نوێنەرایەتی
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەستی به کارەکانی کردەوه
بۆ ئاگاداری: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢٠/٧/٦ دەستی به کارەکانی خۆی کردەوه و هاووڵاتیانی بەڕێز پێش لە سەردانیان، دەبێت کات وەربگرن و بە بەستنی ماسک، ڕچاویی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان بکەن.
داوا لە هەموو هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین لە کاتی سەردانیان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران؛ بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بە بەستنی ماسک، ڕچاویی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان بکەن و دەبێت پێش لە هاتنیان، لە ڕێگای ژمارە تەلەفوونەکانی نوێنەرایەتییەوە کە لە خوارەوەدا هاتووە داوای کاتی سەردانەکەیان بکەن:
تەلەفۆن : 02188580830 - 02188580831
ئێمێڵ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
نازم دەباغ دوای گرتنی کۆڕۆنا باریی تەندروستی ئێستاکە جێگیرە و چاکبۆتەوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، دوای گرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دوو هەفتە مانەوە لە قەرەنتینە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران، بە باشی چاکبۆتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و میحوەری خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵنێری "ئانا"، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دوای گرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دوو هەفتە مانەوە لە قەرەنتینە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران، تەندروستی ئێستاکە جێگیرە.
ئەو پێشتر لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو کە دوای دوو جار ئازمایشی کۆڕۆنا و پۆزێتیڤ بوونی دەرئەنجامەکەی، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ماڵەوە چۆتە قەره‌نتینەوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاشکراشیکرد کە ڕۆژی دووشەمە و‌ڵامی ئازمایشی کۆڕۆنای ئەو نێگەتیڤ بووە.
لینکی هەواڵ:
https://ana.press/fa/news/33/498732/بهبودی-رئیس-دفتر-اقلیم-کردستان-عراق-پس-از-ابتلا-به-کرونا
بهبودی رئیس دفتر اقلیم کردستان عراق پس از ابتلا به کرونا
رئیس دفتر اقلیم کردستان عراق از بهبودی خود از ابتلا به کرونا پس از دو هفته قرنطینه خانگی خبر داد.
به گزارش خبرنگار حوزه غرب آسیا و محور مقاومت گروه بین‌الملل خبرگزاری آنا، ناظم دباغ پس از ابتلا به کرونا و دو هفته قرنطینه خانگی، سلامت خود را بازیافت.
وی پیش‌تر خبر داده بود که پس از دو آزمایش کرونا و مثبت اعلام شدن نتیجه آن، به قرنطینه خانگی رفته است.
رئیس دفتر اقلیم کردستان عراق خبر داد که روز گذشته (دوشنبه) نتیجه آزمایش کرونا وی منفی بوده است.
ئاگاداری : نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت
نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت
بە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت.
بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، بە هۆی پێشهاتی کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پایتە‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٢٢/٦/٢٠٢٠ تاکوو ڕۆژی دووشه‌مه ٦/٧/٢٠٢٠ بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت و پەیوەندیی کردن تەنیا لە رێگای ئیم‌یل و تەلەفۆنەوە دەبێت. هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین بۆ بەڕێ کردنی ئیش و کارەکانیان تەنها لە رێگای تەلەفۆن و ئیمێڵ پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران بکەن و سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی نەکەن. بە هیوای سەلامەتی و لەشساغی بۆ هەموو لایەک.
تەلەفۆن : 02188580830 - 02188580831
ئێمێڵ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
نامەی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان
کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ هونەرمەندانی جیهان نووسیویانە: خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه به‌ره‌وڕووی دوو قه‌یران بوونه‌ته‌وه: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌ی ئابووری" که خۆزگه هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی. بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئێوه‌ی - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنایی، منداڵان و پیر و به‌ساڵاچووان له به‌ره‌به‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و که‌م و کۆڕیی زیانباری پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پزیشکانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
لە دەقی ئەم نامەیەدا، کە بە واژۆی هونەرمەندانی دیار و هه‌ڵکه‌وته‌ی کورد، لەوانە: کەیهان کەڵهوڕ، هووشەنگ کامکار، ئەردەشیر کامکار، بێهرووز غەریب پوور، سەعید ئاقاخانی، کەیخەسرەو پوورنازری، تەهموورس پوورنازری، سۆهراب پوورنازری، مەهناز ئەفزەلی، کوروش سلێمانی، عەبدولجەبار کاکایی، ئیلهام پاوەنیژاد، شادمێهر ڕاستین و هەروەها کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوداری ئێرانی لە به‌شه جۆراوجۆرەکانی هونەری گەیشتووە و واژۆکانی ئه‌و نامه‌یه‌ش هەر بەردەوامە، هاتووە: هه‌موو ئێمه له هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێکه‌وه که بین، خاوه‌نی نیشته‌جێ‌بوون و سه‌ر به نیشتمانێکی بێ‌سنوور و ئامانجێک به ناوی "هونه‌ر" و له جیهانێکیشداین به ناوی "که‌لتوور"؛ هیچ هێزێکیش ناتوانێت ئێمه له هه‌بوونی ئه‌م مافی نیشته‌جێ‌بوون و خاوه‌ندارێتییه دوور بکاته‌وه.
له‌م نیشتمانه هاوبه‌شه خه‌یاڵاوییه‌دا، چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی بین و چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین، خاوه‌نی توانایی لێکتێگه‌یشتنی که‌لتووریی، به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ری دانه‌ر له‌سه‌ر بیر و هزری خه‌ڵکین و توانایی شیکردنه‌وه و گوڕانکاریی بارودۆخه‌کانمان هه‌یه.
هه‌موومان، به به‌رهه‌مه‌کانمان ئیمان و کوفر، ئه‌وین و نه‌فره‌ت، ئاشتی و جه‌نگ، زانست و نه‌زانین، کاری باش و خراپه و ناحه‌زییه‌کان و رزگاربوون ـ به چێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کو‌لتووریی خۆمان ـ گێڕاومانته‌وه و ئه‌وانه‌مان ده‌رخستووه؛ هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی گه‌وره‌تر له‌و وڵاته‌ی که تێیدا ده‌ژین، له رێگای به‌رهه‌مه‌کانی یه‌کترییه‌وه ناسیومانه و ناساندوومانه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیاسه‌ته‌کان به هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان، له نێوان ئێمه‌دا مه‌ودا و و دووره‌په‌رێزی و قه‌ده‌غه‌یان دروست کردبێت، به‌ڵام ئێمه له گوازتنه‌وه و ده‌ربڕینی په‌یامه‌کانی هاوبه‌ش و مرۆڤانه بۆ گشت جیهان، شێلگیرانه‌تر، ئازایانه‌تر، به‌تواناتر و کاریگه‌ری دانه‌رتر بووینه.
ئێستاکه، هه‌موومان - که له هه‌ر پێگه‌یه‌کی جوگرافی و سیاسی‌دا بین - له‌گه‌ڵ دوژمنێکی کوشنده و هاوبه‌ش به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه که گرنگ نییه له کوێوه هاتووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که خه‌ریکه به ئازادی و به خێرایی بۆ هه‌موو جێگایه‌ک ده‌ڕوات؛ و ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه وردیله و نه‌بینراوه‌دا، هه‌موومان به یه‌ک ڕاده زیان پێگه‌یشتوو بووینه و له مه‌ترسیداین و ڕزگاربوونی هه‌ر یه‌ک له ئێمه، به‌ستراوه به ڕزگاربوونی ئه‌وه‌ی دیکه‌مان.
کۆرۆنا ته‌نیا یه‌ک ڤایرۆس نییه، به‌ڵکوو پرسیارێکی ساکار و مێژووییه که خه‌ریکی وه‌رگرتنی
وڵامه دژوار و ئاڵۆزه‌کانه له میلله‌ته‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهان.
ئایا و‌ڵامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م پرسیاره مێژوویه - له بارودۆخێکدا که ڕێگای هه‌ناسه‌دانی به چنگی ئابڵۆقه‌یه‌کی جیهانییه‌وه به‌ستراوه - ده‌توانێت له شێوه‌ی و‌ڵامی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌بێت؟
ئایا ئه‌مه چاوه‌ڕوانییه‌کی مه‌نتقی و گونجاو نییه که و‌ڵامی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌ستی جیهان بۆ پرسیاری "کۆرۆنا"ش - له بارودۆخێکدا که ئه‌م مه‌ترسییه تا به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌کانیان هاتووه - و‌ڵامێکی جیاوازتر و کاریگه‌ری دانه‌رتر بێت له و‌ڵامی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران؟
ئه‌م قه‌یرانه، سه‌ره‌ڕای زیانه که‌م و زۆره‌کانی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام چیرۆکه هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ده‌مێنێته‌وه. چیرۆکی ئه‌و په‌ره‌ستاره ماندووانه‌ی که بۆ به‌هێزکردنی وره‌ی نه‌خۆشه‌کان و هاوکاره‌کانیان له که‌شوهه‌وای ئاڵۆزاوی نه‌خۆشخانه‌کاندا سه‌مایان ده‌کرد و په‌رۆشیی خۆیان له که‌مبوونی که‌رسته و پێداویستییه‌کان و ده‌وا و ده‌رمان له پشتی ئه‌م خۆشییه‌وه ده‌شاره‌ده‌وه، ده‌مێنێته‌وه؛ چیرۆکی ئه‌و پزیشک و دکتۆرانه‌ی که چه‌ندین هه‌فته‌یه نه‌ڕۆیشتوونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه و به‌بێ ده‌مامک و ده‌سته‌وانه و پێداویستییه‌کانی خۆپارێزی، به نێو نه‌خۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕان که هه‌ندێک له‌وان له ڕێڕه‌وه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان و له‌سه‌ر زه‌وی خه‌وێنرابوون؛ ده‌مێنێته‌وه؛ ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان له یاده‌وه‌ریی مێژوویی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه و دره‌نگ یا زوو ده‌گێڕدرێته‌وه؛ له لایه‌ن ئێوه یان ئێمه‌وه.
خوزگه ئه‌وه‌نده دره‌نگ نه‌بێت که هونه‌رمه‌ندانی به‌رپرسیار و کاریگه‌ری دانه‌ر له‌سه‌ر بێر و ڕای گشتیی جیهان و ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ر له‌وه‌ی که چیرۆکی ئه‌و زوڵمه‌ی که له خه‌ڵکی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کرێت، به گوێی ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داراندا بگه‌یه‌نن، هه‌ناسه‌کانی خۆیان به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌هامه‌تییه‌وه، بوه‌ستێت و بکه‌وێته ژماره‌وه.
خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه به‌ره‌وڕووی دوو قه‌یران بوونه‌ته‌وه: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌ی ئابووری" که خۆزگه هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی.
بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئێوه‌ی - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنایی، منداڵان و پیره‌کان و به‌ساڵاچووان له به‌ره‌به‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و که‌م و کۆڕیی زیانباری پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پزیشکانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
ناوه‌کانی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که نامەی "هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان" واژۆیان له‌سه‌ر کردووە لەم لینکەی خوارەوەدا به‌پێی ریزبه‌ندی پیته‌کانی ئه‌لف و بێ هاتووە:
لینک:
http://www.fcf.ir/news/public/2225
نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له ساڵیادیی کۆچی سه‌ید محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم کرد
نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، به‌شداریی له ساڵیادیی کۆچی دوایی
سه‌ید "محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم" له شاری تاران کرد.
بەبۆنەی یادی حەڤدەیه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی سه‌ید "محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم" نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی لە تاران رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١/٠٢/٢٠٢٠ بەو بۆنەیەوە کۆرێکی ماتەمینی ساز کرد و "فه‌خرالدین عه‌زیز"، "شێرزاد قادر خورشید"، "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌لاء غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له‌م ڕێوڕ‌سمه‌دا بەشداربوون.
له ڕێوڕ‌سمی حەڤدەیه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی سه‌ید "محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم" چه‌ندین که‌سایه‌تی عێراقی و ئێرانی به‌شداربوون و له‌سه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه‌یه‌ی عێراق هاتنه ئاخاوتن.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات