌یه‌که که گیرۆده‌ی چه‌ندین کێشه‌یه که ده‌توانین له سێ به‌شی سیاسه‌تی ناوخۆیی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیی و شه‌ڕی داعش دابه‌شی بکه‌ین، ئه‌م کێشانه تا راده‌یه‌کی زۆر توانیویانه ره‌وتی گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێم به‌ره به‌ره خاوبکه‌نه‌وه. نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) باس له‌م کێشانه ده‌کات و بۆ ده‌ستپێک باس له بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) خولی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی کۆتایی دێت.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌یسێکی چاره‌نوس‌ساز بۆ کورده‌کان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به پێی رێککه‌وتنی نێوان حزبه‌کان و له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان له ساڵی ٢٠٠٥ درا به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، که ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له بارودۆخێکدا بوو که ته‌نها رکابه‌ری ئه‌و واتا جه‌لال تاڵه‌بانی بووبوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق. بارزانی له ساڵی ٢٠٠٩شدا توانی به به‌ده‌ستهێنانی ٦٩% ده‌نگی په‌رله‌مان بۆ دووه‌مین جار له‌م پۆسته‌دا بمێنێته‌وه. به کۆتاییهاتنی خولی دووه‌می چوارساڵه‌ی بارزانی له ٢٠١٣دا به پێی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌بوا کورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێ بێڵێت به‌ڵام به پێی بارودۆخی ئه‌وکات، بۆ دوو ساڵی دیکه‌ی بۆ درێژکرایه‌وه. رۆژی چوارشه‌ممه خولی دووساڵه‌ی ئه‌و کۆتایی دێت، حزبه‌که‌ی ئه‌و که زۆرترین ژماره‌ی کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه به‌و مه‌نتیقه‌ی که هه‌رێم هێشتا له بارودۆخی قه‌یران و شه‌ڕدایه، داواکاره خولی سه‌رۆکایه‌تیییه‌که‌ی تاوه‌کو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی درێژ بکرێته‌وه.
نازم ده‌باغ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێستاکه باسی درێژکردنه‌وه یان درێژنه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی له ئارادا نییه، بابه‌ته‌که بابه‌تی پێداچوونه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی یاسای چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌کانییه‌تی. کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و درێژکردنه‌وه‌ی، کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له ناوخۆی هه‌رێمدا و به‌رپرسی حزبه‌کان به‌دوای رێگاچاره‌یه‌که‌وه‌ن به پێی سازان بۆ ئه‌م کێشه‌یه، چونکه ئه‌م بابه‌ته له رێگای یاسا و په‌رله‌مانه‌وه چاره‌سه‌ر ناکرێت. هه‌موو لایه‌ک هیوادارن که دوایین په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێم که خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌موو حزبه‌کان بووه بۆ چاره‌سه‌کردنی ئه‌م کێشه‌یه پێش ٢٠/٨، (واده‌ی کۆتاییهاتنی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بازرانی)، بگاته ئه‌نجام.
ئه‌و ئه‌م دیعایه‌یه که " کورده‌کان که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌یان له ئاست و توانای بارزانیدا نیه که جێگای ئه‌و بگرێته‌وه" ره‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: ئێمه له هه‌رێمی کوردستاندا بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کێشه‌ی سیاسه‌توانی به‌توانامان نییه، جه‌نابی بارزانی جێگه‌و پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه، چ سه‌رۆک بێت و چ نه‌بێت جێگای رێزه‌و ئێمه نمونه‌ی ئه‌مه‌مان سه‌باره‌ت به جه‌نابی تاڵه‌بانی‌ش بووه که ئێستا سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و ئه‌وه‌ی که پله‌یه‌کی فه‌رمییان نییه به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی به‌رپرسانی ناوخۆیی و بیانی سه‌ردانی ده‌که‌ن.
بابه‌ته‌که بابه‌تی مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی بارزانی نییه، قسه له‌سه‌ر رێگا‌و پێداچوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌کانییه‌تی، ئێستاکه قسه له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه که سیستمه‌که سه‌رۆکایه‌تی بێت یان په‌رله‌مانی، ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت. حزبی دیموکرات (پارتی) سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی. راسته ئه‌و که‌سێکی به‌هێزه بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام یاسا ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی پێ نادات. نمونه‌ی ئه‌مه له ئێرانیشدا روویدا کاتێک که ئاغای هاشمی ره‌فسه‌نجانی دوو خولی سه‌رۆک کۆماری خۆی کۆتایی پێهێنا، زۆر که‌س ده‌یانویست که درێژی بکه‌نه‌وه به‌ڵام رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی فه‌رمانی ده‌رکرد که ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و ناکرێت بۆ که‌سێک ده‌ستوور بگۆڕدرێت و هه‌موو لایه‌کیش قبووڵیان کرد.
بڕیک که‌س ده‌ڵێن بارزانی به‌دوای ئه‌وه‌ویه که دوای کۆتاییهاتنی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی، ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئه‌م کورسییه که ئێستا به ده‌ست حزبی رکابه‌ری واتا یه‌کێتی نیشتمانییه‌وه‌یه، بگرێته ده‌ست و سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌رامبه‌ردا بداته ئه‌وان. نازم ده‌باغ له‌م باره‌یه‌وه به په‌یامنێری ئیسنای وت: ئه‌گه‌ر بارزانی رۆژێک بیه‌وێت ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق پێم وانییه هیچ حزبێکی کوردی دژی ئه‌م بڕیاره بن، به‌ڵام ئه‌مه تا ئێستا باس نه‌کراوه. من له روانگه‌ی خۆمه‌وه ده‌ڵێمئیمکانی نییه له من بپرسن ئایا رازیت بارزانی ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق و من بڵێم نا.
هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، کوده‌تا یان چاکسازی
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی رێپێوانی عێراقییه‌کان بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵێ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی له پارێزگا جیاوزه‌کاندا به تایبه‌ت به‌غدا، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه ده‌ستی دایه ئاڵوگۆڕێکی بێوێنه له سیستمی سیاسی عێراقداو بنه‌مای رێککه‌وتن و سازانی له‌م وڵاته‌دا که به دانوستانی لایه‌نه سیاسییه‌کان له ساڵانی دوای رووخانی سه‌دامدا هاتبووه ئاراوه، تێکدا، ئه‌م هه‌نگاوه چاکسازی‌خوازانه‌ی عه‌بادی له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه سیاسی و ئایینییه‌کانی عێراقه‌وه پێشوازی لێ‌کرا، به‌ڵام ده‌باغ پێی وایه که عه‌بادی له درێژه‌دا و بۆ جێبه‌جێ‌کردنی پلانه‌کانی رووبه‌رووی کێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: عه‌بادی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه که ئه‌ڵبه‌ت چۆنیه‌تی جێبه‌جێ‌کردنی گرنگه، ئه‌م هه‌نگاوه جێگای ده‌ستخۆشییه به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دایه که گۆڕینی بنه‌مای سیاسی عێراق بێ رێککه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌کان و به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه جێبه‌جێ ناکرێت. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌بادی ئایا ده‌گاته چاکسازییه‌کی به‌سوود بۆ عێراق یان ده‌بێته هه‌نگاوێکی حزبی و له چوارچێوه‌ی رکابه‌ریی سیاسی‌دا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ست ده‌که‌م عه‌بادی له جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م پلانه‌دا رووبه‌رووی کێشه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه.
بنه‌مای سیاسی عێراق بنه‌مایه‌که له‌سه‌ر رێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان واتا کورد، عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه که هه‌ر جۆره گۆڕانێک ده‌بێت به رێککه‌وتن بکرێت. ئه‌مه‌ش وایکردووه بڕێک که‌س هه‌نگاوه‌کانی عبادی به کوده‌تا وه‌سف بکه‌ن و ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین به‌رنامه‌که‌ی به چاکسازی ده‌گات یان کوده‌تا. عه‌بادی کاتێک وه‌زیر یان وه‌زاره‌تێک لاده‌بات ده‌بێت رێژه‌ی هه‌ڵبژاردن که به پێی ژماره‌ی نوێنه‌رانه له په‌رله‌مان له‌به‌رچاو بگرێت، واتا له شوێنێکی دیکه‌دا ئیمتیازێکی دیکه به‌و لایه‌نه بدات، ئه‌مه‌یه که ئێمه ده‌ڵێین پرۆژه‌ی چاکسازی ده‌بێت به هاوکاری هه‌موو لایه‌نه‌کان بکرێت. ئه‌گه‌ر به تاکه‌که‌سی بێت و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ری کۆک نه‌بن ئاکامێک باشتر له کوده‌تای لێناکه‌وێته‌وه له بارودۆخی سیاسی عێراقدا، ئێمه هیوادارین که ئه‌م پلانه به شێوه‌یه‌کی دروست جێبه‌جێ بکرێت تاوه‌کو بکه‌وێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی عێراقه‌وه.
هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر پ.کا.کا و رۆڵی هه‌رێم له هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌دا
هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی دیکه‌شدا رووبه‌رووه و ئه‌وه‌ش ده‌ستپێکردنی شه‌پۆلێکی نوێی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر به‌شی سه‌ربازیی حزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پ.کا.کا)یه. ئه‌م هێرشانه که زیاتر له ناوچه شاخاوییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ئه‌نجام ده‌درێت تا ئێستا ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی هه‌رێمی شه‌هید کردووه و حکومه‌تی هه‌ولێری خستووه‌ته بارودۆخێکی دژواره‌وه. هه‌رێمی کوردستان له لایه‌که‌وه ناتوانێت هێزه‌کانی پ.کا.کا له خاکی خۆی ده‌ربکات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ناتوانێت هه‌روا دابنیشێت و کوشتنی هاووڵاتیانی خۆی له لایه‌ن سوپای تورکیاوه ببینێت.
"نازم ده‌باغ" ده‌ڵێت که هه‌وڵه ئاشکراو په‌یوه‌ندییه‌کی نائاشکرای زۆر له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه له ئارادایه تاوه‌کو ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌ی توندوتیژی نێوان ئه‌نقه‌ره و پ.کا.کا کۆتایی پێ بێت و هیواداره ئه‌م هه‌وڵانه به زووی بگاته ئه‌نجام. نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ مێژووی ئه‌م هێرشانه‌و هه‌نگاوه‌کانی به‌رپرسانی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی له رابردوودا و ده‌ڵێت: تورکیا تا ئێستا زیاتر له ٢٥ جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر پ.کا.کا. هه‌وڵه‌کانی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان تورکیا و کورده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می تۆرگۆت ئۆزاڵ هه‌شته‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا (١٩٨٩- ١٩٩٣) که به ناوبژیوانی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ده‌ستی پێ‌کرد و له‌وکاته‌دا گه‌شه‌ی باشی به خۆیه‌وه بینی. ئه‌م هه‌وڵانه له سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان‌دا زیاتر گرنگی پێدرا، باشیش چووه پێشه‌وه به‌ڵام نه‌بوونی خواستی راستبێژانه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه له پشته‌وه وایکرد که بیانوویه‌کی بچووک هه‌موو ره‌وته‌که تێکبدات، ته‌قینه‌وه‌ی سوروچ روویدا و دوای ئه‌وه پ.کا.کا به‌رپرسایه‌تی کوشتنی دوو سه‌ربازی تورکی گرته ئه‌ستۆ و هه‌موو شتێک به هۆی ئه‌م دوو رووداوه‌وه تێکچوو.
ئه‌نقه‌ره نابێت به بیانووی ئه‌م بابه‌ته‌وه ١٥٠ دێهاتی هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌نده‌کانی پ.کا.کا بوردومان بکات. هه‌رێم سه‌ره‌ڕای زیانه‌کانی داوای له هه‌ردوولا کردووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر میزی گفتوگۆ، ئێمه پێمان وایه باشترین رێگا دانوستانه‌و تورکیا و کورده‌کان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. هه‌رێم هه‌روا دانه‌نیشتووه‌و هه‌وڵه پشت په‌رده‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوولا خستۆته گه‌ڕ و ده‌بێت دانوستانه‌کان ده‌ست پێبکاته‌وه، ئه‌گینا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره رووده‌دات.
سووتيتره گرنگه‌کانی وتووێژی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ"
ئه‌گه‌ر بارزانی رۆژێک بیه‌وه‌یت ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق پێم وانییه هیچ یه‌ک له حزبه کوردییه‌کان دژی ئه‌م بڕیاره بن، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته تا ئێستا باس نه‌کراوه.
گۆران له بنه‌مای سیاسی عێراقدا بێ رێککه‌وتنی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان ناکرێت، ئه‌گه‌ر چاکسازییه‌کانی عبادی به شیوه‌ی تاکه‌که‌سی بێت، ئه‌نجامێک زۆر خراپتر له کوده‌تای لێده‌که‌وێته‌وه له بارودۆخی سیاسی عێراقدا.
نه‌بوونی خواستی راستبێژانه بووه هۆی ئه‌وه که تورکیا و پ.کا.کا به بیانوویه‌کی بچووک هه‌موو پرۆسه‌ی ئاشتی تێکبده‌ن، نابێت رێککه‌وتن و بابه‌ته گه‌وره‌کان ببنه قوربانیی بابه‌ته چکۆله‌و ئاسانه‌کان.
وتووێژ له په‌یامنێری ئیسنا: ئاره‌ش محه‌مه‌دیان
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات