وتووێژی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی سەبارەت بە "فەریناز خوسرەوانی" و خەڵکی مەھاباد بەدرۆخرایەوە.
ماوەیەکە لە چەن ماڵپەڕ و دەزگای راگەیاندنەوە چەندین ھەواڵ و بابەت بە مەبەستی شکاندنی پیرۆزییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتییەکەی لە تاران بڵاودەبنەوە کە دوورن لە راستییەوە و ھەموو یاسا و رێسا ئەخلاقییەکانیان تێپەڕاندووە بۆ گەیشتن بە مەرامی گڵاوی خۆیان.
لە دوایین ھەوڵی لەم چەشنەشدا ھەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانیدا سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی مەھاباد قسەیان کردووە، وێڕای ئەوە کە بە سێرچێکی ساکار دەتوانین ببینین کە وەھا ھەواڵ و بابەتێک لە ماڵپەڕی ئیرنادا بوونی نییە، رایدەگەیەنین جەنابیان بە ھیچ چەشنێک لەم بوارەدا قسەیان نەکردووە و بە ھیچ شێوەیەک دژایەتی و بێرێزی بە خەڵکی سەربەرزیی مەھاباد و شوێنەکانی دیکە ناکەن و رێز و حورمەتی خۆشیان بۆ جەماوەری مەھاباد دووپات دەکەنەوە.
لەڕاستیدا ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە درۆ و دەنگۆیانە سازدەکەن، بێڕێزیی بە بنەماڵەی "فەریناز خوسرەوانی" و بەگشتیی خەڵکی مەھاباد دەکەن.
نووسینگەی رۆژنامەوانيی نوێنەرایەتيی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران.
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات