نوێنەرایەتی
نازم دەباغ لەگەڵ دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، لەگەڵ دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران هاورێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای باڵیۆزخانە، ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ١٧/٩/٢٠١٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "ئەمجەد بابا حاجی"، "فه‌خرالدین عه‌زیز ساڵح"، "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌لا غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی عێراق و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باسیان لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و باڵیۆزی عێراق دووپاتی کردەوە کە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان ماڵی هەموو عێراقییەکانە و باڵیۆزخانە ئامادەیە بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگی ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆ ڕاییکردنی کارووباری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
وتاری نازم دەباغ ؛ سیاسه‌تی ئابووری و با فرۆشتن
زۆرجار وا پێش دێت رووداوه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ قۆناغ و رووداوی سه‌رده‌م یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌بێته په‌ندێكی پێشینان.
ده‌گێرنه‌وه ( كه راستیشی تێدایه له‌به‌ر هه‌ستیاری شوێنه‌كه ناوی ناهێنم) له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كوێخای دێیه‌ك هه‌بووه، هه‌ستی كرد ده‌توانێت یاریه‌ك له‌گه‌ل دانیشتوانی دێكه‌دا بكات، له وه‌رزی زستاندا دانیشتوانی دێكه كۆده‌كاته‌وه و پێیان ده‌ڵێت: بیرۆكه‌یه‌كم هه‌یه، هه‌ندێ پاره‌م كۆكردۆته‌وه و ده‌مه‌وێت خێره‌كه‌شی به ئێوه بگات، ده‌مه‌وێت ئه‌مساڵ بای دێكه له ئێوه بكرم. دیاره دانیشتوانی دێكه ده‌بێته مشتومڕیان و گاڵته پێ كردن.... ده‌ڵێن كوێخا كاری وا چۆن ده‌بێت....؟ با چۆن ده‌فرۆشرێت؟.
كوێخا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌ی خۆی و ده‌ڵێت ئێوه چیتان به‌سه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه با و ئه‌مه‌ش پاره، بۆ هه‌ر ماڵێك بڕێك دیاری ده‌كه‌ین و ده‌چینه مزگه‌وت لای مه‌لای دێ به‌شه‌رع و شاهید. له مزگه‌وتی ماڵی خوا رێككه‌وتن نامه‌كه ده‌نووسین و هه‌ركه‌سێكیش په‌شیمان بێته‌وه ده‌بێت چه‌ند به‌رابه‌ر برێك پاره بدات، دانیشتوانی دێكه ده‌ڵێن كه‌واته بابڕۆین و كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ین و ناوی خوای لێ بهێنین.
زستان رۆیی و به‌هار هات كه‌وتنه مانگی دروێنه و شه‌ن كردنی خه‌رمانه‌كانیان....
رۆژێ كوێخا هات و چووه سه‌ر خه‌رمانه‌كان و ئاگاداری كردنه‌وه نابێت خه‌رمان شه‌ن بكه‌ن! چونكه باكه هی ئه‌وان نه‌ماوه هی كوێخایه...! ده‌بێت پاره‌ی شنه‌باكه بده‌ن.
هه‌مووانی ئاگادار كرده‌وه به پێی رێكه‌وتنكه‌ش كه‌س بۆی نیه بای دێكه به‌كار بهێنێت ده‌نا گوناهبار ده‌بن به شاهیدی مه‌لای دێ( له‌گه‌ڵ مه‌لای دێكه كاكه‌براله‌یه‌كیان هه‌بوو.. جۆرێك له رێككه‌وتن ) .... ناچار دانیشتوانی دێكه له‌گه‌ڵ كوێخا رێكده‌كه‌ون و چه‌ند به‌رابه‌ر پاره‌ی فرۆشتنی باكه ده‌ده‌نه‌وه كوێخا و مافی با به‌كارهێنان بۆخۆیان ده‌گێرنه‌وه.....
ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی ئه‌مرۆكه‌ی ئابووری كوردستان بكرێت له‌و گێژاوی قه‌یرانی دارایی كه تێی كه‌وتووه و كه‌وتۆته ژێر فشاری حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌روه‌ها قه‌رزێكی زۆر و بارگران به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به هه‌نگاوێكی زیره‌كانه و بوێرانه هه‌یه، دیاره بریاری ئابووری سه‌ربه‌خۆ و نه‌وت فرۆشتن بۆ ئاینده‌ی ده‌مه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پرسێكی گرنگ و بوێرانه‌یه، ئه‌و بریاره‌ش ته‌نها بریاری تاك لایه‌ن نه‌بووه، به‌ڵكو بڕیاری هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و به‌ناو راوێژكاران و شاره‌زایانی بواری ئابووری بووه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی سنووری جوغرافیای كوردستان و دوژمنه ستراتیژی ومێژووییه‌كانی گه‌لی كورد ڕه‌چاو بكه‌ن، بزانن كێ ده‌یه‌وێت كورد له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت. ئه‌مڕۆكه وا ده‌بینرێت پرۆسه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و نه‌وت فرۆشتن وه‌كو ئه‌و په‌ندی لێ هات كه با مان لێ كڕا و پێشمان ده‌فرۆشرێته‌وه.........!!
نازم عومه‌ر ده‌باغ
نوێنه‌ری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له تاران
https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=144094
وتاری نازم دەباغ ؛ سیاسەت و گۆرانی چراندن
کاتێک سەیری بارودۆخی دونیا و خۆرهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە و کوردستان دەکەین لە ئاستی روداوەکانی ئێستاکە و بیرکردنەوە لە داهاتوو، پێویست دەکات دڵنیایی بدەین کە دەکرێت بارودۆخی ئێستاکە لەسەر رۆشنایی رابردوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ئەوکات لەسەر رۆشنایی و بارودۆخی ئەمرۆکە دەکرێت ئایندەیەکی دیار دەست نیشان بکرێت و پێش بینی بکەین.
بەبڕوای من بەداوای لێبوردن لە هەموو ئەوانەی رۆژانە لە پەخشی راستەوخۆ و تەلەفزیۆنەکان و نووسین و بابەتەکان بەدیدەکەیت بەناوی چاودێری سیاسی و سیاسەتمەدار و راوێژکار، زۆری بابەتەکان لەشێوەی گۆرانی و گۆرانی بێژەکاندایە، کەلەسەر خواست و سۆزی خۆی و جۆرە هۆنراوەکە ئاوازێک هەڵدەبژێرێت و دەیڵێت. زۆرهەیە گۆرانییەکەی تەمەنێکی کورتی هەیە و هەشە هەمیشە بۆ مێژوو دەمێنێتەوە.هەڵسەنگاندن و باسکردن لەڕووداوە سیاسی و سەربازییەکان تا دەگاتە گۆڕانکارییەکان، لەهەموو روویەکەوە ئەنجامێکن بۆ کۆمەڵێ هۆکار و کارلێکردە دەگەرێتەوە، واتە پێویست دەکات رابردوو هۆکارەکان و هەڵسەنگاندنی ئەمرۆکەی بۆ بکرێت لەسەر رۆشنایی رابردوو، ئەوکات دەتوانین تێبینی راست و دروست بۆ داهاتوو بکەین.
ئێستاکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە ناوچەکە کێشەی هەرە گەورە و گەرمەکان (ئیسرائیل و فەلەستین) و (ئەمەریکا و ئێران) و (شەری دژە تیرۆر و داعشە). لە دەرەوەی ئەو بازنەیەش کێشەی درێژ خایەن و رەوا هەیە کە کێشەی کوردە و بەشێوەیەکی گەرم هەموو بەشەکانی گرتۆتەوە کەم تا زیاد.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کورد لە ناو هاوکێشەکانی ناوچەکە دەچێتە ریزبەندی و دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە پێناو بەدەستهێنانی مەفەکانی؟ یان دەبێتە کەرەستەیەک و کارەکتەرێک بۆ هاوکاری لایەنە دژ بەیەکەکاندا و دژی لایەنێکی تر، ئەوکات وڵاتە زلهێز و دەسەڵاتدارەکان بە ئامانج گەیشتن پشت لە کورد بکەن؟ لە باشترین بارودۆخدا بڵێین فەرموون لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەتان رێک بکەون. هەروەکو لە رابردوو لە کاتی ئەنجامدانی راپرسی بەدیمان کرد.
ئایا تەنها لەبەرژەوەندی و بەدەستهێنانی دەسکەوتی تایبەتیدایە؟ هەموو ئەو هاوکێشانە ئەنجامی چەند بابەتێکن کە هەندێکیان بۆ هەندێ بەرژەوەندی دەکرێت بگوترێت ئابووری و بازرگانی بێت یاخود گەیشتن بە رێگا چارەسەرێکی گشتگیر و دابینکردنی مافەرەواکان؟.
بۆ هەر ئەنجامیک و پێشبینی هەر ئایندەیەک پێویست دەکات هۆکارەکانی پەیدابوونی گرفتەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت، ئەوکات دەکرێت ئەنجامەکانی لەبەرژەوەندی تایبەتمەندیەتی و کارلێکردنی سوودی لێوەربگیرێت و ئایندەش پێشبینی بکرێت. بەداخەوە کورد هەتا ئێستا لەگەڵ هەموو رەوایەتییەکی ماف و داخوازییەکانی، نەکراوە خۆی بکاتە هۆکارێکی بنەڕەتی بۆ بەشداری و لابەلاکردنی هاوکێشەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی و گەیشتن بەمافەکانی خۆی.
لێرەدا دەکرێت هەڵسەنگاندن بکرێت کە بەدرێژایی مێژوو بوونی کورد بە هەموو شەڕە ناوخۆییەکان و بەتایبەتیش لە دوای راپەرین و دەست کەوتەکانی تاوەکو ئەمرۆکە بە لێکدانەوە بۆ هەموو قۆناغەکانی حکومەتداری و بەرێوەبردن و سیاسەت کردن و ئابووری تا دەگاتە بەشداری سەربازی لە شەرێکی سەپێندراوی دژە تیرۆر و داعش لە عێراقدا بکەین، نمونەیەک تەنها بەشداربوون و پشتیوانی بوو، ئەوەی دەستکەوتی گەلی کورد و هێزە قارەمانەکەی پێشمەرگە بوو تەنها دەست خۆشی لێ‌کرا، دوایی رێگاپیشاندان بۆ ئەوەی لەرێگای حکومەتی ناوەندی کێشەکان چارەسەربکەن و مافەکانانتان بەدەستبهێنن. کورد لەبەر بارودۆخی تایبەتی جوغرافیای و ناوچەیی و بەرژەوەندییەکانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی یەک گوتاری سیاسی و ئیستراتیجییەتێکی دیار و هەمیشەیی.
ئەگەر هەموو ئەو رووداوانەی رابردوو و بارودۆخی ئەمرۆکە رەچاونەکەین و لەبەرچاو نەگرین، بەدڵنیایی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە دەبینە قوربانی بەدیهێنانی ئاشتەوایی ناوچەیی (الوفاق الاقلیمی).
دەکرێت تا بارودۆخی ناوچەکە لە ململانێدایە، بتوانین ئابرومەندانە کێشەکانی ناوخۆ چارەسەربکەین و یەکڕیزی بەهێز بکەین و پاوانکاری نەهێڵین و یەک گوتاری سیاسی بۆ یەک ئەمانج و لە هەوڵدابین سوود لەم بارودۆخەی ئەمرۆکە لە بەغدا هەیە و سوود لە توانایی و برایەتی سەرۆک کۆمار و سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان وەربگرین و بە وتاری ئارامی و ئاسایش گەلەکەمان بپارێزین لە کێشە و شەر و ململانێی بەرژەوەندی وڵاتانی دەرەوە و زلهێزەکان، تەنها وەکو لە کۆنەوە گوتراوە پشت و پەنای کورد شاخ و یەکریزی و یەک گوتارییە. جارێکی تر نەگوترێت دەبوایە وامان نەکردبا و وامان کردبا... .
نووسینی: نازم دەباغ
لینکی وتار:
https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=143601
نازم دەباغ لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ "ئه‌حمه‌دڕه‌زا ڕوحوڵڵازاده" سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین لە تاران دیداریی کرد.
"ئه‌حمه‌دڕه‌زا ڕوحوڵڵازاده" سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 26ی ئۆگۆستی 2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لەم کۆبوونەویەدا باس له بارودۆخى گه‌لی فەلەستین و ناوچه‌که کرا و سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین داوای کرد که لە بواری فەرهەنگی، ئەدەبی، هونه‌ری و زانستییەوە هاوکاری بکرێن.
لە درێژەی دانیشتنه‌که‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خسته سه‌ر باریی هاوبه‌شی گه‌لی کورد و فەلەستین له ناوچه‌که‌دا لە هه‌موو قۆناغه‌کاندا شۆڕشه‌کانی کورد پاڵپشتی بوون لە داکۆکی له مافی فەلەستینییه‌کان. و داوای کرد به نووسین پڕۆژه‌یه‌کی دیار و ڕوون پێشکەش بکه‌ن تاکوو له لایه‌ن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، دیراسه‌ی بکرێت و بینێردرێت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و له ئه‌نجامه‌که‌ی ئاگادار بکرێنه‌وه.
جێی ئاماژه پێدانه که خۆشبه‌ختانه ئەمڕۆكه له هەرێمی كوردستان نووسينگەی نوێنەرایەتی فەلەستین هەیە.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی" له به‌رهه‌مه‌کانی "محەمەد سەیاد" سه‌باره‌ت به کۆرەوی ساڵی 1991 بۆ ئێران کرد.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "عه‌باس عه‌بدوالله" دوێنێ هەینی رێکەوتی 02/08/2019 ئامادەی کردنەوەی پێشانگای "محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری ناودار و بەئەزموونی ئێرانی بە ناونیشانی "هه‌رێمی حه‌یرانی" (اقلیم حیـرانی) لە گەلەری "نبش"ی شاری تاران بوون.
"محەمەد سەیاد" گەورە فۆتۆگرافەری بە ئەزموون و ناودار و یەکێک لە 5 فۆتۆگرافەری ئێرانییه کە نزیکەی 50 ساڵە لە بواری هونەریدا کار و چالاکی دەکات.
"محەمەد سەیاد" لە پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیکەی 100 وێنە و تابلۆی نەخشاندووه لە کۆرەوەکەی بەهاری ساڵی 1991 سه‌باره‌ت به کوردەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران بە هۆی گوشاریی حکومەتی بەعس و سەدامی دیکتاتۆره‌وه.
ئه‌م فۆتۆگرافەره هەروەها پێشانگاکەی ڕازاندبوویەوە بە وێنەی سەرکردەکانی کورد و کارەساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆچی جەماوەری کوردستان و به لێهاتووییه‌وه به وێنه‌کانی توانیبووی خەڵکانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەکانی میللەتی کورد لەو سەردەمەدا ئاشنا بکات.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" دەستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونەبوونی ئاراستەی "محەمەد سەیاد" کرد و هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئه‌م وێنانه بە شێوەی کتێب بڵاوبێته‌وە، بۆ ئەوەی هەموو کەس لە هەر شوێنێکی کوردستان و جیهان سودی لێوەربگرێت و له درێژه‌دا هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئه‌م فۆتۆگرافەره خواست که به کامێڕاکه‌ی ئێش و ئازارەکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی بۆ مێژوو تۆمار کردووه.
نازم دەباغ لەگەڵ یون جای چون جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران دیداریی کرد
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ خاتوو "یون جای چون" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "یون جای چون" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران، ئەمرۆ دووشەمە رێکەوتی ٢٩/٧/٢٠١٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازیی لێ‌کرا.
خاتوو "یون جای چون" بەهۆی وەرگرتنی پۆستە تازەکەی سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و خوازیاریی ئه‌وه بوو که لە نزیکەوە ئاشنا بێت لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران ئاشنا بێت.
لەم دیداره‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باسی پرۆسەی هەڵبژاردنی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "مەسرور بارزانی" بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هه‌روه‌ها باسی هەوڵ و کۆششی ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێوراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و هەروەها توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جێهان.
لەم کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو "یون جای چون" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و سه‌باره‌ت به هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ی گەمارۆی ئابووریی بۆ سەر ئێران پرسیاریی کرد که نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وڵامدا باسی لەوەکرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق و سەبارەت بە گەمارۆی ئابووریی بۆ سەر ئێران، جەختی لەسه‌ر ئەوەش کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە لایەن لە کێشەکاندا و هەروەها سه‌رزه‌مینی عێراق و کوردستان بەکاربێت لە دژیی وڵاتانی دراوسێی و بەتایبەت ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات