نازم دەباغ بەشداريی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید "ئەبومەهدی ئەالموهەندیس" کرد

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و شاندی هاوڕێی بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی شەهید "ئەبومەهدی ئەالموهەندیس" و هاوڕێیانی کرد. 

شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێکهاتوو لە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "لوقمان لەتیف محەمەد"، "هیوا رەسوول رەشید"، "فەخرەدین عەزیز" و "عەلی عەلا’ غوڵام" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەمە رێکەوتی 8/1/2020 بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی شەهید "ئەبومەهدی ئەالموهەندیس" و هاوڕێی شەهیدەکانی کرد کە لە باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری تاران بەڕێوەچوو. 

دکتۆر "سەعد جەواد قەندیل" باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئێران پێشوازیی گەرمی لە شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی کردن بۆ ئامادەبوونیان لەم ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیە. 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و شاندی یاوەری هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی باڵیۆزی عێراق لە تاران کرد. 

"عەدنان حەسەن مەحموود" باڵیۆزی سووریا لە تارانیش بەشداریی لەم مەراسیمەدا کرد.

Read کد خبر: 2290

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی